بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
١- حەمە ساڵح عەبدوڵا محەممەد خواکەرەم نەوڕۆڵى: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. یەکەم کوێخاى گوندەکە بووە. لەپاش کۆچیدوایی باوکى بووە بە سەرۆک عەشیرەتى نەوڕۆڵى. ٢- کوێخا مەحموودى نەوەر. ناوى (حاجى مەحموود حەمەساڵح عەبدوڵا محەممەد خواکەرەم نەوڕۆڵى)یە. ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى (نەوەر)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووه. لەپاش کۆچیدوایی باوکى، ناوبراو ئەرکى کوێخاى (گوندى نەوەر)ى پێ سپێرراوە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە. لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.
١- ئەولمحەممەد مارف بارام: ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە موختارە سەرەتاییەکانی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و سێ منداڵ بووە. لە هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە. ٢- محەممەد ئەولمحەممەد مارف بارام (بالە): ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەر بە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵ بووە. لە گوندى هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە. ٣- مەحموود ڕەشید مارف بارام (بالە): ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵ بووە. لە گوندى هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە. ٣- کوێخا حەمە ڕەشید: ناوى (حەمەڕەشید عەلى عەبدولڕەحمان مارف)ـە. ساڵى ١٩٢٨ لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. ساڵى ١٩٦٥ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووه.
١- عەبدوڵا عەبدولڕەحمان کاکە وەیس زۆراب: ساڵى ١٩٠٧ له گوندى (هانەسووره)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. لە ساڵانى شەستەکاندا کوێخاى گوندى هانەسوورە بووە، ژیانى هاوسەرێتى پێکنەهێناوە. ساڵى ١٩٩٠ کۆچیدواییکردووە. ٢- عەبدولعەزیز میرزا محەممەد خەسرەو: ساڵی ١٩٢٢ له گوندى (هانەسووره)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. لە ناوەڕاستى پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا موختارى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى یەک مندڵە. ساڵی ١٩٧٩ لە گوندى هانەسوورە کۆچیدواییکردووە.
١- کوێخا عەلی محەممەد ئەحمەد: بە (کوێخا عەلى) و (خواجە عەلى)ش ناسراوە. ساڵى ١٩٠٤ لە گوندى (هانەیدن) لەدایکبووە. ساڵى ١٩٣٥ تا کۆتاییەکانی تەمەنی کوێخا و موختاری گوندی (هانەیدن) بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى ١٢ منداڵە. ساڵى ١٩٧١ لە گوندى هانەيدن کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى (باباناوس) بەخاکسپێرراوه. ٢- قادر کەریم محەممەد: ساڵى ١٩٣٦ لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت مندڵە. لە دواى مردنى مامى (کوێخا عەلى) لە ساڵى ١٩٧١، تا ڕاگواستنی گوندەکه لە ١٩٧٨دا کوێخای گوندەکە بووە.
١- عەلی بەگ سەیدە بەگ: ساڵی ١٨٨٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٢٤ تا ١٩٤٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٥١ کۆچیدواییکردووە. ٢- محێدین عەلی محەممەد: ساڵی ١٩١٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٦٦ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩١ کۆچیدواییکردووە. ٣- فایەق ڕەحمان کەریم: ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی (هانەی قوڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٤ کۆچیدواییکردووە.
١- کوێخا بارام کوڕی کوێخا مستەفا: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ١٩٥٠ تا ١٩٨٤ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ١٩٨٤ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى شەهیدان بەخاکسپێرراوە. ٢- کوێخا شاوەیس فەتاح: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. لەگەڵ (گوڵێ مستەفا باوا) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (محەممەد، فەتحی، مەجید، خانم، باوەیس، عەزیز، مەلیحە). ٣- کوێخا مستەفا مستەفا خدر: ساڵی ١٨٤٠ لەدایکبووە. نەوەکانی بریتین لە (بارام، خواکەرەم، فەتاح، باوا). ساڵی ١٩٢٩ کۆچیدواییکردووە. ٤- کوێخا کەیخەسرەو فەتاح: ساڵی ١٨٥٤ لەدایکبووە. نەوەکانی بریتین لە (کەیکاوس، باقی، قارەمان، حەلاو، کامەران). ساڵی ١٩٤٥ کۆچیدواییکردووە. ٥- کوێخا تۆفیق بارام: ساڵی ١٨٤٠ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (بارام، هواس، ڕفیق، غریب و خزان، ئامینە، تاووس، شەمسی و جەیران). ساڵی ١٩٨١ کۆچیدواییکردووە. ٦- کوێخا ڕەحیم ڕەشید هاواری: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوه لەگەڵ (حەلاوەخان و عاسمەخان). نەوەکانی بریتین لە (ئەدهەم، مەهدی). ٧- کوێخا بارامی کوێخا توفیق: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. لەگەڵ (هۆریزاد فەرەج) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (نامدار، سەڵتەنەت، حەیران، نێرگز)
١- حەمەبرای کوێخا ئەحمەد: ناوی (حەمەبرای کوێخا ئەحمەد پیرۆت حەمە چاوەش)ـە. ساڵی ١٩٠٦ شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە ھەڵەبجە تەواوکردووە. دوای باوکی (کوێخا ئەحمەد) کراوە بە موختاری گەڕەکی سەرا. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی (گوڵانی خواروو) بەخاکسپێرراوە. ٢- حەمەفەرجی کوێخا ئەحمەد: ناوی (حەمەفەرجی کوێخا ئەحمەدی پیرۆتی حەمەچاوەش)ـە. ساڵی ١٩١٠ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. دوای کۆچیدوایی (مەلا مستەفا)ی ئامۆزای، کراوە بە موختاری گەڕەکی پیرمحەممەد. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٩٠ لە شاری سلێمانی کۆچیدواییکردووە.
١- ئەمین عەبدولمحەممەد محەممەد: موختاری گەڕەکى پاشا بووە لە هەڵەبجە. ناوی (ئەمین عەبدولمحەممەد محەممەد مەحموود)ە و بە (حاجى ئەمین) ناسراوە. ساڵى ١٩٥٤ لە گوندی (دەرەشیشی سەروو) لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. ٢- جەمیل مستەفا نادر: ناوى (جەمیل مستەفا نادر مەحموود)ە. ساڵى ١٩٣٧ لە گوندى (چاوگ) لەدایکبووە. تا پۆڵى شەشى بنەڕەتى لە هەڵەبجە خوێندووە. لە دواى ڕاپەڕین، وەک بەرپرسى یەکێتیى جوتیارانى شارەزوور دیاریکراوە. ساڵى ١٩٩٨ کراوە بە موختارى هەموو هەڵەبجە و تا ساڵى ٢٠٢٠ لە دوکانەکەی خۆیدا لە شەقامى گشتیى هەڵەبجە، کاروبارى خەڵکى بەڕێکردووە. ساڵى ٢٠٢٠ کۆچیدواییکردووە و شلێرخانی کچی لە شوێنەکەیدا کراوە بە موختار. ٢- حەمەئەمینی کوێخا مستەفا: ناوی (حەمەئەمینی کوێخا مستەفای حاجی محەممەد)ە. ساڵی ١٩٣٨ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە ھەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ١٩٧٦ دوای کۆچیدوایی باوکی، بووە بە موختاری گەڕەکی پاشا، تا ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ موختارێتی کردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ٣- محەممەد ئەمین عەلی مەحموود: موختاری گوندی (باخەکۆن)ی سەر بە هەورامانە. ساڵی ١٩٣٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٩١ موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٠ کۆچیدواییکردووە. ٤- مستەفا محەممەد سلێمان: موختاری گەڕەکی پاشایە لەناو شاری هەڵەبجە. ناوی (مستەفا محەممەد سلێمان حەمەچاوەش هەڵەبجەیی)یە. ساڵى ١٩٠٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٧٦، کە کۆچیدواییکردووە، موختار بووە. ٥- محەممەد ئەمین مستەفا محەممەد: موختارى گەڕەکی پاشایە لەناو شاری هەڵەبجە. ناوی (محەممەد ئەمین مستەفا محەممەد سلێمان حەمە چاوەش هەڵەبجەیی)یە. ساڵى ١٩٤٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تاوەکو پۆلی شەشى سەرەتایی خوێندووه. ساڵى ١٩٧٣ تا ١٩٩٣ موختار بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە.
١- ئاشنا شەفیق ساڵح: موختاری گەڕەکی سەرا - جولەکانە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبووە. کۆلیژی کارگێڕی و ئابوری تەواوکردووە. لە ١٠ی ٤ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. ٢- ئەرکان مەهدی عەلی: موختاری گەڕەکی گۆران سیتیی یەکە لە هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجەی تەواوکردووە. بەشی کارگێڕی کاری خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پیکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ١٥ی ٢ی ٢٠١٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. ٣- ئەحمەد حەمەئەمین مەعروف: موختاری گەڕەکی شەهید فاتیحە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (میراولی) لەدایکبووە. دەرچووی پۆلی سێیەمی ناوەندییە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. ٤- جەلال ئەحمەد محەممەد شەریف: موختاری گەڕەکەکانی شەهیدان و پاشایە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (بەکراوا) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لە ١٠ی ٤ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. ٥- جەلال عەبدولقادر وەیس محەممەد: موختاری گەڕەکی مامۆستایانە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٥٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلیژی شەریعەی زانکۆی موستەنسریەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣ بووەتە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. ٦- ڕێباز مستەفا فەقێ محەممەد مستەفا: موختاری گەڕەکی کانی قوڵکە و شارەوانییە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بنەماڵەکەیان بە فەقێ ناسراون. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. بەشی ئەندازیاریی کشتوکاڵی لە کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەلەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کودستانە. ٧- ڕێزان بایر سلیم کەریم: موختاری گەڕەکی گوڵانە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی بنەڕەتی خوێندووە و دواتر چووەتە پەیمانگای ئامێزی ناحکومی و بەشی پەروەردەی منداڵی تەواوکردووە. شەش ساڵ لە کتێبخانەی گشتی وەک خۆبەخش کاریکردووە. دوو ساڵە بەرپرسی کرێنشینانی هەڵەبجەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ٨ی ٦ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. ٨- ڕێژاو ئەحمەد عەبدوڵا: موختاری گەڕەکی شێخ سمایل و پیرمحەممەدە لە شاری هەڵەبجە. بە (ڕێژاو گەڵاڵی) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٢ گوندی (ئالان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندام لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. ٩- سومەیە نادر محەممەد عەبدولقادر: موختاری گەڕەکی هەولێر (بەختیاری)یە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. بەشی زانستە ڕامیاریەکانی کۆلیژی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. ١٠- شلێر جەمیل مستەفا نادر کۆکۆیی: موختاری گەڕەکی مۆردانەیە لە شاری هەڵەبجە. ١٩٦٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بەهۆی ڕاپەڕینی ١٩٨٧ی هەڵەبجەوە وازی لە خوێندن هێناوە، کە لە قۆناغی ئامادەیی بووە و ئاوارەی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٠ چووەتەوە بەر خوێندن و قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە کاری موختاری دەکات. جێگری لێپرسراوی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. ١١- عەبدوڵا سەعید عەبدولقادر: موختاری گەڕەکی فەرمانبەران و کیمیابارانی دووە. بە (وەستا عەبدوڵا) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (پریسی خواروو) لەدایکبووە. تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لە مانگی دووی ساڵی ٢٠٢٣ەوە بووەتە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. ١٢- فاتیح جەمیل حەسەن قادر: موختاری شاری هەڵەبجەیە. ساڵى ١٩٥٥ لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەر بە ناوچەى نەورۆڵى لەدایکبووە. تاوەکو پۆلى سێى ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى نۆ منداڵە .ساڵى ٢٠١١ تا ٢٠٢٢ موختارى گەڕەکەکانى (یادگارى، دەروازەى شار، کانیعاشقان، مەرزەبۆتۆ، شێخ ئیسماعیل و گوڵان) بووە لەناو شاری هەڵەبجە. بۆ دوو ساڵ موختارى هەموو ناوشاری هەڵەبجە بووه. ١٣- فریاد فەرید ئەڵڵاکەرەم ڕەحمان: موختاری گەڕەکی دەروازەیە لە شاری هەڵەبجە. بە (فریاد هەورامی) ناسراوە. ساڵی ١٩٩٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ١٠ی ٤ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لق و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. جگە لەکاری موختاری، نوسینەگەی خانووبەرەی هەیە. ١٤- کەیوان عوسمان عەزیز عەلی: موختاری گەڕەکی فەرمانبەرانە لە شاری هەڵەبجە. بە (کەیوانی سەید عوسمان) ناسراوە. ساڵی ١٩٩٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی بەشی ماتماتیکە لە کۆلێژی بنەڕەتی لە زانکۆی دهۆک. لە ٩ی٢ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەلەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستان. ١٥- نەجمەدین بەکراوایی: موختاری گەڕەکی مەرزەبۆتۆیە. ناوی (نەجمەدین عەبدوڵا محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (بەکراوا) لەدایکبووە. تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ مناڵە. لە ٧ی ١ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
١- حەمەکەریم برایم: به (بلەبۆز) ناسراوە. لە کۆێخا دێرینەکانی گوندەکە بووە. ٢- حەمە مەخول و حەمەساڵح: پێکەوە تا ساڵی ١٩٥٠ موختار بوون. ٣-حاجی مەحێدین: ١٩٥٠ تا ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٤- سەعید حەمەلاو (سەعید بەگ): ساڵی ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٥- مەحوود فەتحوڵڵا: تا کاتی ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ٦- حاجی غەفور حەکیم: لەناو خورماڵ دانیشتووە و تا کاتی کیمیاباران موختاری گوندەکە بووە.
١- حاجى غالى محەممەد حەسەن: نزیک لە ساڵى ١٩٠٧ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەسەرەتاوە تا ساڵی ١٩٦٠ نوێنەری گوندەکە بووە. ٢- مەحموود مارف محەممەد. ساڵى ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٦٢ موختاری گوندەکە بووە. ٣- محەممەد فەرەج فەتاح، محەممەد حەسەن سەید وەیس، ڕەحیم مستەفا قادر، سدیق غەفور: بە هاوبەشی تا ١٩٦٢ تا ١٩٨٣ موختاری گوندەکە بوون.
١- عارف عەلى محەممەد: ساڵى ١٩٠٨ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە سيیەکانى سەدەى ڕابردوو تا ساڵى ١٩٦٠ موختارى گوندەکە بووە. ٢- عەبدولقادر عەبدولڕەحیم محەممەد: ساڵى ١٩١٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٩ موختارى گوندەکە بووە.
تالب محەممەد قادر وەیس: ناوی (تالب محەممەد قادر وەیس کەرەم حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی (پریسى خواروو)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ١٩٧٦ تا ١٩٨١، کە کۆچیدواییکردووە، موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.
١- وەلى محەممەد نادر مەحموود: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە سەرەتاوە تا ساڵى ١٩٥٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵە. ٢- محەممەد وەلى محەممەد: بە (حاجى محەممەد) ناسراوە. ساڵى ١٩١٤ لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى یەک منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ کۆچیدواییکردووە. ٣- عەبدولکەریم وەلى محەممەد نادر: بە (حاجى عەبدولکەریم) ناسراوە. ساڵى ١٩٣١ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. کۆچیدواییکردووە.
عەزیز دەمین عەزیز: ساڵی ١٩٥١ لە گوندی (بەردەبەل)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەبەرئەوەى گوندەکە ساڵى ١٩٦٩ دروستبووە و کوێخاى نەبووە، لە ساڵی ١٩٧٢ەوە کراوە بە موختاری گوندی (تازەدێی سەروو)ی بناری سورێن، کە خۆیى یەکێک بووە لەو کەسانەى گوندەکەى بونیادناوە. ساڵی ٢٠٢١ لە (سەیدسادق) کۆچیدواییکردووە.
١- عەلی محەممەد غەفور: ساڵی ١٩١٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٤٧ تا ١٩٥٢ کوێخا و موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە. ٢- حەمەئەمین مستەفا: ساڵی ١٩١٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. له ساڵی (١٩٤٠ تا ١٩٦٢) موختاری گوندی تاوێرە بووە، لە گوندی تاوێرە کۆچیدواییکردووە. ٣- خالید محەممەد ئەمین مستەفا: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٧٣ موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە. ٤- جەمیل ڕەشید حسەین: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٩١ موختاری گوندەکە بووە. ٥- سامانی شێخ سەلام: ناوی (سامان سەلام ڕەحیم)ـە. ساڵی ١٩٧٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ئەنجامی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە قوتابخانەی هیجرەت لە ئۆردوگای سنقور درێژەی بە خوێندن داوە. پاش ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە عێراق و پەیمانگای مامۆستایانی مەڵبەندی سلێمانی تەواوکردووە و بووە بە مامۆستا و دواتریش بووە بە خوێندکاری بەشى بازرگانیی نێودەوڵەتی لە زانکۆی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ بە هەڵبژاردن بووە بە موختاری گوندی تاوێرە.
حاجی عەبدولکەریم: ناوی (عەبدولکەریم سەلیم ڕەزا)یه و بە (حاجی عەبدولکەریمی موختار) ناسراوە. ساڵی ١٩٣٦ لە گوندی (تەپەزێڕێنە)ی سەر به شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٧٢ لەپاش کۆچیدوایی کوێخا ئەحمەدی براگەورەی، بووە بە موختاری گوندەکە. ساڵی ١٩٨٥ بەهۆی شەڕی نێوان هێزی پێشمەرگە و حکومەت، ١٠ ماڵی گوندەکە دەسووتێت و حاجی عەبدولکەریمی موختار شەهید بووە.
١- ئەحمەدی خواڕەحم: لە ساڵی ١٩٦٠ موختاری گوندەکە بووە. ٢- مامۆستا مەحموود ئەحمەد خواڕەحم: پاش کۆچیدوایی باوکی بووە بە موختاری گوندەکە. ٣- قادر حەمەڕەسول: بووەتە موختار.
حەسەن ئەحمەد سلێمان: بە (حاجى حەسەن) ناسراوە. ساڵى ١٩١٢ لەگوندى (عارەوان) لەدایکبووە. لە دروستبوونى گوندەکەوە تا ساڵی ١٩٨٠، کە کۆچیدواییکردووە موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى پێنج منداڵە.
١- حاجى ساڵح مەحموود ئيمام: ساڵى ١٨٧٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. گوندى (دوانزه ئيمامى سەروو)ى ئاوەدانکردووەتەوە و وەک یەکەم موختار دەستبەکاربووە. ٢- عوسمان محەممەد نادر: ساڵى ١٩٥٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. بە هاوبەشی لەگەڵ (سەردار فائق ساڵح) موختار بووە. ٣- سەردار فائق ساڵح: ساڵى١٩٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. بە هاوبەشی تا ساڵى ٢٠١١ موختار بووە. ٢٠١١ تا ئێستا بەفەرمی ئەنجومەنی گوندەکەیە.