کوێخاکانى گوندى هانەژاڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
١- ئەولمحەممەد مارف بارام: ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە موختارە سەرەتاییەکانی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و سێ منداڵ بووە. لە هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە.
٢- محەممەد ئەولمحەممەد مارف بارام (بالە): ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەر بە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵ بووە. لە گوندى هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە.
٣- مەحموود ڕەشید مارف بارام (بالە): ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵ بووە. لە گوندى هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە.
٣- کوێخا حەمە ڕەشید: ناوى (حەمەڕەشید عەلى عەبدولڕەحمان مارف)ـە. ساڵى ١٩٢٨ لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. ساڵى ١٩٦٥ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووه.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (فاتیح جەمیل حەسەن قادر هانەژاڵەیی)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، پیشە: خانەنشین، لە ٢٠ی ٨ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (حەمەنەجیم حەمەڕەشید عەلى عەبدولمحەممەد)ی ئەنجومەنى گوندى (هانەژاڵه)، لەدایکبوو: ١٩٥٥، پیشە: کاسب، لە ٢٠ى ٧ى ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی