شانۆی سانەویی کوڕان

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 19

سەکۆی شانۆ

ئەو تەختە شانۆییەیە، کە لەناو هۆڵی قوتابخانەی سانەویی هەڵەبجەی کوڕاندا، ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن هونەرمەند عومەر خەزانەوە دروستکراوە. بریتییە لە سەکۆیەکی نیمچەخڕی مەترێک یان زیاتر بەرز، لەگەڵ دوو ژووری ڕاست و چەپی شانۆکەدا، دروستکراوە. ئەم ژوورانە بۆ خۆگۆڕین و ئارایشت بەکارهاتوون. ژێرەوەی تەختەی شانۆکە، بۆش بووە. ئەکتەرەکانی لە ژێرەوە لە نێوان دوو ژووری ڕاست و چەپی شانۆکەدا، بەپێی پێویست، هاتوچۆیان کردووە. هۆڵی ئەم شانۆییە نزیکەی ٣٠٠ کەسی گرتووە. لەڕووی پێشەوەی سەکۆکە بەخەتی (هیوا حلمی) لێی نوسرابوو: شانۆ قوتابخانەی گەلە. زۆربەی بەرهەمە هونەرییەکانی ساڵى١٩٧٠ بەدواوە لەسەر ئەم تەختەی شانۆییە پێشکەشکراون. ئەم شانۆییە ساڵی ١٩٧٠ میوانداری کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی سلێمانی دەکات و شانۆگەریی (ئۆتۆمبێلچی) پێشکەشدەکەن. بە ئامادەیی مەکی عەبدوڵا، میوانداریی تیپی یەکێتیی نەقابەی کرێکاران دەکات، بۆ پێشکەشکردنی چالاکیەکانیان.

سەرچاوەکان:

  1. مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، عبدالله حەمەلاو، چاپخانەی هەواڵ، ٢٠٠٠، ل١٦ و ٣٥ – ٣٦.
  2. چیرۆکەکانی شار، کۆچەر میرزا، کتێبی سێیەم (مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٢، ل١١٧.
  3. ژیاننامەی هیوا حلمی، مەریوان سەلاح حلمی، لە دایکبووی ١٩٦٩، بەکالۆریۆس، مامۆستا، ١٨ی ٣ی ٢٠٢٥ بۆ ئامادەکار، مەسنجەر.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

17

هاوبەشی پێبکە