ئەلەند تۆفیق محمد
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
ساڵی ١٩٧٦ لە گوندى بامۆک لەدایکبووە. تاوەکو پۆلی پێنجى سەرەتایی لە گوندی بامۆک تەواودەکات. بەهۆى کیمیابارنى هەڵەبجەوە خێزانەکە ڕوو لە شارى سلێمانى دەکەن و پۆلى شەشى سەرەتایی لە قوتابخانەی کانی ئاسکان تەواودەکات. ساڵی ١٩٩١ دەگەڕێنەوە هەڵەبجە. ناوەندیى لە مەولەوی و ئامادەیی لە ئەحمەدموختار جاف تەواودەکات. لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سلێمانی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە. لە بەشی پلاندانان لە سەرۆکایەتیی شارەوانی و پاشان لە بەشی پڕۆژەکانى فەرمانگەی ئاوى هەڵەبجە کاریکردووە. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە وەک بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەڵەبجە دەستبەکابووە. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە. لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.
سەرچاوەکان:
- ـ چاوپێکەوتنی ئامادەکاران لەگەڵ (الند تۆفیق محمد) ، لە هەڵەبجە، لە بەرواری ٢ى٣ى٢٠٢٥.
ئامادەکردنی: حەمزە محەممەد ساڵح,ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا