عەلى عوسمان عەلى کەريم
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
سياسى و کارگێڕییە. ساڵی ١٩٧٩ له گەڕەکى (کانیعاشقان) لە هەڵەبجە لەدایکبووە. سەر بە عەشيرەتى (نەورۆڵى)ن. کۆلێژى ياسای تەواوکردووە. ساڵى ٢٠٠٤ بووە بە بەرپرسى نوسينگەى (پاسپۆرت و مانەوە) لە هەڵەبجه. ماوەى چوار ساڵ سەرۆکى (يانەى وەرزشى هەڵەبجە) بووە. ساڵى (٢٠١٤) بووە بە بەڕێوەبەرى شارۆچکەی (سيروان). ساڵى ٢٠١٥ بووە بە جێگرى پارێزگاری هەڵەبجە. ساڵى ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ پارێزگارى هەڵەبجه بووە بە وەکالەت. لە پێکهێنان و سەرپێخستنى (پەيکەرى ئيدارى)ی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرايەتیى و بەڕێوەبەرايەتيیە گشتيیەکاندا ڕۆڵى زۆری هەبووە. ساڵى ٢٠٢٠ بووە بە بريکارى وەزارەت بۆ کاروبارى پيشەسازى لە وەزارەتى (بازرگانى و پيشەسازى)ی حکومەتى هەرێمى کوردستان و تا ئێستا بەردەوامە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (على عوسمان)، لە ١١ی ٣ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: نزار کەمال حەمەئەمین