بیاوێڵە
دواین نوێکردنەوە: 2026-04-14
کەوتووەتە سنوری گوندی (بیاوێڵە) لە نزیک یاریگای گوندەکە و لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هەورامان. ساڵی ١٩٧٠ لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە. ڕووبەرەکەی نزیکەی دوو دۆنم و نیو دەبێت. بۆ مەبەستی پەلەوەر و مریشک_بەخێوکردن دروستکراوە. پڕۆژەکە حکومی بووە و ساڵانە بە کرێ دراوە. لە پاش ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە بۆ مەبەستی شیش و ئاسنەکەی، بەشێکی ڕوخێنراوە و لە ئێستادا وەک شوێنی بەخێوکردنی مەڕوماڵات بەکاردێت.
سەرچاوەکان:
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (سەلام قادر عەبدولوەهاب قادر)ی ئەنجومەنی گوندی (بیاوێڵە)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، بڕوانامە: ئامادەیی، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (قارەمان عەبدوڵا محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٦ بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
- چاوپێکەوتنی تیمی مەیدانی لەگەڵ (هوشیار عەلی عەبدولحسەین محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٦ ئاستی خوێندن: سەرەتایی، پیشە: خانەنشین، لە ٢٧ی ٢ی ٢٠٢٤.
ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی بیاوێڵە