قوتابخانەی هونەريی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


قوتابخانەیەکی هونەرییە، بایەخی بە سروود و گۆرانی و شانۆ و دراما و بەرنامەی تەلەفزیۆنی داوە. لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٦ لەسەر دەستی چەند لاوێک لە هەڵەبجە دامەزراوە، لەوانە (حەیدەر عەلی، ستار عەلی، هاودەنگ محەممەد، ئومێد حسێن، سەباح عومەر "کاربین"، بەرزان ئەمین، حەسەن حەمەئەمین، مەهدی هەورامی، ئاری عەبدوللەتیف، ڕێناس عەلی، کەمال نووری، موحسین زەمەقی، ئاراس محەممەد، نزار حەمەسەعید، سالار کوردستانی، وەرزێر حەمەسەلیم، ئەکبەر عەبدلقادر، فریاد عارف، نەریمان حەسەن، بەختیار محەممەد، زمناکۆ بارام). بارەگای سەرەکییان لە گەڕەکی سەرا بووە. نزیکەی ١٠٠ ئەندامیان هەبووە. حەوت کۆنگرەیان بەستووە. لە سێ قۆناغی جیادا (سەباح عومەر کاربین، ستار عەلی، هاودەنگ محەممەد) بوونەتە بەڕێوەبەر. لە زۆربەی بۆنە ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەییەکاندا، بەشدارییانکردووە و چەندین بەرهەمی سروود و گۆرانی و شانۆیان پێشکەشکردووە و دەیان پێشانگایان کردووەتەوە، بەتایبەتی لە یادەکانی هەڵەبجەدا. خاوەنی بەرنامەی (شەن) ساڵی ١٩٩٦، هەردوو بەرنامەی بەردەوامی توێشووی کامێرا و ئێمە و ئێوەی تەلەفزیۆنی بزووتنەوەی ئەو سەردەمە بووە، کە بەرنامەی کۆمیدی و بەدواداچوون بووە بۆ کێشەکانی هاوڵاتیان. دوایین چالاکییان پێشانگای شێوەکاری بووە بۆ نازم مانیا بە ناونیشانی (لە جێی شەماڵی باخی سێو ئەمجارەیان چیتان پێیە؟) لە ٢٨ی٧ی ٢٠١٢ لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر.

سەرچاوەکان:

  1. ئەرشیفی قوتابخانەی هونەریی هاوکار.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ هونەرمەند (سەباح عومەر کاربین)، لەدایکبوو: ١٩٧٠، بڕوانامە دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ١٢ی ١١ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  3. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (هاودەنگ محەممەد فەرەج)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٣ی ٤ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

6

هاوبەشی پێبکە