شێخ عەلادین ١
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08
دوو ئاشی گەورەی ئاون. کەوتوونەتە سنوری گوندی (ئەحمەدئاوا). دوای گلەیی و گازندەی خەڵکی ئەحمەدئاوا لەسەرکاری شێخ، شێخ خۆی هاتووەتە گوندەکە و بونیادی خانوبەرەی ناوە و جۆگەی دەیمەجۆی فراوان و گەورە کردووە، هەتا خڕی سەرگەت، دوو ئاشی داناوە: یەکەمیان لەناو ئاوایی و بە ئاوی ئەم جۆگەیە ئیشیکردووە. لەبەرئەوەی ئاشەکە کار لە ئاودێری باخەکانی سەر جۆگەکە نەکات، پاییز و زستان کاریپێکراوە. دووەمیان لەناو هاوینەهەوارەکەدا بووە، لە شوێنی گەراجەکەی خوار قەبرسانی سەید محەممەد، لەبەرئەوەی بنەوانی جۆگەکەی لەسەرچاوەکەدا بووە، کاریگەری لەسەر کەم بوونەوەی ئاوی دەیمەجۆ نەبووە، بۆیە چوار وەرزە کاریکردووە.
سەرچاوەکان:
- چەردەیەک لە مێژووی ئەحمەدئاوا، محەمەد سابیر ئەحمەدئاوایی، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢١، ل٣٢.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد یاسین محەممەدئەمین)، لەدایکبوو: ١٩٦٧، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٦ی ١ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (عەلی حاجی زەڵمی) لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٣٦ی ١ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم