بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کۆمەڵەباخێکن لە چەمی ئاوێسەر و جەمسەر لێژڵە لە سنوری شارەدێی (تەوێڵە). زۆربەی دارەکانی داری گوێز و توون، هەنار و هەنجیر و هەڵوژە و قەیسیشیان هەیە. لەبەرئەوەی دەکەونە خواروی لێژەڵە و بەرزاییەکانی سێمارەوار، زووتر خۆریان ئاوا دەبێت و چەمەکە تاریک دادێت، بۆیە بەو ناوەوە ناسراون، بە کانی و کارێز و جۆگە ئاودێرییەکانی چەمی ئاوێسەر ئاودەدرێن.
کۆمەڵە باخن لە سنوری گوندی خەرپانی، دەکەونە بەردەم قەڵاتێ و بەتەریبی لەگەڵ باخەکانی دەرۆڕاویی درێژ دەبنەوە هەتا سەرەتای خارگێڵان (حاجی حەسەن ساڵح، زەینەدین عەبدوڵا، غەفار عەبدولفەتاح، حاجی حەمەڕەحیم شەمسەدین، ڕەشید ڕەحیم، فەقێ محەممەد) خاوەندارێتی دەکەن. زۆرتر بەرهەمی (توو، هەنار)یان هەیە. بە ئاوی کانی(چەمەکەوە) ئاودەدرێن.
کۆمەڵە باخێکی زۆرن، کە چەمێکی درێژ پێکدەهێنن و کەوتووەتە بەردەم قوتابخانەی خەرپانی و تا سەرەتای خارگێڵان درێژدەبێتەوە، هەندێک لەم باخانە موڵکی وەزارەتی ئەوقافن و هەندێکیشیان موڵکی چەند کەسێکە.
دێم بریتین لەو تەڵان و باخە ترێیانەی بە شاخەکانەوە ڕوێنراون و وەک ڕەز دانراون. جگە لە ئاوی باران ئاوی تر نادرێن، بەڵام بڕین و کێڵانیان پێویستە. ئەگەر خزمەتنەکرێن، دەبنەوە بە شاخ و دەفەوتێن. ترێکەیان شیرینترە و خواستی زۆری لەسەرە. لەوانە ڕەزەدێمەکانی شوانگێڵ، دەرەقازان، قاقوڵی، سۆفی جانە، وەزڵێ، ویسورە، بێدەری، بلچەدۆڵ، زەمینی هەیاس، هانەکڵە وەهارە، لاسی خەزان، ڕا سایارێ، قەدەغەی کۆرە، دەرەتاریک، لێژڵە، پشتی هانە کڵە، پشتی مالێدەر، دەمی شێنا، نسارەی زاوەر، خەڵەفی و..هتد.
کەوتووەتە سنوری نێوان هەرسێ گوندى هاوار و دەڵەمەر و عەبابەیلێ لە بناری شاخی شنروێ و هەرسێکیان لەیەک جیادەکاتەوە. باخی توو، هەرمێ و گوێزە. بە ئاوی کانی زەردەڵان ئاو دەدرێت، نزیک بە چوار دۆنم دەبێت. بەهۆی دەوڵەمەندیی بە قەیسی و هەرمێ، کە ئەوانەش ڕەنگیان زەردباوە، بە باخی زەردەڵان ناوبراوە.
چەند باخێکن و کەوتوونەتە پشت گوندی (خەرپانی). لەسەرەتادا موڵکی سالار بوون و لەپاشاندا بە دوو بەشی دراون بەخەڵکی ناوچەکە. لە باخەکانی (حاجی جەمال محەممەد حامید، کەمال محەممەد حامید، حەسەن عەزیم، ڕەحیم عەزیم، سەردار حەمەلاو، جافر ڕەشید، واحید عەلی محەممەد، ئاکار شەفیق، ئارام ئەسعەد) پێکهاتوون. پشت بە ئاوی چەند کانییەکی نزیکی دەبەستن. زۆرتر بەرهەمی (ترێ، هەنجیر، هەنار)یان هەیە.
کەوتووەتە سنوری گوندی کانی ئاسکان لە بناری چیای سورێن. لەسەر ڕێگەی گوندەکە هەڵکەوتووە. کانی و چەندین داری تووی بەتەمەنی تێدایە. بووەتە ناوچەیەکی گەشتیارییە و خەڵکێکی زۆر لە سەیدسادق و ئاوایییەکانی دەروبەری سەردانیدەکەن. شایی و بۆنەکانی گوندەکەی تێدا ئەنجامدەدرێت. بە ناوباخیش ناودەبرێت.
کۆمەڵە باخێکی دڵگیرن و دەکەوێنە باشوری گوندی نارنجڵە و باکوری گوندی بنجەودڕەی. (٩٧٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تەنها (٢٥٠م) لە ڕێگای گوندی دەرەوکێ بۆ نارنجڵە دورە و لە بەهاراندا دیمەنێکی جوانی هەیە و خەڵکی بۆ سەیران و کات_بەسەربردن سەردانیدەکەن، لە باکورەوە لەگەڵ قەڵای سەنگی سیاو و گوندی نارنجڵە و لە باشورەوە لەگەڵ تەپی کۆسەپەڕە و گوندی دەرەوکێ و لە خۆرهەڵاتەوە لەگەڵ تەپی قەڵێ و لە خۆرئاواوە لەگەڵ تەپی مەڵا سیاوە، هاوسنورە.
کۆمەڵە باخێکن. لە شاخی سێمارەوار لە چەمی ئاوێسەر. کەوتوونەتە نێوان ئاوێسەر و دەرەتایک لە تەوێڵە، دارە خۆڕسکەکانی وەک بەڕوو، قەزوان، بادام، بەڵاڵوک و داری بەرداری گوێز، توو، هەنار، هەنجیر و..هتد. زۆربەیان موڵکی حاجی ئیسماعیلی مەلابەکرن، هەندێکیشیان حاجی ئەحمەدی مۆمن کڕیویەتی و ئـێستا پشتاوپشت بەدەستی نەوەکانیانەوەن. بە کانی و کارێزی سێمارەوار ئاودەدرێن.
کەوتووەتە کۆتایی گوندی سازان. بەسەر چەمی سیروان دەڕوانێت. بەهەمان ناو کانی و ئاوی خۆی هەیە. کەوتووەتە ناو نەیجەوە. بەهۆی بوونی قامیشەوە پێیدەوترێت ناو نەیجە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار) لە بناری شاخی (ڕووتاوا)، لەسەر ڕێگای سەرەکیی (هاوار - دەرتوێ). هەنجیر و هەنار و تووی تێدایە. کانییەکی تێدابووە، هەر بەهەمان ناوەوە ناوی هاتووە. حەوزی ئاوی بە بەرد بۆ دروستکراوە. لەم ساڵانەی دواییدا بەهۆی وشکەساڵیەوە ئاوەکەی تەواو کەمبوەتەوە و بەرەو نەمان ڕۆشتووە.
ژمارەیەکی زۆر باخن. کەوتوونەتە نێو دۆڵێک لە بناری شاخی شنروێ و ژمارەیەکی زۆر کانی سروشتی تێدایە بۆ ئاودێری باخەکان بەکاردێت.
کەوتووەتە نێوان باخی حەمەبۆر و سەرحەوزی چاوگ لە سنوری گوندی (باوەکۆچەک). لەم باخە ئاشێک هەبووە.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (تاوێرە). نزیکەی ٥٠-٦٠ دۆنم دەبێت. کانی و ئەستێری خۆی هەیە و بۆ ئاودێرانی باخەکان کەڵکی لێوەرگیراوە. کەژەکەی داری سروشتی: بەڕو، قەزوان، چەقالە، کوچە هەنجیر، بڵالوک... و داری بەردار و بەراوی وەک: گوێز و توو، هەنجیر، هەنار، هەڵژە، قۆخ، قەیسی و... هەیە. باخەکانی مەهدی شێخ عارف و شێخ محەممەدی عەبدولڕەحمان و بەشێکیشی باخەکانی بنەماڵەی شێخ خالیدە.
لە باخەکانی چەمی ئاوێسەرن لە تەوێڵە. نزيکترين باخن لە ئاوێسەر و بە جۆگەی قووڵە ئاودەدرێن. لە شارەدێی (تەوێڵە)، کە بە بەراورد بە باخەکانی دەوروبەری لە شوێنێکی نزمدایە و (قوڵ) دێتە بەرچاو.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (کانی پاشا) لە بناری چیای بەمۆ. بەزۆری بە هەنجیر بەناوبانگە و یەکێکە لە جۆرە باشەکانی هەنجیر.
کۆمەڵێک باخن لە قەدپاڵی چیای (ئاوەزنێ). بەناوی (زاهێر)ناوێک ناونراون. لەسەر ڕێگای سەرەکیی هاوارەکۆن - گریانە هەڵکەوتووە. بە جۆگەیەک ئاوی لە چەمی (زەوار)ەوە بۆ دێت. هەر بەو ناوەش ناودەبرێت. لە بەرانبەریەوە چەند شوێنێک هەن وەک(تاشان)، کە تاوێرە بەردێکی زۆر گەورەیە. ڕێگایەکی خۆڵی پیادەڕەوی هەیە دەڕواتەوە(لێژی گەورە و چەمی هەسێرێ و باوانی بن).
کۆمەڵە باخێکە. کەوتووەتە بەرزاییەک لە سنوری گوندی (نارنجڵە)، کە بە (ملەگای کەیوا) ناسراوە. بە ئاوی کارێزی کەیوا ئاودەدرێن. تەنیا شوێنە لە نارنجڵە، کە تایبەتمەندیی ئەوەی هەبێت داری گوێزی تێدا سەوز بێت. دیوێکی باخەکانی: بابا حەملە، مام مراد، مام عەلی، مام سەعلەن و دیوەکەی تری باخەکانی حاجی ڕەحمان و مام عەبە ڕەشن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (چاوگی کۆکۆیی). بەهۆی نزیکیی لە هەڵەبجەوە لە کۆندا شوێنی حەوانەوە و کات_بەسەربردن و ڕابواردنی گەنجان بووە، بەتایبەت لە ڕۆژانی پشوو و پاش دەوامی فەرمی لەوێ کۆبوونەتەوە، لە ئێستادا ئەم شوێنە پەرژینکراوە. کانی گەرماوێکی تێدایە و بۆ باخدانی ئاوی باخەکە سودیلێوەرگیراوە.
چەند باخێکی گەورەن. کەوتوونەتە سنوری شارەدێی (تەوێڵە). باخی حەمەسەعیدن، کە بە مامۆ کۆرە ناسراوە. دەکەونە شاخی چلانە لە پشتی ڕێگە سارایی نێوان ئاوێسەر و چلانە. لە کۆتایی جۆگەی گڵێجانەوەن و بە ئاوی ئەو جۆگەیە ئاودەدرێن، پشتاوپشت کەوتوونەتە دەستی مندأڵەکانی عەبدوڵا و عارف و ئەبوبەکر و لەوانیشەوە کەوتوونەتە دەست نەوەکانیان. بە جۆرەکانی هەرمێ بەناوبانگن.