شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

94 بابەت

شێخ ڕەزا

کەوتووەتە بەردەم مزگەوتەکەی ناو گوندی (باوەکۆچەک) و بە ئاوی سەرحەوزی چاوگ ئیشیکردووە. لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە. هەتا ئێستاش شوێنەواری ماوە.

شێخ ساحێب

ئاشی ئاوە. بە دووریی (٢٠٠م) کەوتووەتە باکوری گوندى (پشتە) ‌ناو باخی (شێخ). خاوەنەکەی (شێخ ساحێب)ی سەر بە بنەماڵەی شێخانی نەقشبەندییە. ساڵی ١٩٤٥ دروستکراوە. هەتا ١٩٧٨ و کاتی ڕاگواستنی گوندەکان کاریکردووە. بە جۆگەیەک لە چەمی (قەڵا)وە ئاوی بۆ ڕاکێشراوە. لە ئێستادا تەنها شوێنەواری ماوە.

شێخ عەلادین ١

دوو ئاشی گەورەی ئاون. کەوتوونەتە سنوری گوندی (ئەحمەدئاوا). دوای گلەیی و گازندەی خەڵکی ئەحمەدئاوا لەسەرکاری شێخ، شێخ خۆی هاتووەتە گوندەکە و بونیادی خانوبەرەی ناوە و جۆگەی دەیمەجۆی فراوان و گەورە کردووە، هەتا خڕی سەرگەت، دوو ئاشی داناوە: یەکەمیان لەناو ئاوایی و بە ئاوی ئەم جۆگەیە ئیشیکردووە. لەبەرئەوەی ئاشەکە کار لە ئاودێری باخەکانی سەر جۆگەکە نەکات، پاییز و زستان کاریپێکراوە. دووەمیان لەناو هاوینەهەوارەکەدا بووە، لە شوێنی گەراجەکەی خوار قەبرسانی سەید محەممەد، لەبەرئەوەی بنەوانی جۆگەکەی لەسەرچاوەکەدا بووە، کاریگەری لەسەر کەم بوونەوەی ئاوی دەیمەجۆ نەبووە، بۆیە چوار وەرزە کاریکردووە.

شێخ عەلادین ٢

ئاشی ئاوە. کەوتووەتە باشوری‌ گوندی (شەشکی سەروو)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ). مێژووەکەی بۆ ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. بە ئاوی جۆگەی زەلەکان کاریکردووە. لەلایەن (حەمەی عەلی حاجی)ی کەسایەتیی گوندەکەوە دروستکراوە و دواتر فرۆشتوویەتی به(شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی). چەند کەسێکیش وەک ئاشەوان، هەتا ساڵی ١٩٨٧ کاریان لەسەر کردووه و کاریکردووە.‌

شێخ عوسمان

ئاشێکی ئاوە. به ‌دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٣٠ لە‌لایەن (شێخ عوسمانی نەقشبەندی)یەوە دروستکراوە و بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. هەتا ساڵی ١٩٤٥ کاریکردووه.‌ جوتیارانى گوندەکانى (تەپى سەفاى خواروو، تەپى سەفاى سەروو، شەکرالى، هەردوو شەشکى خوارو و سەروو، تازەدێ) سودیانلێوەرگرتووە. به ‌ئاوی تەوێڵەجۆ کاریکردووە. (سۆفی ساڵح) ئاشەکەی گێڕاوە.

شێخ عومەر

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی لامەرکەزی و لە نزیک گوندی( تەپەکەل ). بۆ شێخ عومەر گەڕاوەتەوە و خۆی سەرچاوەی ئاوی هەبووە. بە ئاوی کانییەکەی خۆی ئیشیکردووە.

شێخ مەحموود

ئاشی ئاوە. کەوتووەتە ناوەڕاستی گوندی (بیاوێڵە). ساڵی ١٩٤٥ دروستکراوە. بەناوی خاوەنەکەیەوە (شێخ مەحموود) ناونراوە. جگە لە خۆی، چەند کەسێکی تری خەڵکی گوندەکە کاریان لەسەر کردووە. هەتا ساڵی ١٩٨٣ کاریکردووە. لە ئێستادا تەنها شوێنەوارەکەی ماوە.

شێخ محەممەد ٢

ئاشی ئاوە. بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باکوری گوندى (پشتە)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). ساڵی ١٩٣٠ دروستکراوە. بەناوی خاوەنەکەیەوە ناونراوە. بە ئاوی چەمی قەڵا ئیشیکردووە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندە سنورییەکان کاریکردووە.

عەبە باسام

کەوتووەتە گوندی (دەرەیمەڕ). ئاشی ئاو بووە. ساڵی ١٩٤٦ دروستکراوە. خاوەنەکەی (عەبدوڵا باسام محەممەد)بووە و بەناوی ئەویشەوە ناونراوە. سەرەتا خۆی و دواتر کوڕەکانی کاریان لەسەر کردووە و هەتا ساڵی ١٩٧٨ و کاتی ڕاگواستنی گوندەکان ئیشیکردووە.

عەبە قولە

کەوتووەتە گوندی (دەریمەڕ). ئاشی ئاو بووە. ساڵی ١٩٣٨ دروستکراوە. نزیکەی (٤٠٠م) لە خوارووی گوندەکەوە بووە. حەمەڕەشید عەبدوڵا کاری لەسەرکردووە و هەتا ساڵی ١٩٦٠ ئیشیکردووە.

عەلی ئەحمەدی پیروەیس

ئاشی ئاوە. کەوتووەتە نزیک (گوندی قۆرتاس – گردی قۆرتاس) لە باشوری شارۆچکەی (سیروان). لەسەرچەمی ئاوەکانی (کانییە بەهارە و خاڵۆ بەگ و جۆگەی قۆرتاس) هەڵکەوتووە بە ئاوی سێ سەرچاوە ئیشیکردووە، مێژووەکەی بۆ یەک سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. بەردەکانی ئەم ئاشە لەناوچەی هانەسورەوە هێنراون.

عەلی شاوەیس

کەوتووەتە کانی قوڵکە، نزیک مزگەوتی دار اللاحسان، کۆڵانەکەی بە ئاشەکەی عەلی شاوەیس ناسراوەو بووەتە ناونیشان. خاوەنەکەی عەلی شاوەیس بووە. ئاشێکی کارەبایی بووە و بۆ چەڵتوک و گەنم. پێشتر لە گوندی عەنەب بووە و ئاشەوانەکەی حەمەیساڵەی ئاشەوان بووە. ساڵی ١٩٧٨ گواسراوەتەوە بۆ هەڵەبجە و ئەحە گوڵە و ئەوڕەحیم بوونەتە ئاشەوانی. تا ساڵی ١٩٨٨ کاریکردووە. دوای ڕاپەڕین و لە مانگی ١٢ی ١٩٩١ دانراوەتەوە. مەکینەکانی لەوساڵەدا بە گاز ئیشیانپێکراوە. لوقمانی کوڕی، تا داخستنی لە گەڵ ئاشەوانەکان کاریکردووە. ئاشەوانەکانی: مەحموود و ئەوڕەحیم بوون. مەحمود تا ساڵی ٢٠٠٤ بە تەنها ئیشیپێکردووە. دواتر چەند کەسی تر ئیشیان کردووە و ساڵی ٢٠٠٧ وەستاوە.

عەمارەکان: عەمبارەکان

کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (بەکراوا). له ‌نزيک عەمبارەکان دروستکراوە، کە لە چوار عەمبار (مەخزەن) پێکهاتوون، بۆ عەمبارکردنى گەنم و جۆ و زەڕ‌ات و هەر بەناوى عەمبارەکانيشەوە ناونراوە. به ‌ئاوى چەمى بەکراوا کاریکردووە.

کەریمی فەتاحی مچە

ئاشی ئاوە. کەوتووەتە باشوری‌ گوندی (قاجر)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بە ئاوی جۆگەی (نادر)، کە لە چەمی ڕیشێنەوە هاتووە، کاریکردووە. ساڵی ١٨٩٠ دروستکراوە و هەتا ساڵی ١٩٣٠ کاریکردووە. هەتا ئێستاش شوێنەواری ماوە. بەناوی خاوەنەکەیەوە (کەریمی فەتاحی مستەفا) ناونراوه.

کەلاران

ئاشێکی بەردینە. بە دووریی دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گمە). هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان کاریکردووە. (سەید حەمەساڵح) خاوەنی بووە.

کوێخا ڕۆستەم

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (کانی پاشا). لەلایەن کوێخای گوندەکەوە (ڕۆستەم)، لە نزیک چەمی گوندەکەوە دروستکراوە و هەر بەناوی ئەوەوە ناونراوە. ساڵی ١٩٥٠ دروستکراوە و هەتا ١٩٧٨ و کاتی ڕاگواستنی گوندەکان کاریکردووە. کوێخا ڕۆستەم و منداڵەکانی و چەند کەسێکی تریش ئیشیان لەسەر کردووە.

کوێخا فەتاح سۆفی: مستەفا عەزیز

ئاشی ئاوە. کەوتووەتە بەشی باشوری قەڵای ناوەندی شارۆچکەی (خورماڵ). بنەماڵەی کوێخا فەتاح خاوەنی بوون. بەپێی قسەی خەڵکی ناوچەکە ساڵی ١٨٩٥ دروستکراوە. ئاوەکەی لە گەناوێڵەوە بۆ ڕاکێشراوە. هەتا ساڵی ١٩٦٠ لەکاردا بووە.

کوێخا گوڵه ‌

دوو ئاش بوون و کەوتونەتە گوندى (بەکراوا) و لەلايەن پياوێکەوە، کە بە کوێخا گوڵە ناسراو بووە و ناوى گوڵ محەممەد بووه،‌ دروستکراون و بە ئاوى چەمى بەکراوا ئيشيانکردووە.

گازەمەکینە

کەوتووەتە گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ‌شارۆچکەی (بیارە). مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٧٠ دەگەڕێتەوە. لەلایەن دوو کەسایەتیی گوندەکە (سەید محەممەد و حاجی عەبدولقادر)ەوە دروستکراوە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ کاریکردووە.

گەراجی حامیدبەگ

ئاشی میکانیکییە. کەوتووەتە ناو گەراجی حامیدبەگ. ساڵی ١٩٣٩ لە وڵاتی ئەڵمانیاوە هێنراوە. خاوەنەکەی (حامیدبەگ و ئیبراهیمی ڕەزا و ساڵح ڕەفعەت) بووە و دواتر (حەمە مراد هاواری) بووە بە هاوبەشیان. خەڵکی لە سیروان، تەویڵە، بیارە، خورماڵ، سەیدسادق، پێنجوێن، واراماوا و دەربەندیخان و هەندێک شوێنی ئێرانەوە، باراشیان بۆ هێناوە.

پێشتر 1
...
3 4 5 دواتر