موختارە نوێیەکانی شاری هەڵەبجە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-07
١- ئاشنا شەفیق ساڵح: موختاری گەڕەکی سەرا - جولەکانە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبووە. کۆلیژی کارگێڕی و ئابوری تەواوکردووە. لە ١٠ی ٤ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
٢- ئەرکان مەهدی عەلی: موختاری گەڕەکی گۆران سیتیی یەکە لە هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجەی تەواوکردووە. بەشی کارگێڕی کاری خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پیکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ١٥ی ٢ی ٢٠١٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
٣- ئەحمەد حەمەئەمین مەعروف: موختاری گەڕەکی شەهید فاتیحە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٦٨ لە گوندی (میراولی) لەدایکبووە. دەرچووی پۆلی سێیەمی ناوەندییە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
٤- جەلال ئەحمەد محەممەد شەریف: موختاری گەڕەکەکانی شەهیدان و پاشایە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (بەکراوا) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لە ١٠ی ٤ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
٥- جەلال عەبدولقادر وەیس محەممەد: موختاری گەڕەکی مامۆستایانە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٥٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی کۆلیژی شەریعەی زانکۆی موستەنسریەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٣ بووەتە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
٦- ڕێباز مستەفا فەقێ محەممەد مستەفا: موختاری گەڕەکی کانی قوڵکە و شارەوانییە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بنەماڵەکەیان بە فەقێ ناسراون. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. بەشی ئەندازیاریی کشتوکاڵی لە کۆلێژی تەکنیکی زانستە پراکتیکییەکانی هەڵەبجە تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەلەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کودستانە.
٧- ڕێزان بایر سلیم کەریم: موختاری گەڕەکی گوڵانە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٨٨ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی بنەڕەتی خوێندووە و دواتر چووەتە پەیمانگای ئامێزی ناحکومی و بەشی پەروەردەی منداڵی تەواوکردووە. شەش ساڵ لە کتێبخانەی گشتی وەک خۆبەخش کاریکردووە. دوو ساڵە بەرپرسی کرێنشینانی هەڵەبجەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ٨ی ٦ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
٨- ڕێژاو ئەحمەد عەبدوڵا: موختاری گەڕەکی شێخ سمایل و پیرمحەممەدە لە شاری هەڵەبجە. بە (ڕێژاو گەڵاڵی) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٢ گوندی (ئالان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندام لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
٩- سومەیە نادر محەممەد عەبدولقادر: موختاری گەڕەکی هەولێر (بەختیاری)یە لە شاری هەڵەبجە. ساڵی ١٩٩٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. بەشی زانستە ڕامیاریەکانی کۆلیژی یاسا و ڕامیاری لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
١٠- شلێر جەمیل مستەفا نادر کۆکۆیی: موختاری گەڕەکی مۆردانەیە لە شاری هەڵەبجە. ١٩٦٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بەهۆی ڕاپەڕینی ١٩٨٧ی هەڵەبجەوە وازی لە خوێندن هێناوە، کە لە قۆناغی ئامادەیی بووە و ئاوارەی ئێران بووە. ساڵی ١٩٩٠ چووەتەوە بەر خوێندن و قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە کاری موختاری دەکات. جێگری لێپرسراوی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
١١- عەبدوڵا سەعید عەبدولقادر: موختاری گەڕەکی فەرمانبەران و کیمیابارانی دووە. بە (وەستا عەبدوڵا) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی (پریسی خواروو) لەدایکبووە. تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. لە مانگی دووی ساڵی ٢٠٢٣ەوە بووەتە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
١٢- فاتیح جەمیل حەسەن قادر: موختاری شاری هەڵەبجەیە. ساڵى ١٩٥٥ لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەر بە ناوچەى نەورۆڵى لەدایکبووە. تاوەکو پۆلى سێى ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى نۆ منداڵە .ساڵى ٢٠١١ تا ٢٠٢٢ موختارى گەڕەکەکانى (یادگارى، دەروازەى شار، کانیعاشقان، مەرزەبۆتۆ، شێخ ئیسماعیل و گوڵان) بووە لەناو شاری هەڵەبجە. بۆ دوو ساڵ موختارى هەموو ناوشاری هەڵەبجە بووه.
١٣- فریاد فەرید ئەڵڵاکەرەم ڕەحمان: موختاری گەڕەکی دەروازەیە لە شاری هەڵەبجە. بە (فریاد هەورامی) ناسراوە. ساڵی ١٩٩٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە ١٠ی ٤ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لق و لێپرسراوی پەیوەندییەکانی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە. جگە لەکاری موختاری، نوسینەگەی خانووبەرەی هەیە.
١٤- کەیوان عوسمان عەزیز عەلی: موختاری گەڕەکی فەرمانبەرانە لە شاری هەڵەبجە. بە (کەیوانی سەید عوسمان) ناسراوە. ساڵی ١٩٩٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی بەشی ماتماتیکە لە کۆلێژی بنەڕەتی لە زانکۆی دهۆک. لە ٩ی٢ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەلەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستان.
١٥- نەجمەدین بەکراوایی: موختاری گەڕەکی مەرزەبۆتۆیە. ناوی (نەجمەدین عەبدوڵا محەممەد)ە. ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی (بەکراوا) لەدایکبووە. تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ مناڵە. لە ٧ی ١ی ٢٠٢٣ بووە بە موختار. ئەندامی لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستانە.
سەرچاوەکان:
- سەردانی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) بۆ لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستان ١٢ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجەى شەهید.
- سەردانیکردنی ئامادەکار (هومایون ساحیب کەریم) بۆ لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی موختارەکانی کوردستان لە ١٨ی ١٠ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجەى شەهید. وەرگرتنەوەی فۆڕمی زانیاریی موختارەکان.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم,شوان ئەفراسیاب عەلی