پانتایی شانۆی واڵا

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-10


لاپەڕەی 14

گروپی شانۆیی

گروپێکی چالاکیی شانۆیی بووە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری دەرچووی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە دامەزراوە، لەوانە (ڕاڤیار نەوزاد، خەڵات نەوزاد، کاوات هادی، هاوکار دلێر، تەها ئەڵڵا کەرەم، وەرزێر مەنسور، شێنی حەیدەر، بەرزی حسێن، ژوان وریا، سۆزیار حەمید، زریان حکیم، سەربەست میرزا، شنیار وشیار، ژینۆ کەیوان). لە نمونە‌ی ئەو بەرهەمانەی پێشکەشیانکردووە: پرتەقاڵی خوێن، لەدایکبوونی زیندان، نۆستالۆژیا، زستانی ٨٨، دواڕۆژەکانی بابلۆ، میوانێکی دوور، چیرۆکەکانی بازنەی تەباشیر، خۆشەویستی لە دابق، مردنێکی تر، گۆرانیی ماڵئاوایی.. هتد. بەشداری فیستیڤاڵەکانی شانۆی شەقامیان لە شارەکانی کوردستان و عێراق و ئـێراندا کردووە. ساڵی ٢٠٢٠ ناوی گروپەکە گۆڕاوە بۆ (ز. بۆ شانۆ) و لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی نوێدا چەند بەرهەمێکی نوێیان پێشکەشکردووە، لەوانە: (شینە لە شیندام، ماسی کوێر). خەڵاتی یەکەمی ئەکتەر و دەق و دەرهێنانی فیستیڤاڵەکانیان بردووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕاڤیار نەوزاد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٩١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٩ی ٩ی ٢٠٢٤ هەڵەبجە.
  2. ئەرشیفی گروپەکه،‌ لەلایەن (خەڵات نەوزاد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٩٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، لە ٢٩ی ١ی ٢٠٢٣، ١ی ٣ی ٢٠٢٣، کە بۆ ئامادەکاری ناردووە.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (سەربەست میرزا محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٧، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١ی ٢ى ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

7

هاوبەشی پێبکە