مێجەر نۆئیڵ
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
ئەفسەری سیاسی و سیخوڕ، لیوا کۆلۆنێلە. ناوی (ئێدوارد ویلیام چارڵز نۆئێل)ـە و بە (مێجەر نۆئێل) ناسراوە. ساڵی ١٨٨٦ لەدایکبووە. لە بیرمینگهام، وێرکشایەر، ئینگلتەرا خوێندویەتی. یەکێکە لەو ئەفسەرە سیاسی و سیخوڕانەی بەریتانیا، کە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەمدا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا خزمەتیانکردووە. نۆئێل سەرەتا وەک ملازم لە سوپای هیندستان کاریکرووە. ساڵی ١٩١٥ لە شاری ئەهوازی ئێران جێگری کونسوڵی ئینگلیز بووە. دواتر لە ئەکادیمیای سەربازیی شاهانە لە ولویچ، کێنت، ئینگلتەرا خوێندوویەتی. ساڵی ١٩١٨ وەک هاوەڵ، لە ڕێکخستنی ئیمپراتۆریەتی هیندستان دەستنیشانکراوە. یەکەمین حاکمی سیاسیی ئینگلیز بووە لە شاری سلێمانی و دوای کۆتاییهاتنی ماوەی ئەدمۆنز وەک جێگری حاکمی سیاسی لە هەڵەبجە (لە مانگی ٤ی ١٩٢٢) مێجەر نۆئیل جێگەی گرتووەتەوە.
سەرچاوەکان:
- کورد تورک عەرەب، سیسیل جۆن ئیدمۆندس، وەرگێڕانی حامید گەوهەری، چاپی سێیەم، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، شوێنی چاپ ؟، ساڵی چاپ ؟، ل٢٢٢-٢٢٤.
ئامادەکردنی: د. عادل سدیق عەلی