شێخ عوسمان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-09


ئاشێکی ئاوە. به ‌دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). ساڵی ١٩٣٠ لە‌لایەن (شێخ عوسمانی نەقشبەندی)یەوە دروستکراوە و بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. هەتا ساڵی ١٩٤٥ کاریکردووه.‌ جوتیارانى گوندەکانى (تەپى سەفاى خواروو، تەپى سەفاى سەروو، شەکرالى، هەردوو شەشکى خوارو و سەروو، تازەدێ) سودیانلێوەرگرتووە. به ‌ئاوی تەوێڵەجۆ کاریکردووە. (سۆفی ساڵح) ئاشەکەی گێڕاوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (کۆسار عەلى عەبدولمحەممەد)، لەدایکبوو:١٩٨٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (مەعروف عوسمان عومەر)ی ئەنجومەنی گوندی (تەپی سەفای خواروو)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، پیشە: کاسب، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (نەسرەدین سەید محەممەد عەبدوڵا)، لەدایکبوو: ١٩٥٦، پیشە: کاسب، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى تەپى سەفاى خواروو

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

حەمەبۆر

لە نێوان گوندەکانی (چاوگ و باوەکۆچەک)ـدا بووە. بەئاوی سەرچاوگ ئیشیکردووە. لەساڵانی ١٩٤٠ دروستکراوە. خاوەنەکەی حەمەبۆری ئەحمەدی عەلی ڕەمەزان بووە.

حەمەسەراوی

کەوتووەتە ناو شاری هەڵەبجەوە. سەرەتا بە گاز کاریکردووە و دواتر کراوە بە کارەبا. لە سێ ماتۆڕی کارەبایی پێکهاتووه: ماتۆڕى یەکەم بۆ ئارد، دووەم بۆ ساوەر و بڕوێش و سێیەمیان بۆ چەڵتوک بەکارهاتووە. وەستا باقی حەمەعەزیز (خاڵە باقى) وەستاى دەگرمانى ئاشەکە(ئەو بەشەى ئاشەکە، کە لە گەنم ئارد دروستدەکات) بووە. بە ناوى ئاشەوانەکەیەوەیە(محەممەد عەبدوڵا محەممەد١٩٢٧ - ٢٠٠٣)، کە بە (حەمە سەراوى) ناسراوه. سێ کەسی تریش کاریان لەسەر کردووە بە ناوەکانی (سۆفی ڕەحیم، جەمالی مامۆ ڕۆستەم، سالم غوڵامی).

حەمەعەلی سەید وەیس

کەوتووەتە ‌پشت جۆگەی دەلێن لە باکوری گوندی (دێکۆن)ی سەر بە شارۆچکەى (خورماڵ). له ‌ساڵانی بیستەکانی سەدەی‌ ڕابردوو لەلایەن (حەمەعەلی) ناوێکەوە دروستکراوە و بەناوی ئەوەوە ناونراوە، کە کەسایەتییەکی دیاری گوندەکە بووە. هەتا ساڵانى پەنجاکانى سەدەى ڕابردوو کاریکردووه.

حەمەی حاجى

ئاشی ئاوە. کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ڕیشێن). بە ئاو ئیشیکردووە. هەتا ساڵی ١٩٦٣ ئیشیکردووە. (محەممەد حاجی فەرەج) ناوێک خاوەنی بووە و بەناوی ئەوەوە ناوی ڕۆیشتووە. لە ئێستادا تەنها شوێنەواری ماوە.

حسێن بەگ

کەوتووەتە دامێنی نزارەی گوندی (گریانە) لە هەورامان. بە ناوی خاوەنەکەیەوە (حسێن بەگی ڕۆستەم سان) ناونراوە. بە ئاشی ناوباخیش ناسراوە، کە لە ساڵانی ١٩٢٥-١٩٣٠ دایناوە. کاکەلەو مەحموولەی نەوسودی ئاشەوانی بووە. دواتر ماڵی دەروێش نادر ئیشیان تێداکردووە. ئاوی بە جۆگە لە چەمی گریانەوە بۆ هێنراوە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و کاتی ڕاگواستنی گوندەکان کاریکردووە. پاشماوەکەی تا ساڵی ٢٠١٠ مابووە. گوندەکانی بۆین و هاوار سودیانلێبینیوە.

خوارنگ

ئاشی ئاوە. کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی گوندی (هاوار). لەسەر چەمی ئاشی و سەر ڕێگەی ئێران - عێراق دروستکراوە و هۆزی وسەینەییەکان خاوەنی بوون. خاوەنەکەی (کاکەخان ئەحمەد) بووە. مێژووی دروستبوونی بۆ ساڵی ١٩٢٠ دەگەڕێتەوە و هەتا ١٩٧٨ کاریکردووە. بەئاوی چەمی گەورەی هاوار ئاشەکە ئیشیکردووە. لە ئێستادا تەنها شوێنەواری ماوە.