موختارەکانی گوندی
١- حەمەکەریم برایم: به (بلەبۆز) ناسراوە. لە کۆێخا دێرینەکانی گوندەکە بووە. ٢- حەمە مەخول و حەمەساڵح: پێکەوە تا ساڵی ١٩٥٠ موختار بوون. ٣-حاجی مەحێدین: ١٩٥٠ تا ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٤- سەعید حەمەلاو (سەعید بەگ): ساڵی ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ٥- مەحوود فەتحوڵڵا: تا کاتی ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ٦- حاجی غەفور حەکیم: لەناو خورماڵ دانیشتووە و تا کاتی کیمیاباران موختاری گوندەکە بووە.
موختارەکانی گوندى
١- حاجى غالى محەممەد حەسەن: نزیک لە ساڵى ١٩٠٧ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەسەرەتاوە تا ساڵی ١٩٦٠ نوێنەری گوندەکە بووە. ٢- مەحموود مارف محەممەد. ساڵى ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٦٢ موختاری گوندەکە بووە. ٣- محەممەد فەرەج فەتاح، محەممەد حەسەن سەید وەیس، ڕەحیم مستەفا قادر، سدیق غەفور: بە هاوبەشی تا ١٩٦٢ تا ١٩٨٣ موختاری گوندەکە بوون.
موختارەکانی گوندى
١- عارف عەلى محەممەد: ساڵى ١٩٠٨ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە سيیەکانى سەدەى ڕابردوو تا ساڵى ١٩٦٠ موختارى گوندەکە بووە. ٢- عەبدولقادر عەبدولڕەحیم محەممەد: ساڵى ١٩١٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٩ موختارى گوندەکە بووە.
موختارى گوندى
تالب محەممەد قادر وەیس: ناوی (تالب محەممەد قادر وەیس کەرەم حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی (پریسى خواروو)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ١٩٧٦ تا ١٩٨١، کە کۆچیدواییکردووە، موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.
موختارەکانى گوندى
١- وەلى محەممەد نادر مەحموود: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە سەرەتاوە تا ساڵى ١٩٥٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵە. ٢- محەممەد وەلى محەممەد: بە (حاجى محەممەد) ناسراوە. ساڵى ١٩١٤ لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى یەک منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ کۆچیدواییکردووە. ٣- عەبدولکەریم وەلى محەممەد نادر: بە (حاجى عەبدولکەریم) ناسراوە. ساڵى ١٩٣١ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. کۆچیدواییکردووە.
موختارەکانی گوندی
١- عەلی محەممەد غەفور: ساڵی ١٩١٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٤٧ تا ١٩٥٢ کوێخا و موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە. ٢- حەمەئەمین مستەفا: ساڵی ١٩١٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. له ساڵی (١٩٤٠ تا ١٩٦٢) موختاری گوندی تاوێرە بووە، لە گوندی تاوێرە کۆچیدواییکردووە. ٣- خالید محەممەد ئەمین مستەفا: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٧٣ موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە. ٤- جەمیل ڕەشید حسەین: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٩١ موختاری گوندەکە بووە. ٥- سامانی شێخ سەلام: ناوی (سامان سەلام ڕەحیم)ـە. ساڵی ١٩٧٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ئەنجامی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە قوتابخانەی هیجرەت لە ئۆردوگای سنقور درێژەی بە خوێندن داوە. پاش ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە عێراق و پەیمانگای مامۆستایانی مەڵبەندی سلێمانی تەواوکردووە و بووە بە مامۆستا و دواتریش بووە بە خوێندکاری بەشى بازرگانیی نێودەوڵەتی لە زانکۆی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ بە هەڵبژاردن بووە بە موختاری گوندی تاوێرە.