کوێخاکانى گوندى نارنجڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
١- (عەبدوڵا حەجاج محەممەد): ساڵی ١٩٠٠ لە (بەرزنجە) لەدایکبووە. بە (عەبە حەجاج) بەناوبانگ بووە. لە تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە هاتووەتە گوندی نارنجڵە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵ بووە. تەنها چەند ساڵێکی لە حوجرە خوێندووە. لە ساڵی ١٩٣٢وەوە کراوەتە کوێخا و تا ساڵی١٩٥٠ بەردەوامبووە. ساڵى ١٩٦٥ کۆچیدواییکردووە.
٢- (حەمەموراد ڕەحیم کەریم): ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی (نارنجڵە) لەدایکبووە. ماوەی سێ ساڵ لە خانەقای بیارە خوێندویەتی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵ بووە. ساڵی ١٩٥١ بووە بە کوێخای گوندەکە، تا ساڵی ١٩٦٢ بەردەوامبووە. ساڵی ١٩٨٣ کۆچیدواییکردووە.
٣- (ڕەحمان حەمە عەلی خوابەش): ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی (نارنجڵە) لەدایکبووە. ساڵێک لە حوجرەی مزگەوت لە بیارە خوێندویەتی. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵ بووە. ساڵی ١٩٦٢ تا ساڵی ١٩٦٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٧ لە شارۆچکەی سیروان کۆچیدواییکردووە.
٤- (عەبدوڵا حملە عەبدوڵا): بە (عەبە حەملە) ناسراوە. ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی نارنجڵە لەدایکبووە. چەند ساڵێک لە خانەقای بیارە خوێندویەتی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵ بووە. ساڵی ١٩٦٩ تا ساڵی ١٩٨٧ و ڕاگواستنى خەڵکى گـوندەکان، کـوێخای گـوندی نـارنجڵە بووە.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (حاجى حەمەساڵح حسەین)، لەدایکبوو: ١٩٤١، بڕوانامە: نییە، پیشە: خانەنشین، لە ١٢ی ٧ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ئیقباڵ محەممەد حەملەعەبدوڵا)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، ئاستی خوێندن: ناوەندى، پیشە: کارمەندى حکومى، لە ١٢ی ٧ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی