ئی. جی. داگلس
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
یەکێکە لە ئەفسەرانی سیاسیی ئینگلیز. دوای ج. م. لیز (١٩١٩-١٩٢١) وەک یەکەم جێگری حاکمی سیاسیی ئینگلیز لە هەڵەبجە و ماوەیەک جێگری حاکمی سیاسیی ئینگلیز بووە. پێشتر ئەفسەری دەزگای ئیداریی پێشووی سلێمانی بووە، دوای ئەمیش هەریەک لە ئەدمۆنز و مێجەر نۆئێل هەمان پۆستیان لە هەڵەبجە وەرگرتووه.
سەرچاوەکان:
- کورد تورک عەرەب، سیسیل جۆن ئیدمۆندس، وەرگێڕانی حامید گەوهەری، چاپی سێیەم، ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، شوێنی چاپ ؟، ساڵی چاپ ڤ، ل٥٥-٥٦.
- هەڵەبجە ١٨٨٩-١٩٣٠، عادل صدیق عەلی، چاپی یەکەم، کۆمپانیای چاپ و پەخشی نوسەر، سلێمانی، ٢٠٠٨، ل١٠١-١٠٢.
ئامادەکردنی: د.عادل سدیق عەلی