بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بە مەلا عزەت ناسراوە. لە ساڵى ١٩٥٦ لە گوندى (کەوتە) لەدایکبووە، هاوسەرگیرى کردووە و خاوەنى ٥ منداڵە، بە مەبەستى خوێندن چەند شوێنێ گەڕاوە، لەوانە: هەڵەبجە و بیارە و سلێمانى، تاکو لە ساڵى ١٩٧٩ لە هەڵەبجە خوێندن تەواودەکات و ئیجازەى مەلایەتى وەردەگرێت. ساڵى ١٩٨٠ دامەزراوە بە ئیمام و خەتیب لە مزگەوتى (سەڵاحەدین) لە شارۆچکەى سیروان. لە ساڵى ١٩٩٩ دواى گەڕانەوەى لە ئاوارەیى، بووەتە وتارخوێن لە مزگەوتى گوندى (خێڵى حەمە). بۆ ماوەى ١٢ ساڵ لەو مزگەوتە خزمەتى کردوە. ٢ ساڵێش لە مزگەوتى گەورەى هەڵەبجە دەبێتە وتارخوێن. لەئیستادا بەهۆى تەمەن و نەخۆشیەوە لە ماڵەوەیە، لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.
ئیمام و خەتیبە، لە ساڵى ١٩٤٥ لەدایکبووە. خەڵکى گوندى دێکۆنە لە سنورى ناحیەى خورماڵ. هاوسەگیرى کردوە و خاوەنى ١١ منداڵە. قۆناغى خوێندنى سەرەتایى لە قوتابخانەى گوندى دێکۆن لە ساڵى ١٩٦٢ تەواوکردوە، لە ساڵى ١٩٦٨ لەلاى مامۆستا محەمەدى گەورە لە خورماڵ ئیجازەى مەلایەتى وەرگرتووە. تاوەکو ساڵى ١٩٨٥ بەناونیشانى ئیمام و خەتیب، بووەتە مامۆستاى مزگەوتى گوندەکەى خۆیان. بۆ ماوەى سێ ساڵ ئیمام و خەتیبى مزگەوتى عوسمانى کوڕى عەفان بووە، دواى گەڕانەوەى بۆ هەڵەبجە لە ساڵى ١٩٩٩ دەبێتە ئیمام و خەتیب لە مزگەوتى (حەمزە) لە هەڵەبجە، تاوەکو ساڵى ٢٠١٦، کە خانەنشین دەبێت، ئەندامى یەکێتى زانایانى کوردستان بووە.
ئیمام و خەتیب، ناسراوە بە مەلا محەمەدى باباڕەسوڵ، لە ساڵى ١٩٤٢ لە گوندى عەبابەیلێ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، کوڕى (مەلا بابا ڕەسوڵ)ى عەبابەیلییە مەلا و کەسایەتێکى دیارى سنورەکە بووە. ناوبراو هاوسەر گیرى کردوە و خاوەنى ٣منداڵە، بە منداڵى دەستیداوەتە خوێندنى ئیسلامى و لە مزگەوتى عەبابەیلێ لاى باوکى خوێندویەتى. زیاتر لە ٣٥ ساڵ وەک ئیمام و خەتیب بەردەوامبووە، هەندێک لەو شوێنانە: (مزگەوتى گوندى عەبابەیلێ، مزگەوتى گوندى شێخ تەویل، ئیمامى زامن و ئاوەکەڵى، مزگەوتى عوسمانى کوڕى عەفان لە هەڵەبجە). ناوبراو لە ئیستادا خانەنشینە.