موختارە دێرینەکانی شاری هەڵەبجە

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


١- ئەمین عەبدولمحەممەد محەممەد: موختاری گەڕەکى پاشا بووە لە هەڵەبجە. ناوی (ئەمین عەبدولمحەممەد محەممەد مەحموود)ە و بە (حاجى ئەمین) ناسراوە. ‌ساڵى ١٩٥٤ لە گوندی‌ (دەرەشیشی سەروو) لەدایکبووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە.

٢- جەمیل مستەفا نادر: ناوى (جەمیل مستەفا نادر مەحموود)ە. ساڵى ١٩٣٧ لە گوندى (چاوگ) لەدایکبووە. تا پۆڵى شەشى بنەڕەتى لە هەڵەبجە خوێندووە. لە دواى ڕاپەڕین، وەک بەرپرسى یەکێتیى جوتیارانى شارەزوور دیاریکراوە. ساڵى ١٩٩٨ کراوە بە موختارى هەموو هەڵەبجە و تا ساڵى ٢٠٢٠ لە دوکانەکەی خۆیدا لە شەقامى گشتیى هەڵەبجە، کاروبارى خەڵکى بەڕێکردووە. ساڵى ٢٠٢٠ کۆچیدواییکردووە و شلێرخانی کچی لە شوێنەکەیدا کراوە بە موختار.

٢- حەمەئەمینی کوێخا مستەفا: ناوی (حەمەئەمینی کوێخا مستەفای حاجی محەممەد)ە. ساڵی ١٩٣٨ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە ھەڵەبجە تەواوکردووە. ساڵی ١٩٧٦ دوای کۆچیدوایی باوکی، بووە بە موختاری گەڕەکی پاشا، تا ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ موختارێتی کردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە.

٣- محەممەد ئەمین عەلی مەحموود: موختاری گوندی (باخەکۆن)ی سەر بە هەورامانە. ساڵی ١٩٣٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٧٠ تا ١٩٩١ موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٠ کۆچیدواییکردووە.

٤- مستەفا محەممەد سلێمان: موختاری گەڕەکی پاشایە لەناو شاری هەڵەبجە. ناوی (مستەفا محەممەد سلێمان حەمەچاوەش هەڵەبجەیی)یە. ‌ساڵى ١٩٠٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٧٦، کە کۆچیدواییکردووە، موختار بووە.

٥- محەممەد ئەمین مستەفا محەممەد: موختارى گەڕەکی پاشایە لەناو شاری هەڵەبجە. ‌ناوی (محەممەد ئەمین مستەفا محەممەد سلێمان حەمە چاوەش هەڵەبجەیی)یە. ‌ساڵى ١٩٤٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تاوەکو پۆلی شەشى سەرەتایی خوێندووه. ساڵى ١٩٧٣ تا ١٩٩٣ موختار بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (محەممەد ئەمین مستەفا محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٤٠، پیشە: موختارى پێشووی هەڵەبجە، ٣٠ى ٨ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  2. چاوپێکەوتنى ئامادەکاران (ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا، حەمزە محەممەد ساڵح محەممەد) لەگەڵ )جەمال جەمیل مستەفا نادری کوڕى (جەمیل مستەفا))، لەدایکبوو: ١٩٦٢، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: بەڕێوبەرى پزیشکى دادوەریى هەڵەبجە، لە ٩ى ٣ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  3. چاوپێکەوتنى ئامادەکاران (ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا، حەمزە محەممەد ساڵح محەممەد) لەگەڵ (مەریوان جەمیل مستەفا نادر)ی کوڕى (جەمیل مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٧٩، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: بەڕێوبەرى بەرێوەبەرایەتیى نشینگەى پارێزگاى هەڵەبجە، لە ١٠ى ٣ى ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
  4. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (حسێن هەڵەبجەیی) لەگەڵ (حەمەئەمینی کوێخا مستەفا)، لە ٣١ی ٣ی ٢٠٢٣.
  5. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (سەلام هانەدنی) لەگەڵ (فەخرەدین محەممەد ئەمین عەلی)، لەدایکبوو: ١٩٦٠، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ١٦ى ٩ى ٢٠٢٣، لە خورماڵ.
  6. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (محەممەد ئەمین مستەفا محەممەد سلێمان)، لەدایکبوو: ١٩٤٠، لە ٣٠ى ٨ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
  7. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (محەممەد ئەمین مستەفا محەممەد)، لە ٣٠ى ٨ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی,ڕەنجدەر عومەر عەبدوڵا,حەمزە محەممەد ساڵح,حسێن هەڵەبجەیی,سەلام هانەدنی

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وەرزی هەڵەبجە

پڕۆژەیەکی گەورەی دانراوە لە دەروازەی شاری هەڵەبجە. پانۆرامای بیرهێنانەوەی ڕووداوی کیمیابارانی هەڵەبجەیە. وەک مۆنۆمێنت و سونبولی نەمری و ژیانەوە خۆی دەنوێنێت. کاری هونەرمەند (ڕەجا محەممەد عەلی)یە و لە‌ بیرۆکە و بە سەرپەرشتی هونەرمەند خۆیشیەتی، بە کەرەستە و میتاڵی هەمان ئەو چەک و موشەکانەی بەعسن، کە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ دران بە شاری هەڵەبجەدا و نەتەقینەوە. ساڵی ٢٠٠١ جێبەجێکراوە. لە باخچەی تەنیشت بەڕێوەبەرێتیی کشتوکاڵی هەڵەبجەدایە. بەردەکان لە عەنەب کۆکراونەتەوە بۆ بنکەی پڕۆژەکە، لە ناوەڕاستدا دەستی نزا بە نێرگزی ڕواوەوە بەرزبوونەتەوە، کە هێمای ژیانەوەن. لەبەر گۆڕانکاریی شەقامەکە ساڵی ٢٠٢٣ لابراوە.

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.

ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا

سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.