کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

34 بابەت

موختارەکانی گوندی

١- حەمەکەریم برایم: به (بلەبۆز) ناسراوە. لە کۆێخا دێرینەکانی گوندەکە بووە. ٢- حەمە مەخول و حەمەساڵح: پێکەوە تا ساڵی ١٩٥٠ موختار بوون. ٣-حاجی مەحێدین: ١٩٥٠ تا ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٤- سەعید حەمەلاو (سەعید بەگ): ساڵی ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٥- مەحوود فەتحوڵڵا: تا کاتی ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ٦- حاجی غەفور حەکیم: لەناو خورماڵ دانیشتووە و تا کاتی کیمیاباران موختاری گوندەکە بووە.

موختارەکانی گوندى

١- حاجى غالى محەممەد‌ حەسەن: نزیک لە ساڵى ١٩٠٧ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەسەرەتاوە تا ساڵی ١٩٦٠ نوێنەری گوندەکە بووە. ٢- مەحموود مارف محەممەد. ساڵى ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٦٢ موختاری گوندەکە بووە. ٣- محەممەد فەرەج فەتاح، محەممەد حەسەن سەید وەیس، ڕەحیم مستەفا قادر، سدیق غەفور: بە هاوبەشی تا ١٩٦٢ تا ١٩٨٣ موختاری گوندەکە بوون‌.

موختارەکانی گوندى

١- عارف عەلى محەممەد: ‌ساڵى ١٩٠٨ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە سيیەکانى سەدەى ڕابردوو تا ساڵى ١٩٦٠ موختارى گوندەکە بووە. ٢- عەبدولقادر عەبدولڕەحیم محەممەد: ‌ساڵى ١٩١٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٩ موختارى گوندەکە بووە.

موختارى گوندى

تالب محەممەد قادر وەیس: ناوی (تالب محەممەد قادر وەیس کەرەم حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی (پریسى خواروو)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ١٩٧٦ تا ١٩٨١، کە کۆچیدواییکردووە، موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.

موختارەکانى گوندى

١- وەلى محەممەد نادر مەحموود: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە سەرەتاوە تا ساڵى ١٩٥٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵە. ٢- محەممەد وەلى محەممەد: بە (حاجى محەممەد) ناسراوە. ساڵى ١٩١٤ لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى یەک منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ کۆچیدواییکردووە. ٣- عەبدولکەریم وەلى محەممەد نادر: بە (حاجى عەبدولکەریم) ناسراوە. ساڵى ١٩٣١ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. کۆچیدواییکردووە.

موختاری گوندی

عەزیز دە‌مین عەزیز: ساڵی ١٩٥١ لە گوندی (بەردەبەل)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەبەرئەوەى گوندەکە ساڵى ١٩٦٩ دروستبووە و کوێخاى نەبووە، لە ساڵی ١٩٧٢ەوە کراوە بە موختاری گوندی (تازەدێی سەروو)ی بناری سورێن، کە خۆیى یەکێک بووە لەو کەسانەى گوندەکەى بونیادناوە. ساڵی ٢٠٢١ لە (سەیدسادق) کۆچیدواییکردووە.

موختارەکانی گوندی

١- عەلی محەممەد غەفور: ساڵی ١٩١٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٤٧ تا ١٩٥٢ کوێخا و موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە. ٢- حەمەئەمین مستەفا: ساڵی ١٩١٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. له ساڵی (١٩٤٠ تا ١٩٦٢) موختاری گوندی تاوێرە بووە، لە گوندی تاوێرە کۆچیدواییکردووە. ٣- خالید محەممەد ئەمین مستەفا: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٧٣ موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە. ٤- جەمیل ڕەشید حسەین: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٩١ موختاری گوندەکە بووە. ٥- سامانی شێخ سەلام: ناوی (سامان سەلام ڕەحیم)ـە. ساڵی ١٩٧٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ئەنجامی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە قوتابخانەی هیجرەت لە ئۆردوگای سنقور درێژەی بە خوێندن داوە. پاش ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە عێراق و پەیمانگای مامۆستایانی مەڵبەندی سلێمانی تەواوکردووە و بووە بە مامۆستا و دواتریش بووە بە‌ خوێندکاری بەشى بازرگانیی نێودەوڵەتی لە زانکۆی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ بە هەڵبژاردن بووە بە موختاری گوندی تاوێرە.

موختاری گوندی

حاجی عەبدولکەریم: ناوی (عەبدولکەریم سەلیم ڕەزا)یه و بە (حاجی عەبدولکەریمی موختار) ناسراوە. ‌ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی (تەپەزێڕێنە)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ‌ساڵی ١٩٧٢ لەپاش کۆچیدوایی کوێخا ئەحمەدی براگەورەی، بووە بە موختاری گوندەکە. ‌ساڵی ١٩٨٥ بەهۆی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و حکومەت، ١٠ ماڵی گوندەکە دەسووتێت و حاجی عەبدولکەریمی موختار شەهید بووە.

موختارەکانی گوندی

١- ئەحمەدی خواڕەحم: لە ساڵی ١٩٦٠ موختاری گوندەکە بووە. ٢- مامۆستا مەحموود ئەحمەد خواڕەحم: پاش کۆچیدوایی باوکی بووە بە موختاری گوندەکە. ٣- قادر حەمەڕەسول: بووەتە موختار.

موختاری گوندى تونى حاجى حەسەن

حەسەن ئەحمەد سلێمان: بە (حاجى حەسەن) ناسراوە. ‌ساڵى ١٩١٢ لەگوندى (عارەوان) لەدایکبووە. لە دروستبوونى گوندەکەوە تا ساڵی ١٩٨٠، کە کۆچیدواییکردووە موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە.

موختارەکانی گوندى دوانزە ئيمامى سەروو

١- حاجى ساڵح مەحموود ئيمام: ساڵى ١٨٧٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. گوندى (دوانزه ‌ئيمامى سەروو)ى ئاوەدانکردووەتەوە و وەک یەکەم موختار دەستبەکاربووە. ٢- عوسمان محەممەد نادر: ساڵى ١٩٥٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. بە هاوبەشی لەگەڵ (سەردار فائق ساڵح) موختار بووە. ٣- سەردار فائق ساڵح: ‌ساڵى١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بە هاوبەشی تا ساڵى ٢٠١١ موختار بووە. ٢٠١١ تا ئێستا بەفەرمی ئەنجومەنی گوندەکەیە.

موختارەکانی گوندی جانجان

١- حەمەمینی حامید: ناوی (حەمەئەمین حامید عزیز)ە. سەر بە هۆزی (نەورۆڵی و عەمەڵە)یە. ساڵی ١٨٩٢ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٢ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی هانەسوورەی هەڵەبجە بەخاکسپێرراوە. ٢- حاجی عەبدوڵا: ناوی (عەبدوڵا مستەفا عەبدوڵا خوڵاوەیس)ـە. ساڵی ١٩٢٥ لە گوندی (دەرەشیش) لەدایکبووە. دوای کۆچیدوایی (حەمەئەمینی حامید)ی خاڵ و خەزوری، ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٨٧موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ کۆچیدواییکردووە.

موختارەکانی گوندی جەلیلە

١- کوێخا ئەحمەد: یەکەم موختاری جەلیلە بووە لە ساڵانی نێوان ١٩٤٠ بۆ ١٩٥٠. ٢- غەریب ئەحمەد مراخان: لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوو موختاری گوندەکە بووە. ٣- نەجمەدین عارف: دوای ڕاپەڕین تا ٢٠١٠ موختاری گوندەکە بووە. ٤- عەتا مەحموود و یاسین ڕەسوڵ: لە دەوروبەری ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠٢٣ بە دواى یەکدا ئەنجومەن بوون. ٥- ئەحمەد قادر عەلی: لە ئێستادا ئەنجومەنى گوندەکەيە.

موختارەکانی گوندى چاوگ

١- عەلى حسین پەروێز نەزەر: ساڵى لەدایکبوونى نەزانراوە. تا ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو موختار بووە ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە. ساڵى ١٩٥٠ کۆچیدواییکردووە. ٢- کەریم محەممەد حسێن پەروێز: ساڵى ١٩١١ لەدایکبووە. ساڵى ١٩٤٨ تا ١٩٥٨ کوێخا بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى نۆ منداڵە. ساڵى ١٩٨٧ کۆچیدواییکردووە. ٣- عەلى محەممەد مەولود پەروێز: ساڵى ١٩٢٤ لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٨ تا ١٩٧٨ کوێخا بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پانزە منداڵە. ساڵى ١٩٨٢ کۆچیدواییکردووە.

موختارەکانی گوندى چرۆستانە

١- کەمال تۆفیق محەممەد قادر نادر: ساڵى ١٩٥٠ له ‌گوندى (چرۆستانە) لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵى ١٩٧٦ تا ١٩٩١ موختارى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە. ساڵى ١٩٩١ کۆچیدواییکردووه. ٢- محەممەد تۆفیق قادر نادر: ساڵى ١٩٦٧ له ‌گوندى (چرۆستانە) لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. ساڵى ١٩٩١‌ تا ئێستا موختارى گوندەکەیە‌. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە.

موختارەکانی گوندى حەسەنئاوا

١- ئەحمەوى مراخان: ساڵی ١٩٢١ لەدايکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵە. تا ساڵى ١٩٨٠ موختاری گوندەکە بووە. ٢- شەريفى ئەحمەوى حەمەمين. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە. ١٩٨٠ تا ساڵى ١٩٨٧ موختاری گوندەکە بووە. ٣- حسين محەممەد‌ عەلی: بە (کوێخا حسەینی حەسەنئاوا) ناسراوە. ‌ساڵى ١٩٣٨ لەگوندى (حەسەنئاوا) لەدایکبووە. ‌ساڵى ١٩٧٦ وەک کوێخا و تا ئێستاش وەک موختار و ئەنجومەنی گوندەکە بەردەوامە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە.

موختارەکانی گوندی خاکوخۆڵ

١- حاجی عەلی سەمیر قادر: لە سەرەتای ساڵی ١٩٦٠ تا بارکردنی گوندەکە لە ساڵی ١٩٧٨، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- (عەبدولقادر مەحموود ڕەحیم، عەلی حسێن مەحموود، جەبار ئەحمەد سەمین) بەهاوبەشی لە ساڵی ١٩٨٥ ئەنجومەنی گوند بوون. ٣- عەبدولقادر مەحموود ڕەحیم: دوای ڕاپەڕین تا ئێستا موختاری گوندەکەیە.

موختارەکانی گوندى خەرپانی

سەرەتا (شێخ ڕسوڵ) ناوێک موختاری بووە، کە لە ساڵی ١٩٤٠ کوژراوە. دوای ئەم (شێخ جەعفەر) بووە بە موختار و دواتريش (محەممەد مەلا حامد)، کە ئەمیش کوژراوە. دواتر (شێخ عەبدەلڕەحمان شێخ ڕەسول)، تا ڕاگواستنی گوندەکان موختاری گوندەکە بووە. دواتر (شێخ جەمیل) تا کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە موختار بووە.

موختاری گوندى دەرەگوڵان

عەلی حەمەلاو گوڵ محەممەد: ناوی (عەلی حەمەلاو گوڵ محەممەد)ە. ‌ساڵی ١٩٢٨ لە گوندی (دەرەگوڵان)ی سەر به ‌شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ‌ساڵی ١٩٦٨ تا ١٩٧٨ موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٣ له ‌گوندی (بانیشار) کۆچیدواییکردووە.

موختاری گوندى زەمەقیی خواروو

محەممەد ئەحمەد مستەفا: موختاری گوندى (زەمەقیی خواروو)ە. ساڵی ١٩١٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە سيیەکانى سەدەى ڕابردوو، تا ١٩٨٧ موختاری گوندەکە بووه. ‌ساڵی ٢٠١٦ کۆچیدواییکردووە و لەگۆڕستانی گوڵان بەخاکسپێرراوە.

1 2 دواتر