بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
جێگری پارێزگای هەڵەبجەیە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی پیشەسازیی لە هەڵەبجە خوێندووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زانستە ڕامیارییەکانی کۆلێژی یاسا و ڕامیاری هەیە. لە ٨ی ٨ی ٢٠٢١ وەک جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆ کاروباری کارگێڕی دەستبەکار بووە و تا ئێستا بەردەوامە.
کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ناوی نەجمەدین محەممەد عەلییە، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی هانەسوورەی خۆرئاوای هەڵەبجە لەدایکبووە، هەر لە گەنجێتییەوە چالاکوانێکی بواری کۆمەڵایەتی بووە، ڕۆڵی بینیوە لە چارەسەری ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەدا. لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی ٢٠٠٠دا وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی متمانەی بەدەستهێناوه.
ناوی (شێخ نوری شێخ ڕەشید شێخ مەحموود)ە. ساڵی ١٩٢٧ لە (عەبابەیلێ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە هەڵەبجە و ناوەندیی لە سلێمانی و ئامادەیی سەربازیی لە بەغداد تەواوکردووه و به پلەی نائیب زابت لە کەرکوک دامەزراوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٤٨ بەشداری شەڕی فەڵەستینی کردووه. ئەندامی ڕێکخراوی ئەفسەرانی ئازاد بووە، کە ڕۆڵیان هەبووە لە بەرپاکردنی شۆڕشی ١٤ی تەمموزدا. ساڵی ١٩٦٨ بەڕێوبەری گشتیی چیمەنتۆی سەرچنار بووە. ساڵی ١٩٧٤ پارێزگاری سلێمانی بووە و هەمان ساڵ کراوە بە بەڕێوبەری گشتیی دارایی و ئابوری لەشاری هەولێر. سأڵی ١٩٧٧ خۆی خانەنشین کردووه. ساڵی ١٩٩٩ لەشاری سلێمانی کۆچیدواییکردووە.
یەکەم پارێزگاری هەڵەبجەیە. ناوی (عەبدوڵا محەممەد عەبدولموحەممەد)ە و بە (عەبدوڵا نەورۆڵی) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندى (خێڵى حەمە) لەدایکبووه. کۆلێژى (ئەندازياريى شارستانى) لە زانکۆى سلێمانى تەواوکردووه و لە دەستەى ڕێگاوبانی سلێمانی (طرق والجسور)ی سلێمانى دامەزراوه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە. پاش ڕاپەڕين لە ڕێگاوبانى سلێمانى کاریکردووە و لەو ماوەيەشدا وەک ئەندازيارى خۆبەخش لە پڕۆژه و پلان و بەرنامەى ئاوەدانکردنەوە لە (ئەنجومەنى ئاوەدانکردنەوەى هەڵەبجە) بۆ ماوەى دوو ساڵ کاریکردووە. ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ١٩٩٦ بەڕێوەبەرى ئاوەدانکردنەوەى سلێمانى بووه. ساڵى ١٩٩٦ بووە بە بەڕێوەبەرى گشتیى ڕێگاوبان لە ئیشغالى سلێمانى. ساڵى ١٩٩٧ کراوە بە بريکارى وەزارەتى ئەشغاڵ و ئاوەدانکرنەوه. لە ١ی ٦ی ٢٠١٥ وەک يەکەم پارێزگارى هەڵەبجە دەستبەکار بووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو پۆستەدا ماوەتەوه و دواتر خانەنشین بووە.
سياسى و کارگێڕییە. ساڵی ١٩٧٩ له گەڕەکى (کانیعاشقان) لە هەڵەبجە لەدایکبووە. سەر بە عەشيرەتى (نەورۆڵى)ن. کۆلێژى ياسای تەواوکردووە. ساڵى ٢٠٠٤ بووە بە بەرپرسى نوسينگەى (پاسپۆرت و مانەوە) لە هەڵەبجه. ماوەى چوار ساڵ سەرۆکى (يانەى وەرزشى هەڵەبجە) بووە. ساڵى (٢٠١٤) بووە بە بەڕێوەبەرى شارۆچکەی (سيروان). ساڵى ٢٠١٥ بووە بە جێگرى پارێزگاری هەڵەبجە. ساڵى ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ پارێزگارى هەڵەبجه بووە بە وەکالەت. لە پێکهێنان و سەرپێخستنى (پەيکەرى ئيدارى)ی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرايەتیى و بەڕێوەبەرايەتيیە گشتيیەکاندا ڕۆڵى زۆری هەبووە. ساڵى ٢٠٢٠ بووە بە بريکارى وەزارەت بۆ کاروبارى پيشەسازى لە وەزارەتى (بازرگانى و پيشەسازى)ی حکومەتى هەرێمى کوردستان و تا ئێستا بەردەوامە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و وەرزشەوانی دێرینە. ناوی (مەھدی مەحموود محەممەد میرزا)یە و نازناوی (مامۆستا مەھدی)یە. ساڵی ١٩٦٠ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە ھەڵەبجە تەواوکردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کارگێڕی و ئابوری لە زانکۆی موسڵ بەدەستهێناوە. چەند ساڵێک لە سنوری ھەڵەبجە و سلێمانی مامۆستا بووە. ساڵی ٢٠١٤ بووە بە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. سەرەتای وەرزشیی دەگەڕێتە بۆ قۆناغی سەرەتایی و بەشداریکردنی لە ڤێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەکان. بۆ یەکەمجار وەک تیپی میللی لە تیپی وەرزشی مەهاباد لە هەڵەبجە ساڵی ١٩٧٦ – ١٩٧٩ یاریکردووە.
پارێزگاری سلێمانی، ئەکادیمی و ڕۆژنامەنوسە. ناوی (ھەڤاڵ ئەبوبەکر حسێن محەممەد)ە. ساڵی ١٩٧١ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. ساڵی ٢٠٠٦ بڕوانامەی ماستەر لە ئەدەب و ڕۆژنامەگەری و ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەدەب و ڕۆژنامەگەریی ھاوچەرخ و ساڵی ٢٠١٤ پلەی زانستیی پرۆفیسۆری یاردەدەری لە زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە. لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤دا سەرۆکی لیست بووە و زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تا ئێستا پارێزگاری سلێمانییە. لە ساڵی ١٩٩٩ تا ئێستا سەرنوسەری گۆڤاری (ڕایەن)ـە بۆ وەرگێڕان و توێژینەوە میدیاییەکان. چەند کتێبێکی چاپکراوی ھەیە، لەوانە (سیستەمی ئەلیکترۆنی، کۆمپیوتەر، باوەڕمان وەک چیا وایە، چەند ھەنگاوێک بەرەو ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنوسی، پڕوپاگەندە و ڕای گشتی، دووربین، چەشنە ئەدەبیی و ڕۆژنامەنوسییەکان و ڕەنگدانەوەیان لە ژیان و ژیندا، پێگەی ڕۆمانتیکیەت لە شیعری کوردیدا، ھەواڵنوسین، تیرۆر و میدیا، سلێمانی و بزووتنەوەی ڕۆژنامەگەریی، غەزەل لە ئەدەبی نوێی کوردیدا، ئەدەب و ژیانی مەدەنیییەت...).
فەرمانڕەوای بابانەکان بووە لە هەڵەبجە. کوڕى خاليد پاشاى بابان بووە، بەپێى نامەيەکى مەولانا خالیدى نەقشبەندى، کە مێژووەکەى بۆ نێوان ساڵانى ١٨١١ بۆ ١٨٢٠ دەگەڕێتەوە، فەرمانڕەواى هەڵەبجە بووه، کە ئەوکات هەڵەبجە شارێکى بچووک بووە و بەشێک بووە لە قەڵەمڕەوى ميرنشينى بابان.
بەڕێوەبەری قەزای گوڵعەنبەر (خورماڵ)ـە. ساڵی ١٢٧٢ کۆچی بەرانبەر بە ١٨٥٦ زاینی سەر بە لیوای سلێمانی بووە و دوای ساڵی ١٨٦٩، کە محەممەد پاشای جاف بووە بە قایمقامی قەزای گوڵعەنبەر، هەڵەبجە بووەتە ناوەندی قەزاکە. هەتا ئەو مێژووە بەڕێوەبەر، نەک قایمقام قەزاکەی بەڕێوەبردووە. ئەحمەد ئەفەندی بەهۆی بێ_تواناییەوە لە بەڕێوەبردنی کارەکەیدا لابراوە و عەبدوڵا ئاغای عەزیز ئاغازادە، کە لە خانەدانەکانی لیوای سلێمانی و یەکێک بووە لە ئەندامانی مەجلیسی لیوای سلێمانی لەبری ئەو دانراوە، بەڵام نازانرێت هەتا کەی لەو پۆستەدا ماوەتەوە.
قایمقام، سياسى، کارگێڕیی و کەسایەتیی کۆمەڵايەتیيە، ناوی (ئەحمەد محەممەد نوری مەحموود)ە و بە (ئەحمەدى مامەنوری قارەمانى) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (قارەمانی) سەر بە شارۆچکەی (سیروان) لەدایکبووە. تا ئاستى ناوەندی خوێندووە و لەبەر پێشمەرگايەتى وازى لە خوێندن هێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵه. ساڵی ١٩٩٩ قایمقامی قەزای (شارەزوور) بووە. لە ئێستادا ئەندامی مەکتەبی سیاسی (پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان)ـە.
یەکەم قایمقامی قەزای مەرکەزی پارێزگای ھەڵەبجەیە، کە پاش ڕاپەڕین دەستبەکاربووە. ناوی (ئەرکان حەسەن غەفور محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (سەراو) لەدایکبووە. قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی لە ھەڵەبجە و بەشی فیزیای لە کۆلێژی پەروەردە لە هەولێر تەواوکردووە. چەند ساڵێک مامۆستایەتی کردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ماوەیەک بەڕێوەبەری پەروەردەی ھەڵەبجە و ماوەیەکیش قایمقامی (سەیدسادق)بووە. ژیانی وەرزشی لە قوتابخانەی گوندەی سەرەتایی لە ناوچەی نەوڕۆڵییەوە دەستیپێکردووە و لەم تیپە وەرزشییانەی تۆپیپێدا یاریکردووە: تیپی وەرزشی نەورۆڵی، تیپی وەرزشی باڵامبۆ، تیپی وەرزشی بۆکان، تیپی وەرزشی ئاوارەکان لە ئۆردوگای هەرسین لە ئێران، هەروەها لە تیپی وەرزشی مامۆستایان لە خوێندنگای ناوەندی گۆران یاری تۆپی بالەی ئەنجامداوە.
لە کابینەی یەکەمی حکومەتی هەریمی کوردستاندا، یەکەم قایمقامی هەڵەبجە بووە. ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی (وەڵەسمت) لە بناری سورێن لەدایکبووە. لە نفوس ١٩٦٩ی بۆ تۆمارکراوە. خوێندنی سەرەتایی لە وەڵەسەمت و ناوەندی لە کۆمەڵگای شانەدەری تەواوکردووە. ساڵی ١٩٨٣ بووە بە پێشمەرگە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. ساڵی ١٩٩٢ بووە بە قایمقامی هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٤ شەهید بووە.
ساڵی ١٩٧٦ لە گوندى بامۆک لەدایکبووە. تاوەکو پۆلی پێنجى سەرەتایی لە گوندی بامۆک تەواودەکات. بەهۆى کیمیابارنى هەڵەبجەوە خێزانەکە ڕوو لە شارى سلێمانى دەکەن و پۆلى شەشى سەرەتایی لە قوتابخانەی کانی ئاسکان تەواودەکات. ساڵی ١٩٩١ دەگەڕێنەوە هەڵەبجە. ناوەندیى لە مەولەوی و ئامادەیی لە ئەحمەدموختار جاف تەواودەکات. لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە. لە بەشی پلاندانان لە سەرۆکایەتیی شارەوانی و پاشان لە بەشی پڕۆژەکانى فەرمانگەی ئاوى هەڵەبجە کاریکردووە. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە دەستبەکابووە. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە. لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.
قايمقامى قەزاى گوڵعەنبەر (هەڵەبجە)یە. دواى سوڵتان (٢٩ی ١٠ی ١٩١٦ بۆ کانوونى دووەمی ١٩١٨) وەک قايمقامى قەزاکه بووە. زانیاریی زیاتر لەسەری نەزانراوە.
قايمقامی قەزاى گوڵعەنبەر (هەڵەبجە)یە. دواى محەممەد عەلى بەگ بووە بە قايمقامى قەزاکه. پێشتر قايمقامى قەزاى کۆيە بووە و لە ١٧ی ٦ی ١٩١٤ فەرمانى گواستنەوەى بۆ قەزاى گوڵعەنبەر بۆ دەرچووە، بەڵام زۆر لەو پۆستەدا نەماوەتەوە و ١٩١٤ ئەمين بەگ ناوێک جێگەی گرتووەتەوە.
قايمقام قەزاى گوڵعەنبەر (هەڵەبجە)یە. دواى ئيبراهيم ئەدهەم وەک قايمقامى قەزاکه بووە. پێشتر قايمقامى قەزاى (واردۆ) بووە لە باکورى کوردستان. لە ڕۆژى ٢٢ی ٦ی ١٩١٦ەوە بۆ چەند مانگێک قایمقامی قەزاکە بووە و لە ٢٩ی ١٠ی ١٩١٦ سوڵتان بەگ لەشوێنی دانراوە.
یەکێکە لە ئەفسەرانی سیاسیی ئینگلیز. دوای ج. م. لیز (١٩١٩-١٩٢١) وەک یەکەم جێگری حاکمی سیاسیی ئینگلیز لە هەڵەبجە و ماوەیەک جێگری حاکمی سیاسیی ئینگلیز بووە. پێشتر ئەفسەری دەزگای ئیداریی پێشووی سلێمانی بووە، دوای ئەمیش هەریەک لە ئەدمۆنز و مێجەر نۆئێل هەمان پۆستیان لە هەڵەبجە وەرگرتووه.
نوسەر، شۆڕشگێر و قایمقامە. ناوی تەواوی ئیسماعیل حەقی عەلی ڕەسول ئەحمەد ئاغایە. ساڵی ١٨٩٤ باوکی ئەفسەر بووە لە موسڵ، بۆیە لە موسڵ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٠١ چووەتە قوتابخانەی ڕوشدییەی عەسکەری لە سلێمانی و ساڵی ١٩٠٧ تەواویکردووە. پاشان دەچێتە بەغداد و ئەستەنبوڵ و لە قوتابخانەی جەنگیی شاهانە بووەتە ئەفسەر و پلەی ملازمی پێدراوە. لە جەنگەکانی یۆنان و بالکاندا بەشداریکردووە و لە سالۆنک بەدیل گیراوە. پاش ئازادکردنی گەڕاوەتەوە ئەستەنبوڵ و لە جەنگی یەکەمی جیهانی ڕاپێچی جەنگ کراوە و پاش کۆتایی جەنگەکە گەڕاوەتەوە سلێمانی و لەڕاپەڕین و شۆڕشی شێخ مەحموددا بەشداریکردووە. ساڵی ١٩١٩ وەک نوێنەری شێخ بۆ گفتوگۆ لە گەڵ فرایزەر و سۆن چووەتە کەرکوک و لە داگیرکردنەوەی سلێمانیدا ئینگلیزەکان بە شوێنیدا دەگەڕێن. بە جلوبەرگی پیاوێکی ئایینیەوە دەچێتە بێستانسوری شارەزوور و دەبێتە مەلا شاوەیس. لەو کاتەوە بە ئیسماعیل حەقی شاوەیس ناسراوە. شاوەیس دەبێتە نازناوی بنەماڵەکەیان. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و تورکی و فارسی و ئینگلیزی زانیوە. دوو کتێبی لەسەر فۆلکلۆر و پەندی پێشینان چاپکردووە. قایمقامی مەخموور و ئاکرێ و ڕانیە بووە. لە ڕیزبەندیی قایمقامەکانی هەڵەبجەشدا ناوی هاتووە، لە ساڵی ١٩٥٦-١٩٥٧. قایمقامی بووە. ١٣ى ١٩٧٦ لە سلێمانی کۆچیدواییکردووە.
ساڵی ١٩٤٧ لە گوندی (سەربەشاخ)ی ناوچەی کەندیناوە لە شارۆچکەی سەرگەرانی سەر بە قەزای دبس لە پارێزگای کەرکوک لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندی سەربەشاخ و ئامادەیی لە کەرکوک و کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغداد تەواوکردووە و وەک بەڕێوەبەری ناحیەی (کەندیناوە) دەستبەکاربووە. لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٥ بووە بە قایمقامی هەڵەبجە و لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٧ گواستراوەتەوە بۆ شاری سلێمانی و وەک وەکیل پارێزگار لەو شارە دەستبەکاربووە، دوا پۆستی ڕاوێژکاری یاسایی بووە لە ئەنجومەنی وەزیران (ئیدارەی سلێمانی) و دواتر خانەنشین بووە. چەندین پۆستی تری وەرگرتووە، وەک (جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی یاسادان و جێبەجێکردن، جێگری پارێزگار، قایمقام، لە زۆر شاری تری عێراقیش بەڕێوەبەری ناحیە و قایمقام بووە). ساڵی ٢٠٠٣ لە شاری هەولێر کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوندی سەربەشاخ بەخاکسپێرراوە.
سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بووە. ساڵی ١٩٠٤ لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. کوڕی حەمەعەلی میرزا حەمەکەریمی پاڵانیابووە، کە باوکی یەکەم سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەبووە. خوێندنی سەرەتایی لە سلێمانی تەواوکردووە. چەند ساڵێک لە خوێندن دابڕاوە و دەستیکردووە بە کاروباری بازرگانی، پاشان دەستیکردووەتەوە بە خوێندن. لە ساڵانی ١٩٣٠ بۆ ١٩٤٧ سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بووه. لەسەردەمی ناوبراودا چەندین پڕۆژەی چاکسازیی لە ھەڵەبجە جێبەجێکراون. ساڵی ١٩٨٧ کۆچیدواییکردووە.