شێخ نەجمەدین
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ناوی نەجمەدین محەممەد عەلییە، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی هانەسوورەی خۆرئاوای هەڵەبجە لەدایکبووە، هەر لە گەنجێتییەوە چالاکوانێکی بواری کۆمەڵایەتی بووە، ڕۆڵی بینیوە لە چارەسەری ناکۆکییە کۆمەڵایەتییەکانی ناوچەکەدا. لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی ٢٠٠٠دا وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی متمانەی بەدەستهێناوه.
سەرچاوەکان:
- نامەیەکی (شێخ زاید کوڕی شێخ نەجمەدین) بۆ ئامادەکار، لە ١ی ١١ی ٢٠٢٢.
ئامادەکردنی: تۆفیق کەریم