موختارەکانی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-16


لاپەڕەی 511

موختار

١- حەمەکەریم برایم: به (بلەبۆز) ناسراوە. لە کۆێخا دێرینەکانی گوندەکە بووە.

٢- حەمە مەخول و حەمەساڵح: پێکەوە تا ساڵی ١٩٥٠ موختار بوون.

٣-حاجی مەحێدین: ١٩٥٠ تا ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە.

٤- سەعید حەمەلاو (سەعید بەگ): ساڵی ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە.

٥- مەحوود فەتحوڵڵا: تا کاتی ڕاگواستنی ساڵی ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە.

٦- حاجی غەفور حەکیم: لەناو خورماڵ دانیشتووە و تا کاتی کیمیاباران موختاری گوندەکە بووە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ئەبوبەکر یونس کاکەبرا)، لەدایکبوو: ١٩٥٧، ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٧ی ١ی ٢٠٢٤، لە ئەحمەدئاوا.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد سابیر "حەمە سابیر")، لەدایکبوو: ١٩٦٨، ئاستی خوێندن: ناوەندی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٧ی ١ ی ٢٠٢٤، لە خورماڵ.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

4

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

موختارەکانی گوندى

١- حاجى غالى محەممەد‌ حەسەن: نزیک لە ساڵى ١٩٠٧ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لەسەرەتاوە تا ساڵی ١٩٦٠ نوێنەری گوندەکە بووە. ٢- مەحموود مارف محەممەد. ساڵى ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٦٢ موختاری گوندەکە بووە. ٣- محەممەد فەرەج فەتاح، محەممەد حەسەن سەید وەیس، ڕەحیم مستەفا قادر، سدیق غەفور: بە هاوبەشی تا ١٩٦٢ تا ١٩٨٣ موختاری گوندەکە بوون‌.

موختارەکانی گوندى

١- عارف عەلى محەممەد: ‌ساڵى ١٩٠٨ لەدایکبووه. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە سيیەکانى سەدەى ڕابردوو تا ساڵى ١٩٦٠ موختارى گوندەکە بووە. ٢- عەبدولقادر عەبدولڕەحیم محەممەد: ‌ساڵى ١٩١٨ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٩ موختارى گوندەکە بووە.

موختارى گوندى

تالب محەممەد قادر وەیس: ناوی (تالب محەممەد قادر وەیس کەرەم حەسەن)ـە. ساڵی ١٩٣٩ لە گوندی (پریسى خواروو)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ساڵى ١٩٧٦ تا ١٩٨١، کە کۆچیدواییکردووە، موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە.

موختارەکانى گوندى

١- وەلى محەممەد نادر مەحموود: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە سەرەتاوە تا ساڵى ١٩٥٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵە. ٢- محەممەد وەلى محەممەد: بە (حاجى محەممەد) ناسراوە. ساڵى ١٩١٤ لەدایکبووە. ساڵى ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى یەک منداڵە. ساڵى ١٩٩٢ کۆچیدواییکردووە. ٣- عەبدولکەریم وەلى محەممەد نادر: بە (حاجى عەبدولکەریم) ناسراوە. ساڵى ١٩٣١ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٩ تا ١٩٦٣ موختاری گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. کۆچیدواییکردووە.

موختاری گوندی

عەزیز دە‌مین عەزیز: ساڵی ١٩٥١ لە گوندی (بەردەبەل)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لەبەرئەوەى گوندەکە ساڵى ١٩٦٩ دروستبووە و کوێخاى نەبووە، لە ساڵی ١٩٧٢ەوە کراوە بە موختاری گوندی (تازەدێی سەروو)ی بناری سورێن، کە خۆیى یەکێک بووە لەو کەسانەى گوندەکەى بونیادناوە. ساڵی ٢٠٢١ لە (سەیدسادق) کۆچیدواییکردووە.

موختارەکانی گوندی

١- عەلی محەممەد غەفور: ساڵی ١٩١٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٤٧ تا ١٩٥٢ کوێخا و موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە. ٢- حەمەئەمین مستەفا: ساڵی ١٩١٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. له ساڵی (١٩٤٠ تا ١٩٦٢) موختاری گوندی تاوێرە بووە، لە گوندی تاوێرە کۆچیدواییکردووە. ٣- خالید محەممەد ئەمین مستەفا: ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. ساڵی ١٩٦٢ تا ١٩٧٣ موختاری گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٤ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە. ٤- جەمیل ڕەشید حسەین: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٧٢ تا ١٩٩١ موختاری گوندەکە بووە. ٥- سامانی شێخ سەلام: ناوی (سامان سەلام ڕەحیم)ـە. ساڵی ١٩٧٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە ئەنجامی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە و لە قوتابخانەی هیجرەت لە ئۆردوگای سنقور درێژەی بە خوێندن داوە. پاش ڕاپەڕین گەڕاوەتەوە عێراق و پەیمانگای مامۆستایانی مەڵبەندی سلێمانی تەواوکردووە و بووە بە مامۆستا و دواتریش بووە بە‌ خوێندکاری بەشى بازرگانیی نێودەوڵەتی لە زانکۆی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠٢١ بە هەڵبژاردن بووە بە موختاری گوندی تاوێرە.