بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
١- ئیسماعیل خەسرەو مستەفا: گوندەکە بەناوی ئەمەوە ناونراوە. ساڵی ١٩٠٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٨٨، کە کۆچیدواییکردووە کوێخای گوندەکە بووە.
١- حاجی حەمەسوور: ناوی (حەمەسور ڕۆستەم یارئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٨٨ کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.
١- کوێخا ئیبراهیم ئەحمەد فەقیێ کەرەم: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٤٦ تا ساڵی ١٩٦٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد ئەحمەد بەکر: ساڵی ١٩٣١ لە (کوڵکنیی سەروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٦٥ تا ١٩٩٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٢ کۆچیدواییکردووە.
١- حەمەساڵح ئەحمەد کۆساوایی: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ساڵی ١٩٦٧، کە کۆچیدواییکردووە کوێخای گوندەکە بووە. ٢- تۆفیق حەمە ساڵح ئەحمەد: ساڵی ۱۹۳۰ لە گوندی (کۆساوا)، لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. ساڵی ١٩٦٨ تا ساڵی ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٢٢ کۆچیدواییکردووە.
١- حەبیب عەزیز نادر: کوێخای گوندەکانی (گەچێنە) و (دەرۆکیێ)یە. لە دەوربەری ساڵانی ١٨٨٠-١٨٨٥ لە گوندی (گەچێنە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ماوەیەک لە گەچێنە کوێخابووە و پاشان، کە لەگەڵ برایەکیدا کۆچدەکەن و گوندی (دەرۆکیێ) ئاوەدانیدەکەنەوە، لە ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٥٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. لە گۆڕستانی شێخ مارفی زەردەهاڵ بەخاکسپێرراوە. ٢- حاجی عەلی حاجی حەسەن: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٤٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی١٩٧٠ کۆچیدواییکردووە. ٣- مەجید مەلا مەحموود: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٤٠ تا ١٩٤٤ کۆچیدواییکردوە، کوێخای گوندەکە بووە. ٤- عەبدول کەريم محێدین حەسەن: ساڵی ١٩٠٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٤٤ تا ١٩٥٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە. ٥- حەمەخان محێدین حەسەن: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٥٥ تا ١٩٧٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٧ کۆچیدواییکردووە. ٦- خەسرەو حامید عەبدولقادر: لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٧ە، خوێندەوارە و تاکو شەشی سەرەتایی خوێندوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی١٩٧١ وەکو کوێخا دەستبەکاربووە، بەڵام تەنها حەوت مانگێک کاریکردوە، ناوبراو ئێستا لەژیاندا ماوە و لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.
١- محەممەد ساڵح مستەفا : ساڵی ١٩٠٢ لەدایکبووە. دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٢٨ تا ١٩٥٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٨ کۆچیدواییکردووە. ٢- محەممەد شەریف محەممەد ساڵح: ساڵی ١٩٣٢ لەگوندی (گردەناوێ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. دوای کۆچیدوایی باوکی، ١٩٥٠ تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردوە.
١- حاجی مەحموود محەممەد بارام: ساڵی ١٩٢٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٨ لە باریکە کۆچیدواییکردووە.
١- ئۆلمحەممەد کایەخان حەمەخان: ساڵی ١٨٨١ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٠٣ تا ١٩٢٠، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- حەمە ڕەشید ئۆلمحەممەد کاکەخان: ساڵی ١٩١٢ لەدایکبووە. سێ جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی نۆ منداڵە. بە کوێخا (حەمەڕەشیدی گردیگۆ) ناسراوە. گوندی گردیگۆ لەلایەن باوکییەوە ئاوەدانکراوەتەوه. پاش کۆچیدوایی باوکی، بووە بە کوێخای گوندەکه. ساڵی ١٩٧٩ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى شیرەمەڕ بەخاکسپێرراوە.
١- قوربانی ڕەمەزان مەحموود: ساڵی ١٩١٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٥٠ تا ١٩٦٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٣ کۆچیدواییکردووە. ٢- عەلی مستەفا مەحمود: ساڵی ١٩٢٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. لەسەر داوای کوێخا قوربانی ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٢ کۆچیدواییکردووە.
١- سەفای حسێن کۆزاد: یەکەم کوێخابووە. ساڵی ١٨٨٢ لەدایکبووە. ١٩٢٤-١٩٣٠ کوێخا بووە. ٢- عەلی فەتاح مستەفا وسەین: ساڵی ١٩٠٣ لە گڵێجاڵ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٤-١٩٦٨ کوێخابووە. خێزاندار و خاوەنی پێنج منداڵ بووە. ساڵی ١٩٩٢ لە زەڕایەن کۆچیدواییکردووە. ٣-محەممەد مستەفا وسەین: ساڵی ١٨٧٢ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵه. ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٤٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٢ کۆچیدواییکردووە. ٤- محەممەد فەتاح مارف: بە (مەلا محەممەدی شەل) ناسراوە. ساڵی ١٩١٠ لە گوندی (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٥ تا ١٩٥٧ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٧٠ کۆچیدواییکردووە. ٥- غەفور عەزیز ئەحمەد: ساڵی ١٨٩٠ لە گوندی(گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ١٩٤٠ تا ١٩٥٥ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی گڵێجاڵ کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە. ٦- محەممەد ئەحمەد مەحموود: ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ئیجازەی مەلایەتی هەبووە. ساڵى ١٩٧٨ تا ١٩٨٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٥ کۆچیدواییکردووە. ٧- مەحموود غەفور عەزیز: ساڵی ١٩٤٢ لە گوندی (گڵێجاڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ئیجازەی مەلایەتی هەبووە و بە (مەلا مەحموود) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٨ تا ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠١٨ کۆچیدواییکردووە. ٨-مەحموود محەممەد ئەحمەد: بە (عەریف مەحموود) ناسراوە. ساڵی ١٩٢٩ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە.
١- قادر سلیمان گمەیی: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٣٠ تا ساڵی ١٩٥٠ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٦٢ کۆچیدواییکردووە. ٢- حەمە ساڵح قادر سلێمان: ساڵی ١٩٢٧ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی تا ١٩٧٧ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٥ کۆچیدواییکردووە. ٣- غەریب حەمەساڵح قادر: ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی (گمە) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٢ منداڵە. ساڵی تا ١٩٩١ کوێخای گوندەکە بووە.
١- حاجی مەحمود محەممەد سان ئەحمەد: بە (حاجی مەحموودی گوڵەخانە) ناسراوە. لەتیرەی نادرشای لە عەشیرەتی هاروونی سەر بە هۆزی گەورەی جافە. ساڵی ١٩١٣ لە گوندی (قەدەفەریی کۆن)ی سەر بە شارۆچکەی خورماڵ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٥٣ گوندی گوڵەخانەی ئاوەدانکردووەتەوە و بووەتە کوێخای گوندەکە. مزگەوتی لێکردووەتەوە، خاوەن دیوەخان بووە و پەیوەندی لەگەڵ بەگزادەکانی جاف و سەرۆک عەشیرەتەکاندا باش بووە. چوارجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١١ منداڵە. ساڵی ١٩٧٤ کۆچیدواییکردووە و له گۆڕستانی سەیدسادق بەخاکسپێرراوە. ٢- محەممەد حاجی مەحموود محەممەد: ساڵی ١٩٥٣ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٧٣ تا ١٩٧٦، کە بووە بە پێشمەرگە، کوێخای گوندەکە بووە. لە ئێستادا لە (گوڵەخانە) نیشتەجێیە. ٣- عەلی مەحموود محەممەد: ساڵی ١٩٥٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٧٨ تا ڕاگواستنی گوندەکان کوێخای گوندەکە بووە. پاش ڕاپەرین و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندەکەیە.
١- کوێخا محەممەد عەبدولکەریم ئیسماعیل: ساڵی ١٩٠٠ لەدایکبووە. ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٥٩ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٣ کۆچیدواییکردووە. ٢- حاجی محەممەد موڵکی: ناوی (محەممەد حەموراد عەبدوڵا)یە. ساڵی ١٩٢٦ لە گوندەکە لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٠ تا ١٩٧٦ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٨٥ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوڵپ بەخاکسپێرراوە. ٣- ئەسعەد قادر فەتحوڵڵا: ساڵی ١٩٣٧ لە گوندەکە لەدایکبووە. ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٧٧ کوێخا گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٥ کۆچیدواییکردووە. ٤- مەحمود خوا موراد مەحمود: ساڵی ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٧٧ تا ١٩٧٩، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٥- حەمەخەڵەف ئەحمەد ساڵح: بە (دەروێش حەمەخان) ناسراوە. ساڵی ١٩٢٣ لە گوندەکە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٠ منداڵە. ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ٢٠٠٧ کۆچیدواییکردووە.
١- مەحموود حەمەساڵح عەبدوڵا: ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى (نەوەر)ی ناوچەى نەورۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە. لە کوێخا سەرەتاییەکانی گوندەکەیە. کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى گۆڵانى خواروو بەخاکسپێرراوە. ٢- حەمەڕەشید مەجید قادر. ساڵى ١٩٣٢ لە گوندى (گوندە)ی ناوچەى نەورۆڵى لەدایکبووە. لە ساڵانی حەفتاکان تا ساڵی ١٩٨٢، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە. ٣- کامیل حەمەڕەشید مەجید قادر. ساڵى ١٩٥٧ لە گوندى (گوندە)ی ناوچەى نەورۆڵى لەدایکبووە. ئامادەیی کشتوکاڵى بەکرەجۆى لە سلێمانى تەواوکردووە. ساڵى ١٩٨٢ تا ساڵانی نەوەدەکان کوێخاى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى نۆ منداڵە.
فەقیە عەبدولقادر: ناوی (فەقییە عەبدولقادر محەممەد)ە. ساڵی ١٩٢٤ لەدایکبووە. لە خانەقای بیارە خوێندویەتی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٥٤، کە گوندەکەی ئاوەدانکردووەتەوە، تا ١٩٩٣، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە.
عەلی محەممەد حسەین: بە (حاجی عەلی) ناسراوە. ساڵی ١٩١٤ لە گوندی (حەسەن بەگ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی ١٧ منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ گوندی (لامەرکەزی) ئاوەدانکردووەتەوە و هەمان ساڵ تا ١٩٩١ کوێخای گوندی (لامەرکەزی) بووە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی گوڵان لە هەڵەبجە بەخاکسپێرراوە.
عەبدولڕەحیم سلێمان حسەین محەممەد: ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى (میراولى)ی نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو تا ٢٠٠٩، کە کۆچیدواییکردووە کوێخا و موختاری گوندەکەبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت منداڵه.
محەممەد عارف بابا ڕەسوڵ: ساڵی ١٩٣٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٤٨ بۆ ١٩٧٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٩ کۆچیدواییکردووە.
١- عەبدوڵا حەمەوەیس: ساڵی ١٨٨٥ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. ساڵی ١٩٢٧ تا ١٩٥٧، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٢- حەمەساڵح حەمە سەعید حەمە وەیس: ساڵی ١٩٠٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٦٨، کە کۆچیدواییکردووە، کوێخای گوندەکە بووە. ٣- مەجید حەمەسەعید حەمەوەیس: ساڵی ١٩٢٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٦٨ تا ١٩٩٣ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٥ کۆچیدواییکردووە.
١- (عەبدوڵا حەجاج محەممەد): ساڵی ١٩٠٠ لە (بەرزنجە) لەدایکبووە. بە (عەبە حەجاج) بەناوبانگ بووە. لە تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە هاتووەتە گوندی نارنجڵە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵ بووە. تەنها چەند ساڵێکی لە حوجرە خوێندووە. لە ساڵی ١٩٣٢وەوە کراوەتە کوێخا و تا ساڵی١٩٥٠ بەردەوامبووە. ساڵى ١٩٦٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- (حەمەموراد ڕەحیم کەریم): ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی (نارنجڵە) لەدایکبووە. ماوەی سێ ساڵ لە خانەقای بیارە خوێندویەتی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵ بووە. ساڵی ١٩٥١ بووە بە کوێخای گوندەکە، تا ساڵی ١٩٦٢ بەردەوامبووە. ساڵی ١٩٨٣ کۆچیدواییکردووە. ٣- (ڕەحمان حەمە عەلی خوابەش): ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی (نارنجڵە) لەدایکبووە. ساڵێک لە حوجرەی مزگەوت لە بیارە خوێندویەتی. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵ بووە. ساڵی ١٩٦٢ تا ساڵی ١٩٦٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٧ لە شارۆچکەی سیروان کۆچیدواییکردووە. ٤- (عەبدوڵا حملە عەبدوڵا): بە (عەبە حەملە) ناسراوە. ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی نارنجڵە لەدایکبووە. چەند ساڵێک لە خانەقای بیارە خوێندویەتی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵ بووە. ساڵی ١٩٦٩ تا ساڵی ١٩٨٧ و ڕاگواستنى خەڵکى گـوندەکان، کـوێخای گـوندی نـارنجڵە بووە.