ئەنوەر عومەر عەلی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15


لاپەڕەی 135

بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەڵەبجە

بە ئەنوەرى حاجى عومەر ناوسراوە. لە ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (میراولى) ى ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایى لە قوتابخانەکانى کامەران و شاهۆ دواناوەندى لە قوتابخانەى گۆران و قۆناغى ئامادەیی لە پێشمەرگەى ئێواران لە پارێزگاى سلێمانى تەواوکردووە. لە ساڵى ٢٠١٦ کۆلێژى یاساى زانکۆى کەرکوکى تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٨ کولێژى پۆلیسى لە خولى دووەمی ئەفسەرانى باڵا لە قەلاچوالان تەواوکردووە و پلەى ملازمى بەدەستهێناوە. لە چەند بنکەیەکی ناوچەکە وەک ئەفسەر خزمەتی کردووە. ساڵی ٢٠٠٦ بە پلەى (مقدم) بوو بە بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزاى هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٠ بە بڕیارێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان پلەکەى بۆ (عمید) بەرزکرایەوە. ساڵی ٢٠١١ بەڕێوەبەرى پۆلیسى سەیدسادق و ساڵی ٢٠١٣ بەڕێوەبەرى پۆلیسى دەربەندیخان و ساڵی ٢٠١٧ بەڕێوەبەرى پۆلیسى شارباژێڕ بووە. لەبەروارى ٢٧ى٦ى٢٠٢١ دەکرێت بە بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە و بەردەوامە. تاوەکوو ئێستاش لەم پۆستەدا ماوەتەوە. خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (هومايون ساحێب کەریم) لەگەڵ (بەرزان عوسمان محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: یەرلەمانتار، لە ١١ی ٦ی ٢٠٢٥ لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکار (حەمزە محەمەد ساڵح) لەگەڵ ناوبراو. هەڵەبجەى شەهید، ١٥ی ٦ی ٢٠٢٥.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

3

هاوبەشی پێبکە