گەرماوک

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07


کەوتووەتە سنوری گوندی (چاوگی کۆکۆیی). بەهۆی نزیکیی لە هەڵەبجەوە لە کۆندا شوێنی حەوانەوە و کات_بەسەربردن و ڕابواردنی گەنجان بووە، بەتایبەت لە ڕۆژانی پشوو و پاش دەوامی فەرمی لەوێ کۆبوونەتەوە، لە ئێستادا ئەم شوێنە پەرژینکراوە. کانی گەرماوێکی تێدایە و بۆ باخدانی ئاوی باخەکە سودیلێوەرگیراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سڵێمان سان ئەحمەد ئەحمەد حەمەئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٥٩، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (میر ئەحمەد محەممەد عەنایەت)، لەدایکبوو: ١٩٥٠، پیشە: جوتیار، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی چنار

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئۆڵای

کۆمەڵە باخێکی گەورەی تایفەی ئەوڵانە لە گوندی (زەڵم)، کەوتوونەتە پشتی سەرچاوەو چەمەی زەڵم، بە چاوگێکی تر ئاودەدرێن، کە پێیدەوترێت (هانە قوڵقوڵە) یان (چەمە وردیکڵە) و سەرچاوەکەی لەناو باخەکاندایە و دواتریش باخە وێرانە لەخوار خۆیەوە ئاودەدات و ئاوەکەی دێتەوە سەر جۆگەی شێخ خەیات و بوونەتە شوێنی گەشتیاری.

باخە بچکەلی پریس

کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (پریسی سەروو) و بەرانبەر باخە گەورە هەڵکەوتووە. (٧٩٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی زیاترە لە حەوت دۆنم، خاوەندارێتی زەوییەکە کۆچکردوو (میرزا کەریمە)، لەگەڵ باخەکەدا بەشێکی زەوییەکەشی کراوە بە کشتوکاڵ و بە ئاوی کانییاوەکانی گوندەکە ئاودێریکراوە.

باخەتازە

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (عەبابەیلێ)، ڕێگەی قیری گوندەکە بە پشتیدا تێپەڕ دەبێت. بە ئاوی کانیە بەهارێ ئاو دەدرێت. بە هەنار و ترێ بەناوبانگە، تاپۆیە. نزیکەی هەشت بۆ ١٠ دۆنم دەبێت. موڵکی شێخ ڕەشیدی عەبابەیلێ بووە.

باخەکانی سەر چەمی زەڵم

چەند باخێکن و کەوتوونەتە ئەمبەروئەوبەری چەمی زەڵمەوە، کە بە جۆگە سەرەکییەکانی شێخ خەیات و جۆگە مەننە و بنەوانەکانی قێخا و نەسە و حەمەکە و چەند کانییەک، کە لەناو هەندێک لە باخەکاندا هەن، ئاو دەدرێن، بەشێکی زۆریان بوونەتە شوێنی گەشتیاری. ئەوانیش باخی: گۆشەو دۆڵینێ لەبەردەم سەرچاوەی زەڵم، گۆشەو پردێ و نەزرگەی شێخی تێدایە، باخەگەورە لە بەرانبەر دێی زەڵم بۆ خوارەوە، باخو سەلیمی لەبەردەم دێی زەڵم بە درێژایی گوندەکە درێژ دەبێتەوە، پێشاو کۆمەڵە باخێیکی بەرانبەر یەکن لە تەنگەبەرەیەکدا، سەرو کەوێڵێ، دەرەو وێشەی لەبەرانبەر گوندی زەڵمن لە بەشی خوارەوەی، جەمیناوا، مزگی، کەریمە، فەتە دەکەونە وشکەناو لەبەرانبەر یەکتردان، لە پاڵ ئەمانەشدا چەند باخێکی تر هەن.

باخەکۆنى پريس

بە دووریی نزیکەی (٦٠٠م) کەوتووەتە باکوری گوندی (پریسی سەروو). زەویەکەی تەخت و بەپیتە. لەسەر ڕێگای چەوڕێژی نێوان گوندی (پریسی سەروو) و (پریسی خواروو)ە، لەکۆنترین باخەکانی گوندەکەیە و بە ئاوی (کانی دەراش و کانی جانە) ئاودێریدەکرێت، (٧٨٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرەکەی لە چوار دۆنم زیاترە.

باخەکۆنی خاکوخۆڵ

کۆمەڵێک باخن کەوتووەنەتە خۆرئاوای گوندی خاکوخۆڵ لە نێوان گوندەکە و گردی دەرەگولان. لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٨٠٠کان لە لایەن (ڕەحیم عەزیز)ەوە دروستکراون.