کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

1 بابەت

مەلا شێخ ئيسماعیل

کەسایەتی و زانای ئاینییە. ناوی (ئیسماعیل حسەین عەلی)یە. ساڵی ١٨٩٠ لە گوندی (سەرگەت)ی سەر بە هەورامان لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵه،‌ کە یەکێکیان مەلا(شێخ سدیق سەرگەتی)یە، کە مامۆستایەکی دیار و بەناوبانگی ناوچەکە بووە. شێخ ئیسماعیل زانا و خاوەن حوجرە و کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی هەورامان بووە. چەندین مامۆستای گەورە لەلای ئەم کەسایەتییە دەرسیان خوێندووە، لەوانە: جەنابی شێخ (عوسمان سیراجەدینی دووەم). لە ژیانیدا زۆر چەرمەسەری و ئاوارەیی بینیوە. ساڵی ١٩٦٣ کۆچیدواییکردوووە و لە لەسەرگەت بەخاکسپێرراوە.

زیاتر بزانە
وتاربێژ و مودەریس