بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ساڵی ٢٠٢٠ بە ناوی کارگەی دڵشاد بۆ دروستکردنی نایلۆن دامەزراوە. (دانا نەجیب ئەحمەد) خاوەنیەتی. لە دوو بەش پێکهاتووە: بەشی ڕیسایکلین و بەشی دروستکردنی بەرهەمی نوێی وەک (بۆری کشتوکاڵی + کیسی لایلۆن). هەشت ئامێری گەورەی تێدایە. لەسەر ڕووبەری (٦٢٠م) دروستکراوە. هەشت کارمەندی هەیە. ڕۆژانە نزیکەی یەک تۆن پلاستیک وەردەگرن و دووبارە بە بەرهەمی نوێ بەرهەمیدەهێننەوە. کەوتووەتە ناوچەی پیشەسازیی هەڵەبجە، سەروو عەلوەی هاوچەرخی هەڵەبجە.
کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیی (هەڵەبجە - شارۆچکەی سیروان). ساڵی ٢٠١٤ لەسەر ڕووبەری (٢٥٠٠٠م٢) دامەزراوە. کۆمپانیای (مێخەک) خاوەندارێتی دەکات. خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ هەریەک لە (جاسم محەممەد عەبدول قادر، کامیل محەممەد، هەورامان محەممەد). بە دوو ناو (براند) بەرهەمدەهێنێت. (شارەزوور) بۆ ناوخۆی هەرێم و (بغداد) بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق. دۆشاوی (شارەزوور) ڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپا کراوە. ساڵانە لە ١ی ٦ بۆ ١٥ی ٩ دەستدەکات بە وەرگرتنی تەماتە لە شار و ناوچە جیاوازەکانی وەک: هەولێر، دهۆک، پێنجوێن و ناوچەکە. بە دوو قەبارەی (٨٠٠ملم) و (٤٠٠ملم) بەرهەمی هەیە. ڕۆژانە توانای وەرگرتنی ١٥٠ تۆن تەماتە و لە کاتژمێرێکدا توانای بەرهەمهێنانی هەزار قوتوو دۆشاوی هەیە. نزیک بە ١٤ کارمەند و کرێکار کاری تێدا دەکەن.
کەوتوەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تاوێرە) بە دیوی سۆڵێی بەڵخەی هەوراماندا. شوێنەواری قسل و گەچ و خشت و کەرەسەی دروستکردنی بیناسازی جارانی لێ دەرکەوتووە. لە ڕابردوودا وەک کارگەی خشت و بلۆک کەڵکی لێ وەردەگیراوە. خەڵکی گوندەکە پێیانوایە، کە جاران کاری گۆزەگەری و قوڕییشی لێ کراوه. هەتا کاتی ڕاگواستنی گوندەکان شوێنەواری ماوە.
کەوتوەتە ناو شاری هەڵەبجە لە سەرووی شاری یاریی هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری (٣٠٠م٢) دروستکراوە. (سەرکەوت حەیدەر ئەحمەد) خاوەنیەتی. بەشەکانی بریتییە لە: شوێنی دروستکردن و نمایشکردن، بەشی وشکەکان و کارگێڕی. سێ بۆ پێنج کرێکار کاری لێ دەکەن. مرەبای لە زۆربەی میوەکان تێدا دروستدەکرێت و دەنێررێتە بازارەکانی ناوشار و هەرێم و عێراق. لە کیلۆوە بۆ ٢٠ کیلۆ بەرهەمیان هەیە.
کەوتووەتە سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سەر بەکەرتی دووی زەمەقیی شارۆچکەی سیروانە. لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هەڵەبجە - سیروانە. بەشێکە لە پڕۆژەی پیشەسازیی کشتوکاڵی (ڕاسان ئەگرۆ بۆ پیشەسازی خۆراکی)، کە گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە خاوەندارێتی دەکات. لەسەر ڕووبەری حەوت دۆنم زەویی کشتوکاڵی دروستکراوە. ساڵی ٢٠١٨ دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە. ئامێر و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی تێدا بەکاردەهێنرێت. قەبارەی بەرهەمهێنانی ١٣٠٠٠٠ لیترە لە ساڵێکدا و ڕۆژانە توانای وەرگرتنی ١٢٠ تۆن زەیتونی هەیە. بەرهەمی ڕۆنی زەیتوونی ڕاسان بە هەشت جۆر لە قەبارەی جیاواز بۆ بازاڕی ناوخۆ هەناردەدەکات و بەشێکیشی ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم دەکرێت، هەروەها کارگەکە سابوون و لە وەرزی پێگەیشتنی هەناریشدا، دۆشاوی هەنار (ڕووبەهەنار) بەرهەمدەهێنێـت.
براندێکی کوردیی خۆماڵییە. لە سەنتەری شاری هەڵەبجە و لە نزیک مزگەوتی (شافیعی)یە. بەرهەمەکانی بەتایبەت بریتییە لە سابوونی سروشتی لە زەیتە جۆراوجۆرەکان و بۆ هەموو جۆرە پێستێک سابوونی هەیە. گرنگترینیان بریتییە لە سابوونی (زەردەچەوە، هەنگوین و مێخەک). لە لایەن (هێڤی عەفان عەلی) دەرچووی بەشی کیمیا لە زانکۆی کۆیە دامەزراوە. بەرهەمەکانی بۆ زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێم دەنێرێت و بە ئۆنلاینش کاردەکات.
کەوتووەتە گەڕەکی کانی قوڵکە لەناو شاری هەڵەبجە لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پۆستە و گەیاندنی هەڵەبجە. نزیکەی چل ساڵە دامەزراوە. کارگەیەکی وەرزییە و لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا دەست بە بەرهەمهێنان دەکات. خاوەنەکەی (عوسمان عەلی محەممەد)ە. تەنها چوار کرێکار کاری تێدا دەکەن و توانای بەرهەمێنانی ٢٥٠ قاڵبە سەهۆڵی لە ڕۆژێکدا هەیە.
کارگەیەکی پیشەسازیی لەقوتونانە. مۆڵەتی لە سرکەی (قەزوین)ی ئێرانی وەرگرتووە و لە شاری هەڵەبجەیە. کەوتووەتە نزیک قوتابخانەی (بەمۆ). خاوەنەکەی (حافز عەزیز داود)ە. لە هەڵەبجە لە قوتونانی بۆ دەکات و ڕەوانەی بازاڕەکانی هەرێم و شارەکانی عێراقی دەکات.
دوو کارگەی دروستکردنی خواردنەوە گازییەکان بوون لەشاری هەڵەبجە. یەکەمیان لە ساڵانی پەنجاکاندا (کەمال خەفاف و حاجی ئەولکەریمی حاجی مارف) بە هاوبەشی لە گەڕەکی پیرمحەممەد بەرانبەر شەخسەکە دایانمەزراندووە و دووەمیان (وەستا محەممەد) ناوێک، کە خەڵکی سلێمانی بووه، لە گەڕەکی کانی قوڵکە بەرانبەر گەراجی سەعید خەڵەف دایمەزراندووە. دوو جۆر بەرهەمیان بە ناوکانی (ئاشتی و پیرەمەگرون) خستووەتە بازاڕەوە. بەرهەمەکانیان بریتیبووە لە ساردی و عەسیر. لە بەفردا ساردیان کردووە و لە بۆنە وەرزشی و هونەرییەکاندا لەسەر عەرەبانەی بۆڵبرین لە گۆڕەپانی شاردا فرۆشتوویانە و لێشیان ناردووەتە هەورامان و پێنجوێن و دەربەندیخان.
کارگەیەکی دروستکردنی شانەی دارینی قژداهێنانە. لە لایەن سەید عوسمان مەحموود بابەکر (١٩٢٢ بۆ ١٩٩١) لە ساڵی ١٩٨٠ لە ئەڵمانیا کڕیویەتی و لەڕێگەی سوریاوە هێناویەتیەوە لە گەڕەکی کانی قوڵکە دایناوە. ناوبراو کاسب و بازگان بووە و سەردانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی کردووە. کارگەکە لە داگیرکردنی هەڵەبجە و کارەساتی کیمیاباراندا وەک دەسکەوتی جەنگ کەوتە دەستی ئێرانییەکان.
کارگەی دروستکردنی هەمەجۆر شیرینی خۆرهەڵاتی و خۆرئاوایی و میللی و ناوچەییە. کەوتووەتە ناوجەرگەی بازاڕ لەناو شاری هەڵەبجە. ساڵی ٢٠١٣ کراوەتەوە. (سۆران حەمەسەعید حەمەساڵح) خاوەنیەتی. چەند ئامێرێک لە کارگەکەدا هەن و هەموو جۆرە جۆرە شیرینییەکی تێدا دروستدەکرێـت. بیناکەیان کرێیە و لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) دروستکراوە. شەش کرێکار کاری تێدا دەکەن. بەرهەمەکانیان بۆ بازاڕەکانی سنوری پارێزگاکە و هەرێم ڕەوانەدەکەن.
کەوتووتە سنوری گوندی دەلێن، لەسەر ڕێگای سەرەکیی (هەڵەبجە - سیروان). ئەم کارگەیە ساڵی ٢٠٠٨ لەسەر ڕووبەری چوار دۆنم دروستکراوە. سێ کارمەندی هەیە. (ئەحمەد محەممەد و قادر عەلی) خاوەندارێتی دەکەن. کارگەکە ١٨ بریکاری غازی هەیە و ڕۆژانە سەدان بوتڵی غاز بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکەن.
کارگەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە ناوچەی پیشەسازی و لە نزیک بازگەی زەمەقی. زەویەکەی موساتەحەیە و شارەوانی بۆ ٢٥ ساڵ داویەتی بە (سەباح عەبدولکەریم حسێن). ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠٠م) دروستکراوە. ئۆفیسەکەی لە ژووری کارگێڕی، چێشتخانە، گەرماو و دەستشۆر، لەگەڵ خانوویەکی تایبەت بە پاسەوان، پێکهاتووە. تانکییەکی غازی ١٠٠تەنی و دوو بەشارە بۆ دابەزین و دابەشکردنی غاز، نۆ بنکەی ئۆتۆماتیکی تورکی، سێ کۆمپرێسەری هەوا، بیری ئاو، حەوزێکی گەورەی ئاو بۆ حاڵەتی کتوپڕ، ژووری تایبەت بۆ وەرشە و ئامێری یەدەگ و مۆلیدەیەکی ٢٥٠ کەی ڤی، هەیە. چوار کرێکاری هەیە. بە تایبەت لە زستاندا توانای هەیە ١٤٠٠ بۆ ١٦٠٠ بتڵ پڕ بکات و بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت.
کارگەیەکی حکومییە. کەوتووەتە سەر ڕێگەی (عەنەب - تاوێرە)، لە بەرزایی پشت عەنەبی کۆن. ساڵی ٢٠٢١ لەسەر دوو دۆنم زەوی دروستکراوە و (محەممەد سابیر وادی) وەکیلەکەیەتی. دوو تانکی هەیە، کە ٢٠٠٠٠٠ لیتر غاز دەگرن و لە ڕێگەی دوو بەشارەوە، غاز لە تانکییەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئامێری غاز تێکردنەکە. ١٢ ئامێری کۆستێری هەیە، کە غاز دەکەنە بتڵەکانەوە. هەرکات غازیان بۆ بێت زیاد لە ١٤٠٠ بتڵیان دەبێت و لە ڕێگەی وەکیلەکانیانەوە غازی ماڵان دابیندەکەن. سێ کرێکار و پاسەوانی هەیە. ئۆفیسەکەی لە ژوری وەکیل، کارگێڕی، چێشتلێنان، دەستشۆر، گەرماو و سێ ژووری تر بۆ وەرشە و کارەبا و هیتەر پێکدێت و لەگەڵ خانوویەکی تەواو بۆ پاسەوانی کارگەکە.
ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە. کەوتووەتە سەر ڕێگای سەرەکیی (خورماڵ - بیارە). لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠٠م٢) دروستکراوە و ڕۆژانە ٣٥٠ بتڵ غازی دەخاتە بازاڕەوە. هەشت بریکاری هەیە. خاوەندارێتییەکەی بۆ (حاجی تاهیر محەممەد، عوسمان محەممەد ئەمین، شنروێ حەمەڕەئوف) دەگەڕێتەوە و لەلایەن (لوقمان حەمەسەعید عەبدوڵا)وە بەڕێوەدەبرێت.
کارگەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە شاری هەڵەبجە لەسەر ڕێگای (هەڵەبجە – خورماڵ) و نزیک گوندی تەپەکوڕە. ساڵی ٢٠٠٩ لەسەر چوار دۆنم زەوی دروستکراوە. (محەممەد مەحموود حەمەشەشکی) خاوەنیەتی. ئامێر و پێکهاتەی کارگەکە بریتییە لە: کەسارە، یەک شۆفڵ، دوو گەڵابە، دوو حەفارە، دوو لمساز، ئامێری هایدرۆکۆن، قاییش، مۆلیدەی کارەبا، بیرو ماتۆڕی ئاو، چەند ئامێرێکی تر. ئۆفیسی تایبەتی هەیە. نزیکەی ١٠ کرێکار کاری تێدا دەکەن. ئیشوکاری شکاندن و هاڕینی بەرد و بەرهەمهێنانی چەو و لم و بوحس و قومە و ناردنيان بۆ کارگەکانی چیمەنتۆی ئامادەکراو و مەحەلەکانی فرۆشتنی کەرەستەی بیناسازی لەسنووری پارێزگای هەڵەبجە.
کارگەیەکی ئەهلییە. تایبەتە بە دروستکردنی چەو و لم و بوحسە. کەوتووەتە شاری هەڵەبجە، لەخوار بازگەی دەرەشیش لەسەر ڕێگەی (هەڵەبجە – خارگێڵان). ساڵی ٢٠١٣ لەسەر ڕووبەری هەشت دۆنم زەوی دروستکراوە. (سەردار ئەمین فەتاح) خاوەنیەتی. ئامێرەکانی بریتین لە: تەباشە، کەسارە، لمساز، قایشانی و سێ گەڵابە و دوو شۆفڵ و تەنکەرێک و چەند ئامێرێک تر کاری لێ دەکەن. ئۆفیسەکەی سێ نهۆمە و نزیکەی ١٠ کرێکار کاری تێدا دەکەن. کارەکەی بەرهەمهێنانی کەرەستەی سەرەتاییە بۆ دروستکردنی چیمەنتۆی ئامادەکراو و وەک کەرەستەی خاویش دەگوازرێتەوە بۆ مەحەل و کۆگاکانی و لە بیناسازیدا بەکاردەبرێت، بەشی زۆریشی دەگوازرێتەوە بۆ کارگەی چیمەنتۆی ئامادەکراوی یاران.
یەکەم کارگەی قير بووە لە سنوری پارێزگاکەدا. کەوتووەتە تەپەکوڕە و درۆزنەوە. ساڵی ٢٠١٠ لەسەر ڕووبەری ٢٥ دۆنم زەوی دروستکراوە. (شێخ تاهیر شێخ عیززەدین شێخ محەممەد) خاوەنیەتی. دەزگای تەواوی ئامادەکردنی هەیە، بە سەرجەم ئامێر و کەرەسەکانی دەزگاوە، لەگەڵ ئامێرەکانی فەرشکردن، توانەوە، ساردکردنەوە، شۆردنەوەی تێکەڵە، شکانی بەردەکان بە هەموو قەبارەکانەوە. ٥٠ وەستا و کرێکار کاریان تێدا کردووە و گەلێک شوێنی خزمەتگوزاری و ڕێگاوبان و شەقام کاری ئەم کارگەیە بووە. شوێن و ئامێر و کەرەستەکانی ماون و بە هۆی قەیرانی داراییەوە وەستاوە.
کارگەی قیرە. بە دووریی (٦٠٠م) کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی گوندی (گۆمەلار). ساڵی ٢٠٠٤ لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم دروستکراوە. هەتا ساڵی ٢٠٠٨ کاریکردووە و لە ئێستادا تەنها لەکار کەوتووە.
کارگەیەکی ئەهلییە. کەوتووەتە سەر ڕێگای (هەڵەبجە – سیروان) نزیک کارگەی دۆشاوی شارەزوور. ساڵی ٢٠١٧ لەسەر ڕووبەری زەوی (١٠٠٠٠م) دروستکراوە. (عەبدولڕەحمان عەبدولقادر ئەحمەد) خاوەنیەتی. دەزگاکانی بریتین لە: کارگە، شۆفڵ، هەشت مکسەر و سێ پەمپ و گەڵابە و هەندێک ئامێری یەدەگ و مۆلیدەی کارەبا و ماتۆڕ و بیری هەیە، لەگەڵ چەند ئامێرێکی تر. ئوفیسی تایبەتی هەیە. نزیکەی ١٠ کرێکار کاری تێدا دەکەن. چیمەنتۆی گیراوە بۆ پڕۆژەکانی حکومەت و کاری ماڵان دابیندەکات، لە نمونەی کارەکانی دابینکردنی کەرەستە بووە بۆ پرۆژەکانی (سایلۆی هەڵەبجە، مزگەوت، قوتابخانە، جادەی عەبابەیلێ).