موختارەکانی گوندی
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-15
١- عەلی محەممەد غەفور: ساڵی ١٩١٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٤٧ تا ١٩٥٢ کوێخا و موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە.
٢- حەمەئەمین مستەفا: ساڵی ١٩١٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. له ساڵی (١٩٤٠ تا ١٩٦٢) موختاری گوندی تاوێرە بووە، لە گوندی تاوێرە کۆچیدواییکردووە.
٣- خالید محەممەد ئەمین مستەفا: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٧٣ موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.
٤- جەمیل ڕەشید حسەین: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٩١ موختاری گوندەکە بووە.
٥- سامانی شێخ سەلام: ناوی (سامان سەلام ڕەحیم)ـە. ساڵی ١٩٧٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ئەنجامی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە قوتابخانەی هیجرەت لە ئۆردوگای سنقور درێژەی بە خوێندن داوە. پاش ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە عێراق و پەیمانگای مامۆستایانی مەڵبەندی سلێمانی تەواوکردووە و بووە بە مامۆستا و دواتریش بووە بە خوێندکاری بەشى بازرگانیی نێودەوڵەتی لە زانکۆی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ بە هەڵبژاردن بووە بە موختاری گوندی تاوێرە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (سامان سەلام ڕەحیم)ی ئەنجومەنی گوندی (تاوێرە)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە، مامۆستا، لە ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (مەهدی عارف محەممەد غەفور)، لەدایکبوو: ١٩٤٨، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: خانەنشین، لە ٢٤ی ٩ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار (شوان ئەفراسیاب عەلی) لەگەڵ (دانا خالید حیمەئەمین مستەفا)، لەدایکبوو: ١٩٧٨، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: کاسب، لە٢٧ی ٣ی ٢٠٢٤، لە هەڵەبجە.
- نامەیەکی مامۆستا (سامان شێخ سەلام) بۆ ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم)، لە ٢١ى ٦ى ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: شوان ئەفراسیاب عەلی,هومایون ساحیب کەریم