گۆمەلار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
کەوتووەتە گوندی (گۆمەلار)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). بنکەیەکی کشتوکاڵى بووە و بەناوى (کۆمەڵەی هەرەوەزی کشتوکاڵی) لە ساڵی ١٩٦٠ بۆ یەکەمجار کراوەتەوە. وەک ناوەندێکی توێژینەوەی کشتوکاڵی بووە. چەند دۆنمێک زەویی کشتوکاڵی و چەند ئامێرێکیان هەبووه، سەر بە لقی کشتوکاڵی (خورماڵ) بووە. هەتا ساڵی ١٩٨٧ کاری کردووە و کراوەبووە. ڕووبەری (١٠٠٠م)یان بەدەستەوەبووە و هەلیکاری بۆ چەند کارمەندێک ڕەخساندووە و ڕۆڵی هەبووە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی کشتوکاڵی بۆ جوتیارانی ناوچەکە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (لوقمان عومەر فەقێ عەبدولقادر)ی ئەنجومەنی گوندی (گۆمەلار)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ٢٩ى ٢ی ٢٠٢٤، لە گۆمەلار.
- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سیروان خالید مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: کاسب، لە ٢٩ی ٢ی ٢٠٢٤، لە گۆمەلار.
ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى گۆمەلار