بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
قايمقامى قەزاى گوڵعەنبەر (هەڵەبجە)یە. ناوی (محەممەد عەلى بەگ کوڕى محەممەد پاشاى جاف کوڕى کەيخەسرەو بەگى جاف)ـە. لە بەگزادە بەناوبانگ و ناسراوەکانى کەيخەسرەوى عەشيرەتى جافه. ساڵى ١٢٦٦ کۆچی بەرانبەر ١٨٥٠ زاینی لەدایکبووە و بەڵام ساڵى کۆچیدواییەکەی، نەزانراوە. دواى کۆچیدوایی محەممەد پاشاى باوکى لە ساڵی ١٨٨٢، عەشيرەتى جاف لە نێوان کوڕەکانيدا دابەشبووە. ماوەيەک قايمقامى مەندەلى و ماوەيەکيش حللە بووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
قایمقامی هەڵەبجەیە. وادیارە بە وەکالەت قایمقام بووە و لە سەردەمی قایمقامێتیی تەلعەت هادی ئەحمەد سیاندا بووە، چونکە تەلعەت لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٥ بووە بە قایمقامی هەڵەبجە و لە ساڵی ١٩٨٧ گواستراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و وەک وەکیلی پارێزگاری سلێمانی دەستبەکاربووە. ساڵی ١٩٨٧ ڕۆژنامەی (هاوکاری) بە قایمقامی هەڵەبجە بەوەکالەت نـاوی هێناوە.
فەرماندار و حاکم و سالاری جەنگە. ناوی (مستەفابەگ کوڕی جافرسانی هەورامان)ـە. نازناوی (سالار) بووە. ساڵی ١٨٩٤ يان ١٨٩٥ لەدایکبووە. لەسەردەمی سانییەتی جافرسان و دەسەڵاتیدا، حاکمی بەڵخە، دەگاشێخان و خەرپانی بووە. ساڵی ١٩١٩ شێخ مەحموود هاتووەتە لای و ئەمیش پشتیوانی شۆڕشەکەی لێ کردووە. لەئەنجامی ئەو پشتیوانییەدا، ئینگلیزەکان گوندی بەڵخەيان بۆردومانکردووە و چەند کەسێکیان شەهیدکردووە. ساڵی ١٩٧٩ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی عەبابەیلێ بەخاکسپێرراوە.
قایمقامی هەڵەبجەیە. پاش گواستنەوەی حامیدبەگ لە پۆستی قایمقامی هەڵەبجەوە بۆ پۆستی قایمقامی چەمچەماڵ، ساڵی ١٩٣١ موراد بەگ لە بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانییەوە لەشوێنی دانراوه و ماوەی چەند ساڵێک بەردەوامبووە. خەڵکی هەڵەبجە بەم گۆڕانکارییە نیگەران بوون، چونکە لەلایەکەوە هەڵەبجە مەڵبەندی عەشیرەتی جاف بووە و دەیان ساڵ بووە پۆستی قایمقامی شارەکە لە دەستی ئەواندا بووە، لەلایەکی تریشەوە موراد بەگ لە دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکانی ٦ی ئەلوولی ١٩٣٠ ڕۆڵێکی سەرەکی بینیبوو.
ئەفسەری سیاسی و سیخوڕ، لیوا کۆلۆنێلە. ناوی (ئێدوارد ویلیام چارڵز نۆئێل)ـە و بە (مێجەر نۆئێل) ناسراوە. ساڵی ١٨٨٦ لەدایکبووە. لە بیرمینگهام، وێرکشایەر، ئینگلتەرا خوێندویەتی. یەکێکە لەو ئەفسەرە سیاسی و سیخوڕانەی بەریتانیا، کە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا خزمەتیانکردووە. نۆئێل سەرەتا وەک ملازم لە سوپای هیندستان کاریکرووە. ساڵی ١٩١٥ لە شاری ئەهوازی ئێران جێگری کونسوڵی ئینگلیز بووە. دواتر لە ئەکادیمیای سەربازیی شاهانە لە ولویچ، کێنت، ئینگلتەرا خوێندوویەتی. ساڵی ١٩١٨ وەک هاوەڵ، لە ڕێکخستنی ئیمپراتۆریەتی هیندستان دەستنیشانکراوە. یەکەمین حاکمی سیاسیی ئینگلیز بووە لە شاری سلێمانی و دوای کۆتاییهاتنی ماوەی ئەدمۆنز وەک جێگری حاکمی سیاسی لە هەڵەبجە (لە مانگی ٤ی ١٩٢٢) مێجەر نۆئیل جێگەی گرتووەتەوە.
قایمقامی گوڵعەنبەرە. لە سەردەمی میرنشینی باباندا و ساڵی ١٧٤٠ بووە بە قایمقامی قەزای گوڵعەنبەر (خورماڵی ئێستا) و تا ساڵی ١٧٨٠ لەو پۆستەدا ماوەتەوە. گرنگی زۆری بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوت و خوێندنگاکان داوە. ساڵی ١٧٤٩ مزگەوتی گەورەی خورماڵی نۆژەنکردووەتەوە. تا کۆتای ژیانی قایمقام بووە و لە خورماڵ کۆچیدواییکردووە. لە مزگەوتی گەورەی خورماڵ بەخاکسپێرراوە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی (بیارە)یە. ساڵی ١٩٦٤ لە بیارە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە بیارە و خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە و وەک مامۆستا دامەزراوە. وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی بیارە خزمەتیکردووە. ساڵی ١٩٩٦ تا ٢ی ٣ی ٢٠٠٣ بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە بووە. بە هۆکاری گۆڕانکاری و ڕوداوەکان لەو کاتەدا دوورخراوەتەوە و خانەنشین کراوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.
ناوی (نەسروڵڵا حەسەن هادی)یە و بە (نەسوڵڵا بەگی بانیشار) ناسراوه. ساڵی ١٨٥٩ له هەورامانی تەخت لەدایکبووە. بنەماڵەکەیان یەکێک بوون لە بنەماڵە فەرمانڕەواکانی هەورامانی خۆرهەڵات. نەسروڵڵا بەگ و دوو برای (ئاغابەگ و فەرەیدوون بەگ) لەگەڵ چەند چەکدرێکی هەورامیدا لەپاش کوشتنی باوکیان ڕوویان لە باشوری کوردستان و ژێر دەستی دەوڵەتی عوسمانی کردووە و لە گوندی بانیشار و لە نزیک شارۆچکەی خورماڵ نیشتەجێبوون. پاش چەند ساڵێک بووەتە بەگی گوندی بانیشار و فەرمانڕەوای ناوچەکه و بناری سورێنی کردووە. حەوت جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٥ منداڵ بووە. لە ساڵانی بیستەکان گوندی نەوێی لە مەحموود پاشای جاف کڕیوە. ساڵی ١٩٣٠ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوندی میریسوور بەخاکسپیراوە.
پێشتر قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجه بووە. بووەتە پارێزگاری هەڵەبجە و یەکەم پارێزگاری ژنە لە ئاستی عێراقدا. ساڵی ١٩٧٨ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی خوێندووە. بەشی یاسای لە کۆلێژی یاسا و ڕامیاری زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. بۆ ماوەی یانزە ساڵ لە ئاسایشی گشتی کاریکردووە و دوا پلەی ئەفسەر بووە. بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٥ بەڕێوەبەری شارۆچکەی بیارە بووە. ساڵی ٢٠١٦ بووە بە قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ئێستا پارێزگارە. مەرسومی کۆماری بۆ واژۆکردنی پارێزگای هەڵەبجە و پێنوسی واژۆکردنەکەی هێناوەتەوە بۆ یادگاریی هەڵەبجە. لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیدا کاریکردووە. لە ڕێکخەران و پشتیوانانی ڤیستیڤاڵی هەنارە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.
ڕۆشنبیر نوسەر و مافپەروەرە. بەڕێوەبەری شارۆچکەی خورماڵ بووە. ساڵی ١٩٢٠ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، باپیرە گەورەی بە ساڵحەسوور ناوبراوە و ئەمیش بە (مدیرەسوور) ناسراوە. بنەماڵەکەیان لە تورکمانی شاری هەولێرن. خوێندنی سەرەتای ناوەندی لە هەولێر تەواوکردووە، پاشان چووەتە بەغداد و ئامادەیی خوێندووە. ساڵی ١٩٤٣ کولیەی حقوق و ١٩٤٤ کولیەی عەسکەری لە شاری بەغداد تەواوکردووە. چەندین پلەی وەزیفی بینیووە لەوانە: مودیر ناحیەکانی (بازیان، خورماڵ، پێنجوێن، بەرزنجە، قەرەداغ). دواتریش بووەتە قایمقام لەچەند قەزایەک و پاشانیش موتەسەریفی هەولێر و بریکاری وەزیری ناوخۆ. پاشان وازی لە وەزیفە هێناوە دەستیداوەتە پارێزەری. ساڵی ١٩٤٥ بۆ ساڵی ١٩٥٢ مودیر ناحیەی خورماڵ بووە. لە زۆر کۆمەڵی زانستی کاریکردووە. لە چەند گۆڤار و ڕۆژنامە بە کوردی و عەرەبی نوسینی بڵاوکردووەتەوە چوار ساڵ سەرۆکی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری وەزارەتی ناوخۆ بووە. ساڵی ١٩٩٤ لە شاری هەولێر کۆچیدواییکردووە.
مامۆستا و قایمقامە. ساڵی ١٩٤٦ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە تەوێڵە و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە و سلێمانی و بەشی جوگرافیای کۆلیژی پەروەردەی لە زانکۆی بەغداد تەواوکردووە. یەکەم کەسە بووبێتە مودەیس لە تەوێڵە و ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٥ لەوێ مامۆستا بووە. دوای نسکۆی شۆڕش، کراوە بە بەڕێوەبەری ناحیەکانی (عەربەت، قەرەداغ، سەرچنار). ساڵانی ١٩٨٢ بۆ ١٩٨٦ قایمقامی هەڵەبجە بووە، هەروەها قایمقامی (کەلار، پێنجوێن، ناوەندی سلێمانی، دەربەندیخان، کۆیە، دوکان، ڕانیە) بووە. پاش ڕاپەڕین، تا ساڵی ١٩٩٢ یاریدەدەری پارێزگای سلێمانی بووە. لە ئێستادا لە شاری سلێمانی نیشتەجێیە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی (سیروان)ـە. ساڵی ١٩٨٦ لە گوندی (کانی شێخ) لەدایکبووه. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا بەرێوەبەری ناحیەی سیروانە.
پسپۆڕی پزیشک و سۆنار و دەروونناسی ڕاهێنراوە. خەڵکی شارەدێی (تەوێڵە)یە، بە هۆکاری شەڕی عێراق و ئێران چوونەتە سلێمانی و ساڵی ١٩٨٣ لە سلێمانی لەدایکبووە. دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی سلێمانیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنادا لەگەڵ تیم و پزیشکی نەخۆشخانەکەی ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە، لە ئێستادا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجەیە.
لە بەرواری ١٠/٢/١٩٨٤ لەدایکبووە، لە ئۆردوگای(نەسر) دەچێتە بەر خوێندن و قۆناغی سەرەتایی تەواودەکات، ساڵی ١٩٩٧ دەچێتە قەزای شارەزوور و لە خوێندنگای دواناوەندیی ئالان قۆناغی دواناوەندی تەواودەکات، ساڵی ٢٠٠٣ -٢٠٠٤ قۆناغی شەشەمی ئامادەی تەواودەکات، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٤ -٢٠٠٩ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی خوێندنی ئاینی کۆلێژی زانستە کۆمەڵایەتیەکانی زانکۆی کۆیە وەردەگرێت. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە. لە بەرواری ٢٧/٣/٢٠١٣ وەک بەڕێوبەری ئەوقافی شارەزوور دەستبەکاردەبێت، پاش بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی پارێزگای هەڵەبجە، لە ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠١٥ وەک بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت دەستبەکاردەبێت، ئێستاش بەردەوامە لە پیشەکەی.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٦٠ لە شارۆچکەی بازیان لەدایکبووە. خاوەن بڕوانامەی ئامادەییە، لە بواری کاری پۆلیسی و پۆلیسی هاتوچۆدا خزمەتیکردووە. ساڵی ٢٠٢٣ پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجەی وەرگرتووە و تا ئێستا بەردەوامە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی شارەزوورە. ناوی (ئەنوەر عوسمان عەلی مستەفا)یە. ساڵی ١٩٦٤ لە گوندی (عەنەب) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و لە پاش ڕاپەڕینیش ئامادەیی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنەوە کردووە و ساڵی ١٩٨٢ بووە بە پێشمەرگە. دوای ساڵی ١٩٩١ کراوەتە فەرماندەی بەتالیۆن و پاشان ئەندامی مەکتەبی عەسکەری و بەرپرسی کۆمیتەی پێشمەرگە دێرینەکان. ساڵی ١٩٩٥ بەرپرسی معاونیەتی ئاسایشی شارەزوور بووە، کە معاونیەتی ئاساییشی شارەزوور کراوەتە بەڕێوەبەرایەتی شارەزوور، بە پلەی عەمید بووە بە بەڕێوەبەری. ساڵی ٢٠٠٥ لە نزیک مۆنۆمێنتی هەڵەبجە شەهیدبووە.
بە ئەنوەرى حاجى عومەر ناوسراوە. لە ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (میراولى) ى ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایى لە قوتابخانەکانى کامەران و شاهۆ دواناوەندى لە قوتابخانەى گۆران و قۆناغى ئامادەیی لە پێشمەرگەى ئێواران لە پارێزگاى سلێمانى تەواوکردووە. لە ساڵى ٢٠١٦ کۆلێژى یاساى زانکۆى کەرکوکى تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٨ کولێژى پۆلیسى لە خولى دووەمی ئەفسەرانى باڵا لە قەلاچوالان تەواوکردووە و پلەى ملازمى بەدەستهێناوە. لە چەند بنکەیەکی ناوچەکە وەک ئەفسەر خزمەتی کردووە. ساڵی ٢٠٠٦ بە پلەى (مقدم) بوو بە بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاى هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٠ بە بڕیارێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان پلەکەى بۆ (عمید) بەرزکرایەوە. ساڵی ٢٠١١ بەڕێوەبەرى پۆلیسى سەیدسادق و ساڵی ٢٠١٣ بەڕێوەبەرى پۆلیسى دەربەندیخان و ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوەبەرى پۆلیسى شارباژێڕ بووە. لەبەروارى ٢٧ى٦ى٢٠٢١ دەکرێت بە بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە و بەردەوامە. تاوەکوو ئێستاش لەم پۆستەدا ماوەتەوە. خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە.
بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى بیارەیە. ساڵى ١٩٧٦ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشى کشتوکاڵى لە زانکۆى سلێمانى تەواوکردووە و لە بەشى کشتوکاڵى هەڵەبجە دادەمەزراوە. ساڵى ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٨ بەڕێوبەرى نەمامگەى سیروان بووە. دواتر بۆ ماوەى سێ ساڵ بەڕێوەبەرى ڕێنمایى کشتوکاڵى بووە لە هەڵەبجە. ساڵى ٢٠٢٢ ماستەرى لە زانکۆى سنە بەدەستهێناوە و لەلایەن زانکۆى سنەوە خەڵاتى کەسى داهاتوو ڕۆشنى پێ بەخشراوە. لە ١ی ٣ی ٢٠٢٢ تا ئێستادا بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى بیارەیه. لەگەڵ چەندین ڕێکخراوى بیانیدا کاریکردووە.
بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٨٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی شارستانی لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە دادەمەزراوە. لە نێوان ساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ بەرپرسی بەشی پڕۆژەکانی ئەنجومەنی وەزیران بووە لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە. دواتر بووە بە بەرپرسی لقی هەڵەبجەی تاقیگەی بیناسازی. لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتیی تاقیگەی بیناسازیی هەڵەبجەیە.
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (هاوار) لەدایکبووە، پاش ڕاگواستنی گوندەکەیان لە ساڵی ١٩٧٨ خانەوادەکەیان گواستراوەتەوە ناو شاری هەڵەبجە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری هەڵەبجە تەواوکردوە. ساڵی ١٩٩٦-١٩٩٧ لە کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناکاری زانکۆی سلیمانی وەرگیراوە و لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠١ بڕوانامەی ئەندازیاری بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٣ وەک ئەندازیار لە ڕێکخراوی (هابیتات و یوئێن دی پی) وەک ئەندازیار کاریکردوە، لە کەرتی گشتی و لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دامەزراوە. پلەبەندی هونەری و کارگێڕی لە کارەکەیدا بڕیوە و تا بووەتە جێگری بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجە، لەپاش بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بووەتە بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی هەڵەبجە و بەردەوامە لەکارەکەی.