شنروێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 22

فێرگەی موزیکی

فێرگەیەکی میوزیکییە بۆ فێربوونی سەرجەم ئامێرەکانی موزیک بە منداڵان. لەلایەن هونەرمەند ئازاد ساڵح بە هاوکاری عادل حەسەن لە ٣ی ١١ی ٢٠١٦ بیر لە دامەزراندنی کراوەتەوە. گەلێک کەس هاوکاربوون لە کردنەوە و ڕێکخستن و دامەزراندنیدا، لەوانە: خوشکان حەمەفەرەج، ڕزگار نووری، نوخشە ناسح، بەرزان عوسمان، ئەریوان سەڵاح، کوێستان ئەکرەم، تیپی موزیکی شنروێ، کامەران ئەحمەد، ژیان عینایەت، کاوە فۆن، ئاری حەمەئەمین، ڕێبوار هەڵەبجەیی،..هتد. بۆ یادی ١٦ی ٣ی ٢٠١٧ بە بەشداری چەند قوتابییەک و ئەمیر ئەرسەلان و هاوکاری شنروێ، بە کۆراڵی زامی هەڵەبجە، پرسەی گەڵا بەشداردەبن. بارەگاکەی لە ناو جەرگەی شاردایە و ڕۆژی ٢٧ی ٤ی ٢٠١٧ بە فەرمی تابلۆی فێرگەکە هەڵدەواسن و ١١ی ٥ی ٢٠١٧ یەکەم وانە بە یەکەم قوتابی فێرگەکە بە ناوی (پێشواز نزار) دەڵێنەوە. بەرەبەرە قوتابیان بۆ ٤٠ کەس زیاددەکات و جوڵە و چالاکییان پەرەدەسێنێت و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ڕووماڵی چالاکیی فێرگەکە دەکەن.

سەرچاوەکان:

  1. هەڵەبجە و موزیک بیرەوەری و یاد، ئازاد ساڵح شنروێ، لە بلاوکراوەکانی ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە، چاپی یەکەم، ٢٠٢٣، ل٣٠٧-٣٢٥.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (کاوە نووری ساڵح)، لەدایکبوو: ١٩٧٦، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٨ی ٧ی ٢٠٢٣.
  3. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ نوخشە ناسح، لە دایکبوو ١٩٧٨،بەکالۆریۆس، قایمقام، ١٤ی ٣ی هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

8

هاوبەشی پێبکە