دەزگای هونەریی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


دەزگایەکی هونەرییە. لە ٢٢ی ١٢ی ١٩٩١ دامەزراوە. سەرەتا تیپێک بووە بەناوی (تیپی هونەریی پەیام)، پاش پێشکەشکردنی کۆمەڵێک چالاکی و فراوانبوونی بوارەکانی کارکردن، ناوەکەی گۆڕراوە بۆ (دەزگای هونەریی پەیام). بارەگای سەرەکی لە گەڕەکی سەرادا بووە. لە بەشەکانی (گۆرانی و موزیک، شانۆ، شێوەکاری) پێکهاتووە. دەیان بەرهەمی شانۆ، ئۆپەرێت، سروود، گۆرانی و بەرهەمی شێوەکاری لە خەت و هەڵکۆڵین و پێشانگا و چەندین چیرۆکی ڕادوێیی و بەرهەمی تەلەفزیۆنییان پێشکەشکردووە. لە دیارترین ئەو کەسانەی وەک دامەزرێنەر ڕۆڵیان تێیدا هەبووە: (مامۆستا بەختیار عەبدوڵا، بەکر حەمەسدیق، حەسەن شێخ عەبدوڵا) و ئەمانەش بەڕێوەبەری بوون: (بەکر حەمەسدیق عارف، ئیسماعیل جەلال، بەختیار عەبدوڵا، حەیدەر حەمە ساڵح). لە کۆتاییەکانی ٢٠٠٧ لەبەر باری دارایی کارەکانیان هەڵپەساردووە.

سەرچاوەکان:

  1. ئەرشیف و دەلیلی کارەکانی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیام.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ ڕۆژنامەوان (سالم حەمەخان)، لەدایکبوو: ١٩٨٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٢ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  3. نامەیەکی (حەیدەر حەمەساڵح محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، بۆ ئامادەکار، لە ٢٤ى ١٢ى ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

11

هاوبەشی پێبکە