کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

1 بابەت

شێخ محەممەد بەرزنجی

ناوی (محەممەد نەجیب حەسەن)ـە، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی (سەرگەت)ی هەورامان لەدایکبووە، لە حوجرەکانەوە دەستی بە خوێندن کردووه،‌ تا ئیجازەی دواز‌دە عیلمی وەرگرتووە، پاشان خوێندنی زانکۆشی لە بەغدا تەواوکردووە. لە کۆمەڵێک شار و شارۆچکە پێشنوێژی و وتاربێژ بووە‌. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ کۆمەڵێک زانا و هاوڕێیدا ڕێکخراوێکی سیاسی ئیسلامی (رابیتەی زانایانی ئیسلامی کوردستان)یان دامەزراندووە، کە لە ساڵی ١٩٨٤ وەک ڕێکخراوێکی چەکداری شێخ محەممەد دەبێتە ڕابەری، ساڵی ١٩٨٧ ناوەکەی دەگۆڕدرێت بۆ بزووتنەوەی ئیسلامی. ناوبراو دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە و پاشان مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی بووە. پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بووە. ساڵی‌ ٢٠١٤ کۆچیدواییکردووە.

زیاتر بزانە
پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامی