کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

2 بابەت

شاهین حەمەڕەزا حەمەڕەحیم

جێگری پارێزگای هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی پیشەسازیی لە هەڵەبجە خوێندووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زانستە ڕامیارییەکانی کۆلێژی یاسا و ڕامیاری هەیە. لە ٨ی ٨ی ٢٠٢١ وەک جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ کاروباری کارگێڕی دەستبەکار بووە و تا ئێستا بەردەوامە.

زیاتر بزانە
جێگری پارێزگار

عەلى عوسمان عەلى کەريم

سياسى و کارگێڕییە. ساڵی ١٩٧٩ له ‌گەڕەکى (کانیعاشقان) لە هەڵەبجە لەدایکبووە. سەر بە عەشيرەتى (نەورۆڵى)ن. کۆلێژى ياسای تەواوکردووە. ساڵى ٢٠٠٤ بووە بە بەرپرسى نوسينگەى (پاسپۆرت و مانەوە) لە هەڵەبجه. ماوەى چوار ساڵ سەرۆکى (يانەى وەرزشى هەڵەبجە) بووە. ساڵى (٢٠١٤) بووە بە بەڕێوەبەرى شارۆچکەی (سيروان). ‌ساڵى ٢٠١٥ بووە بە جێگرى پارێزگاری هەڵەبجە. ساڵى ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ پارێزگارى هەڵەبجه بووە بە وەکالەت. لە پێکهێنان و سەرپێخستنى (پەيکەرى ئيدارى)ی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرايەتیى و بەڕێوەبەرايەتيیە گشتيیەکاندا ڕۆڵى زۆری هەبووە. ساڵى ٢٠٢٠ بووە بە ‌بريکارى وەزارەت بۆ کاروبارى پيشەسازى لە وەزارەتى (بازرگانى و پيشەسازى)ی حکومەتى هەرێمى کوردستان و تا ئێستا بەردەوامە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.

زیاتر بزانە
جێگری پارێزگار