کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

2 بابەت

کوێخاکانی گوندی کوڵکنی خواروو

١- حاجی حەمەسوور: ناوی (حەمەسور ڕۆستەم یارئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٨٨ کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.

کوێخاکانی گوندی گردیگۆ

١- ئۆلمحەممەد کایەخان حەمەخان: ساڵی ١٨٨١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٠٣ تا ١٩٢٠، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- حەمە ڕەشید ئۆلمحەممەد کاکەخان: ساڵی ١٩١٢ لەدایکبووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. بە کوێخا (حەمەڕەشیدی گردیگۆ) ناسراوە. گوندی گردیگۆ لەلایەن باوکییەوە ئاوەدانکراوەتەوه. پاش کۆچیدوایی باوکی، بووە بە کوێخای گوندەکه. ساڵی ١٩٧٩ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى شیرەمەڕ بەخاکسپێرراوە.