بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەڕێوبەری بەرێوبەرایەتیی خانەنشینی پارێزگای هەڵەبجەیە. ناوی (سامان حەمەئەمین عەبدولقادر)ە. ساڵی ١٩٨٦ لە گوندی (خێڵی حەمه)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتای لە خێڵی حەمە و ناوەندی لە هەڵەبجە و ئامادەیی لە خورماڵ تەواوکردووە. بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگای تەکنیکی لە هەڵەبجه بەدەستهێناوه. ساڵی ٢٠١١ له بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی هەڵەبجه دامەزراوە. ساڵی ٢٠١٨ بووە بە جێگری بەڕێوبەری گشتی و ساڵی ٢٠٢٠ بووە بە بەڕێوبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی هەڵەبجە بە وەکالەت و له ٢١ی ١١ی ٢٠٢١ بووە بە بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی پارێزگای هەڵەبجە و تا ئێستاش بەردەوامه.