کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

2 بابەت

ئی. جی. داگلس

یەکێکە لە ئەفسەرانی سیاسیی ئینگلیز. دوای ج. م. لیز (١٩١٩-١٩٢١) وەک یەکەم جێگری حاکمی سیاسیی ئینگلیز لە هەڵەبجە و ماوەیەک جێگری حاکمی سیاسیی ئینگلیز بووە. پێشتر ئەفسەری دەزگای ئیداریی پێشووی سلێمانی بووە، دوای ئەمیش هەریەک لە ئەدمۆنز و مێجەر نۆئێل هەمان پۆستیان لە هەڵەبجە وەرگرتووه.

زیاتر بزانە
حاکمی سیاسی

مێجەر نۆئیڵ

ئەفسەری سیاسی و سیخوڕ، لیوا کۆلۆنێلە. ناوی (ئێدوارد ویلیام چارڵز نۆئێل)ـە و بە (مێجەر نۆئێل) ناسراوە. ساڵی ١٨٨٦ لەدایکبووە. لە بیرمینگهام، وێرکشایەر، ئینگلتەرا خوێندویەتی. یەکێکە لەو ئەفسەرە سیاسی و سیخوڕانەی بەریتانیا، کە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا خزمەتیانکردووە. نۆئێل سەرەتا وەک ملازم لە سوپای هیندستان کاریکرووە. ساڵی ١٩١٥ لە شاری ئەهوازی ئێران جێگری کونسوڵی ئینگلیز بووە. دواتر لە ئەکادیمیای سەربازیی شاهانە لە ولویچ، کێنت، ئینگلتەرا خوێندوویەتی. ساڵی ١٩١٨ وەک هاوەڵ، لە ڕێکخستنی ئیمپراتۆریەتی هیندستان دەستنیشانکراوە. یەکەمین حاکمی سیاسیی ئینگلیز بووە لە شاری سلێمانی و دوای کۆتاییهاتنی ماوەی ئەدمۆنز وەک جێگری حاکمی سیاسی لە هەڵەبجە (لە مانگی ٤ی ١٩٢٢) مێجەر نۆئیل جێگەی گرتووەتەوە.

زیاتر بزانە
حاکمی سیاسی