بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
وتاربێژە، ناوى عەبدولوەهاب حەمەکەریم یوسفە، ساڵی ١٩٥١ لە گوندى (ھانەیدن) لەدایکبووە. لەلای مەلا مستەفای هانەیدن، شێخ سدیقی سەرگەتی، مەلا حەمەمینی دەرەیمەڕ، خویندوویەتی. بڕوانامەی فەرمیشی لە زانستە ئیسلامییەکاندا لەساڵى ١٩٩٥ بەدەستهێناوە، لە گوندەکانی (تەپی سەفا، سەرگەت، نارنجڵە، گەچینە، دەرەقەیسەر، گێڵەک و گردەنازێ و لە خوڕماڵ)، هەروەها لە ئۆردوگای دزڵی، مزگەوتی ئیمام موسلیم لە خوڕماڵ، چوار ساڵیش لە مزگەوتی بەهەشت لە هەڵەبجە بەفەرمى ئیمام و خەتیب بووە. موفتی و قازی بووە لە دەڤەرەکەدا و ڕۆڵی هەبووە لە چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا. ١٠ ساڵ ئەندامى شورای گوندى(هانەیدن) بووە، ئەندامى یەکێتیی زانایان و لیژنەى فتوا بووە لە هەڵەبجە و هەورامان. دووجار هاوسەرگیرى کردوە و خاوەنى ٩منداڵ بووە.ساڵی ٢٠٢٣ کۆچیدواییکردووە.