کوێخاکانی گوندی هاوار
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
١- کوێخا بارام کوڕی کوێخا مستەفا: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ١٩٥٠ تا ١٩٨٤ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ١٩٨٤ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى شەهیدان بەخاکسپێرراوە.
٢- کوێخا شاوەیس فەتاح: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. لەگەڵ (گوڵێ مستەفا باوا) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (محەممەد، فەتحی، مەجید، خانم، باوەیس، عەزیز، مەلیحە).
٣- کوێخا مستەفا مستەفا خدر: ساڵی ١٨٤٠ لەدایکبووە. نەوەکانی بریتین لە (بارام، خواکەرەم، فەتاح، باوا). ساڵی ١٩٢٩ کۆچیدواییکردووە.
٤- کوێخا کەیخەسرەو فەتاح: ساڵی ١٨٥٤ لەدایکبووە. نەوەکانی بریتین لە (کەیکاوس، باقی، قارەمان، حەلاو، کامەران). ساڵی ١٩٤٥ کۆچیدواییکردووە.
٥- کوێخا تۆفیق بارام: ساڵی ١٨٤٠ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (بارام، هواس، ڕفیق، غریب و خزان، ئامینە، تاووس، شەمسی و جەیران). ساڵی ١٩٨١ کۆچیدواییکردووە.
٦- کوێخا ڕەحیم ڕەشید هاواری: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوه لەگەڵ (حەلاوەخان و عاسمەخان). نەوەکانی بریتین لە (ئەدهەم، مەهدی).
٧- کوێخا بارامی کوێخا توفیق: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. لەگەڵ (هۆریزاد فەرەج) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (نامدار، سەڵتەنەت، حەیران، نێرگز)
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (ئاکۆ شاوەیس هاواری) لەگەڵ (خەزان تۆفیق بارام)، لەدایکبوو: ١٩٤٧، پیشە: جەڕاح، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (ئاکۆ شاوەیس هاواری) لەگەڵ (ڕەمەزان همیرخان شاکەرەم)، لەدایکبوو: ١٩٥٠، ئاستی خوێندن سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (هیجران غوڵام حەیدەر)، لەدایکبوو: ١٩٨١، ئاشتی خوێندن: ناوەندى، پیشە: کاسب، لە ٦ى ١٠ى ٢٠٢٣، لە هاوار.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (ڕاستى ساماڵ ئیبراهیم)، لەدایکبوو: ١٩٨٨، بڕوانامە: ئامادەیى، پیشە: فەرمانبەر، لە ٦ى ١٠ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: ئاکۆ شاوەیس هاواری,سەلام هانەدنی