شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.

ناوەڕۆک

87 بابەت

کەرتی ٢٩ی غوڵامی سەروو و خواروو

کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە. لە بەرزیی (٥٠٠ بۆ ٦٩٠م)ە لە ئاستی دەریا. بەشێک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە پارێزگای سلێمانی جیادەکاتەوە. سنوری گوندەکانی (غوڵامی سەروو، غوڵامی خواروو) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣١٠٢ لە ١٧ى ٥ى ١٩٥٢ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٣٠١١ دۆنم و هەشت ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٢٧٣١ دۆنم و ١٠ ئۆلک بۆ میری و ٢٨٠ دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١٣ دۆنم و ١٠ ئۆلک و زەویی پشتاو دێم ٤٢٧ دۆنم و ٤ ئۆلک و زەویی ژێرئاوکەوتووی بەنداوی دەربەندیخان ١٠٤ دۆنم و ١٦ ئۆلک و ڕێگاوبان نۆ دۆنم و حەوت ئۆلک، جێ_گوند چوار دۆنم و چوار ئۆلک و زەویی نا_کشتوکاڵی زیاتر لە ٢٤ دۆنم و دارستانی سروشتی ٣٩ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٨ دۆنم و ١٨ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣٠ی گوندە و سەراو

کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان و باشوری خۆرئاوای شاری هەڵەبجە. بە درێژایی ڕوباری سیروان هەڵکەوتووە و بەشێک لە سنوری نێودەوڵەتی لەگەڵ ئێران جیادەکاتەوە. لە ناوچەی چیا نزمەکان و گرد و دۆڵەکاندایە. بەرزیی لەنێوان(٧٠٠ بۆ ٩٧٥م)ە لە ئاستی دەریا. سنوری گوندەکانی (گوندە، سەراو، کەوتە، هانەژاڵە، نوەر) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٦٦٩ لە ٢٥ى ٧ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. دووەم گەورەترین کەرتی شارۆچکەی سیروانە و کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٥٣٢٩ دۆنم و دوو ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ١٥١٤٤ دۆنم و یەک ئۆلک بۆ میری و (١٨٥) دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١٢٢٧ دۆنم و زەویی پشتاو دێم ٢٥٤٠ دۆنم و سێ ئۆلک و زەویی کەنار ڕوبار ٨٠٧ دۆنم و بەردەڵان ٩٤ دۆنم و ڕێگاوبان ٢٣ دۆنم جێ_گوند ٢١٥ دۆنم و یەک ئۆلک و زەویی نا_کشتوکاڵی زیاتر لە ٢١٨ دۆنم و ١٠ ئۆلک و باخی بەراو ٢٠٤ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١٠٧٣ دۆنم و دوو ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣١ی بامۆک

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و باشوری شاری هەڵەبجە. لە پێدەشت و بناری چیاکان هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (٧٥٠ بۆ ١٣٧٥م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (بامۆک) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٠٥١ لە ٣١ى ١٢ى ١٩٥١ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٤٥٦٦ دۆنم و ١٤ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢١٠ دۆنمە زەویی پشتاو دێم ١١٦٥ دۆنم و نۆ ئۆلک و بەردەڵان ٣٨٣ دۆنم و نۆ ئۆلک و ڕێگاوبان ١٦ دۆنم و یەک ئۆلک جێ_گوند ٩٤ دۆنم و شەش ئۆلک و پڕۆژەی پەلەوەر، دوو دۆنم و باخی بەراو ٢٤٩ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٤٤٠ دۆنم و ٢٢ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣٢ی سازان

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و باشوری شاری هەڵەبجە. لە ناوچەی چیاکان و بنارەکانیان هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (١٣٥٠م) دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان نزم دەبێتەوە و دەگاتە (٧٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریا. بەشێک لە سنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندەکانی (سازان و تلێوەرێ) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥٥ لە ٩ى ٦ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٦٣٣٨ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٦٢٢٤ دۆنم و دوو ئۆلک بۆ میری و ١١٣ دۆنم و ١٦ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢٦٨ دۆنمه.‌ زەویی پشتاو دێم ٨٨٤ دۆنم و ٤ ئۆلک و بەردەڵان ١٩٩٨ دۆنم و ڕێگاوبان ١٢ دۆنم و پڕۆژەی پەلەوەر شەش دۆنم و ١٧ ئۆلک و زەویی نا_کشتوکاڵی حەوت دۆنم و ١٣ ئۆلک و باخی بەراو ١٥٥ دۆنم و ١٢ ئۆلک و دارستانی سروشتی ٢٤٨١ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٥١٣ دۆنم و ٢٤ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣٣ی هانەسورە

کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان و شاری هەڵەبجە. لە پێدەشت و بناری چیاکان هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (٧٥٠م بۆ ١٣٧٥م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (هانەسورە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٣٥٠ لە ٢٥ى ١ى ١٩٥٤ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٦٤٤ دۆنم و دوو ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢٥ دۆنم و شەش ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٤١٠ دۆنم و نۆ ئۆلک و بەردەڵان پێنج دۆنم و نۆ ئۆلک. جێ_گوند پێنج دۆنم و نۆ ئۆلک و باخی بەراو ١٧ دۆنم و ١٦ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ١٣٨٠ دۆنم و دوو ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣٤ی قارەمانی

کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و شاری هەڵەبجە. لە دەشتی شارەزوور هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (٥٠٠ بۆ ٦٧٥م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (قارەمانی) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣١٢٥ لە ٧ى ٧ى ١٩٥٢ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٣٦٤٩ دۆنم و دوو ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو حەوت دۆنم و شەش ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٥٠٤ دۆنم و دوو ئۆلک و ژێرئاوکەوتوو ٦٤٩ دۆنم و حەوت ئۆلک و بەردەڵان ١٥٥ دۆنم ڕێگاوبان پێنج دۆنم و پێنج ئۆلک و جێ_گوند شەش دۆنم و نا_کشتوکاڵی ٢٦ دۆنم و ١٥ ئۆلک لەوەڕگای سروشتی ٢٢٩٥ دۆنم و ١٩ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣٥ی بێ لەنگە

کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان و خۆرئاوای هەڵەبجە. لە پێدەشتەکاندا هەڵکەوتووە و دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا. بەرزییەکەی لە نێوان (٦٧٥ بۆ ٧٧٥م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (بێ لەنگە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣١٣٩ لە ٢٨ى ٧ى ١٩٥٢ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٤٣٧ دۆنم و ٢١ ئۆلکە. بەڵام جوتیارەکانی زیاتر لەو ڕووبەرەیان هەیە و هەندێک لە کەرتەکانی چواردەوریش بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنن. هەر بۆیە خاوەندارێتیی زەوییەکانی ١٢٠ دۆنم و دوو ئۆلکی بۆ میری و ١٣١٤ دۆنم و ١٤ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١٣ دۆنم و شەش ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٩٨٩ دۆنم و گاکێڵ ١٥٤ دۆنم و بەردەڵان سێ دۆنم و ١٦ ئۆلک ڕێگاوبان چوار دۆنم و سێ ئۆلک و باخی بەراو پێنج دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٦٥ دۆنم و ١١ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣٦ی میراولی

کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان و خۆرئاوای هەڵەبجە. لە پێدەشتەکان هەڵکەوتووە و دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا. هەتا بە ئاڕاستەی باشور لە گرد و بانەکان نزیکتر دەبێتەوە و بەرزییەکەی لە نێوان (٦٢٥ بۆ ٧٧٥م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (بێ لەنگە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٥٦٤ لە ١٤ى ٢ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی(٣٢٥٢) دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢٥ دۆنم و نۆ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٢٩٥ دۆنم و بەردەڵان ٤٤١ دۆنم و جێ_گوند چوار دۆنم و دوو ئۆلک و باخی بەراو ١٠ دۆنم و نۆ ئۆلک، دارستانی سروشتی ١٣٩ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٢٦٨ دۆنم و شەش ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣٧ی نێرگزەجاڕ

کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری پارێزگاکە لەگەڵ سلێمانی جیادەکاتەوە و بەشێک لە دەریاچەی دەربەندیخان پێکدەهێنێت. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە دەشتاییە تەختەکانی شارەزووردا هەڵکەوتووە و بەرزییەکەی لە نێوان (٥٠٠م بۆ ٦٠٠م) لە ئاستی دەریا تێپەڕناکات. تەنها سنوری گوندی (نێرگزەجاڕ) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٥٤٢ لە ٢ى ١ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی (٥١٢٥ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو زۆر کەمە و لە سێ دۆنم تێپەڕناکات، بەڵام زەویی پشتاو دێم ٢٣٨ دۆنم و ٢٤ ئۆلکە و زەوی ژێرئاوکەوتوو ٤٦١ دۆنم و ١١ ئۆلکە و بەردەڵان ١٣ دۆنم و ١٧ ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٩٠ دۆنم و ١٧ ئۆلک دارستانی سروشتی ١٩٥٢ دۆنم و دوو ئۆلکو لەوەڕگای سروشتی ١٠٠٠ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣٨ی چرۆستانە

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لەناوچەی نەورۆڵیە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە دەڕوانێت بەسەر دەشتی شارەزووردا و لە بنارەکاندا هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (٦٥٠ بۆ ٧٠٠م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (چرۆستانە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٤٧٦ لە ٤ى ١٠ی ١٩٥٤ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٣٥٤ دۆنم و ٢١ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ١٣٣٨ دۆنم و دوو ئۆلک بۆ میری و ٨٦ دۆنم و ١٩ ئۆلکی وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢٨٦ دۆنم و دوو ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٥١٧ دۆنم و ١٤ ئۆلکە و بەردەڵان ١٩٧ دۆنم و ٢٣ ئۆلک و ڕێگاوبان ١٠ دۆنم و جێ_گوند حەوت دۆنم و ٨ ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٣٠ دۆنم و شەش ئۆلک، باخی بەراو ١٦ دۆنم و ١٩ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٣٢٤ دۆنم و ٢٤ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣٩ی بەردەبەل

کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری پارێزگای هەڵەبجە. سنوری جیاکەرەوەی خورماڵە لەگەڵ (ناحیەی ناڵپارێز و قەزای سەیدسادق) لە پارێزگای سلێمانی. لەڕووی تۆبۆگرافیاوە بەشێکی زۆری کەوتووەتە ناوچە شاخاوییەکان و بناری چیاکان. بەرزییەکانیشیان لە نێوان (١١٠٠م) و پێدەشتەکان لە بەرزیی (٦٠٠م بۆ ٦٥٠م) لە ئاستی دەریا. سنوری جوگرافیای هەر سێ گوندی (بەردەبەل، قەڵبەزە، تازەدێی بەردەبەل) دەگرێتەوە. ٧٣ خێزان و ٣٤٧ کەس لەم کەرتە نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٧٦٩ لە ٢٣ى ٢ى١٩٥٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٩٢٢ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی زیاتر بۆ میرییە، کە دەگاتە ٣٢٥٣ دۆنم و زەویی موڵکی جوتیاران نزیکەی ٦٧٠ دۆنم دەبێت. دەربارەی جۆری زەوییەکانی لە تۆمارە فەرمیەکاندا زەوی (بەراو، دێم، لەوەڕگای سروشتی) دیارینەکراوە. بەڵام ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی زیاتر لە ١٠١ دۆنم و باخی بەراو دوو دۆنم و بەردەڵان ١٦٨ دۆنم پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٣٩ی بەشی پیرگ

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە لێواری دەریاچەی دەربەندیخانە. سنوری جیاکەرەوەی بەشێک لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانیە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لەنێوان گرد و دۆڵەکانی ناوچەکەدا هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (٥٠٠م بۆ ٧٧٥م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (بەشی پیرگ) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٥٤٣ لە ٣ى ١ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٤٧٥٢ دۆنم و نۆ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو کەمە و تەنها هەشت دۆنمە. زەویی پشتاو دێم ٤٧ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە، کەناری ڕووباری سیروان ژێرئاوکەوتوو ٢٨٢ دۆنم و دوو ئۆلکە و بەردەڵان ٩٢٣ دۆنم و جێ_گوند حەوت دۆنم و ١٠ ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٢٧٨ دۆنم و ١٥ ئۆلک دارستانی سروشتی ٦٦٥ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٥٣٧ دۆنم و ١١ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٤٠ی دەرەسولان

لە باشوری خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ و بەشی باکوری پارێزگای هەڵەبجەیە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لەبناری چیاکانە و لە نێوان (٦٥٠م بۆ ٨٥٥م)ی بەرزییە لە ئاستی دەریا. سنوری جوگرافیی گوندی (دەرەسولان) دەگرێتەوە و بەڵام ئەم گوندە لە ئێستادا نەماوە. شوێنی جوگرافیی گوندەکە کەوتووەتە نێوان هەردوو کەرتی (سەرگەت و ئەحمەدئاوا). بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٠٩٧ لە ١٢ى ٥ى ١٩٥٢ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە بچووکە و تەنها ٧٧٦ دۆنم و ٢٣ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٤٧٦ دۆنمی موڵکی میری و ٣٠٠ دۆنمی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. لەڕووی جۆری زەوییەکانی ٦١٢ دۆنم زەویی پشتاو یان دێمی هەیە. لەوەڕگای سروشتی ١٥٧ دۆنم و باخی بەراو هەشت دۆنم لە زەوییەکانی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٤١ی زەڵم

ئەم کەرتە کەوتووەتە خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە پشت گوندی (ئەحمەدئاوا) هەتا سەر سنوری ئێران درێژدەبێتەوە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی هەورامان هەڵکەوتووە و لە بەرزیی نێوان (٨٠٠م هەتا ٢٣٠٠م)ی ئاستی ڕووی دەریایە. سنوری جوگرافیی گوندی (زەڵم) دەگرێتەوە. تەنها ١٧ خێزان و ١١٣ کەس لەم کەرتە نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٣٥ لە ٢٨ى ٤ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٦٦٥٢ دۆنم و ١٦ ئۆلکە. دەربارەی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٦٤٧٤ دۆنمی بۆ میری و تەنها ١٧٨ دۆنم و نۆ ئۆلکی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. ئەم کەرتە زەویی بەراوی نییە و زەویی پشتاویش تەنها ١١ ئۆلکە. بەڵام لەوەڕگای سروشتی زۆرە و دەگاتە ٦٤٣٦ دۆنم و ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی تەنها ١١ دۆنم و باخی بەراو ١٧٧ دۆنم و باخی پشتاو دێم چوار دۆنم پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٤١ی مامەشەیی

کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە لێواری دەریاچەی دەربەندیخانە. سنوری جیاکەرەوەی بەشێک لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانیە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لەنێوان گرد و دۆڵەکانی ناوچەکەدا هەڵکەوتووە بەرزییەکەی لە نێوان (٤٧٥م بۆ ٥٥٠م)ە لە ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (مامەشەیی و تونی حاجی حەسەن) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٥٥٠ لە ٢٤ى ١ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. یەکێکە لە کەرتە بچوکەکانی پارێزگای هەڵەبجە و کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٠٥٦ دۆنم و نۆ ئۆلکە. زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە. زەویی پشتاو دێم زۆر کەمە و تەنها ٦٠ دۆنم و ١٧ ئۆلکە، زەوی ژێر ئاوکەوتوو ٣٥١ دۆنم و سێ ئۆلکە و بەردەڵان ٦٣٨ دۆنم و جێ_گوند یەک دۆنم و نا_کشتوکاڵی دوو دۆنم و چوار ئۆلک و زەویی بەراو یەک دۆنم و ٢٧ ئۆلک و دارستانی سروشتی ٢٥٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١٥٠ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٨ی کشەدەری و تەپەڕێزینە

کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری ناحیەی(خورماڵ) لە قەزای (سەیدسادق) جیادەکاتەوە. لە دەشتی شارەزووەر هەڵکەوتووە و بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا لەنێوان (٤٨٦م بۆ ٥٤٦م)ە و تاکو بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات بڕوات، زیاتر بەرزدەبێتەوە، بە شێوەیەک لە (٥٥٠م) تێپەڕناکات. سنوری گوندەکانی کشەدەری، تەپەڕێزینە، تەپەسەرقوڵە، تەپەکەل و بەشێک لە گوندی (گردی قازی) دەگرێتەوە. کۆی خێزانەکان لە گوندەکانی ئەم کەرتە بریتییە لە ٥١٦ کەس لە چوارچێوەی ١٠٨ خێزاندا. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٤١٣ لە ١٠ى ١٠ى ١٩٤٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەری زەوییەکانی ٢٢٧٤ دۆنم و ١٧ ئۆلکە. دەربارەی خاوەندارێتیی زەویوزارەکانی ئەم کەرتە: ١٧٠٤ دۆنم و ١٨ ئۆلکی بۆ میری و (٥٦٩) دۆنم و ٢٤ ئۆلکی بۆ موڵکی جوتیاران دەگەڕێتەوە. جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتە بەشی زۆری زەویی بەراوە، کە زیاترە لە ١٧٢٩ دۆنم و هەروەها باخی بەراو ١٧٧٥ دۆنمە و بە ئاوی زەڵم و چەمی ڕیشێن بەراو دەبێت. هەروەها ١٨٤ دۆنم زەوییەکەی لەوەڕگای سروشتییە و تەنها ١٥,١ دۆنمی بە زەویی نا_کشتوکاڵی هەژمارکراوە. ئەم کەرتە بەهۆی تێپەڕبوونی سەرچاوە ئاوییەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەتایبەت ڕیشێن و زەڵم، نزیکەی ٣٣٠ دۆنم لە زەوییەکانی ژێر ئاو دەکەن.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٤٢ی سەرگەت

کەوتووەتە باکوری ناحیەی بیارە و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لەڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچە شاخاوییەکان و بناری چیاکاندا هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (٨٠٠م) دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات ڕوو لە زیادبوونە، هەتا دەگاتە (١١٨٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. لە ڕووی جوگرافییەوە سنوری گوندی (سەرگەت) دەگرێتەوە. ٤٠ خێزان و ٢٤٦ کەس تێیدا نیشتەجێیە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٩٧٤ لە ١١ى ٤ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ١٠٥٥ دۆنم و سێ ئۆلکە. جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی، زیاتر لە ١٠٢٥ دۆنم بۆ میری و تەنها ٢٩ دۆنم وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو زیاتر لە ٢٧٨ دۆنم و زەویی پشتاو یان دێم زیاتر لە ٥٣١ دۆنم و زەوی گاکێڵ ١٠٠ دۆنم و بەردەڵان ١٩٠ دۆنم و جێ_گوند زیاتر لە چوار دۆنم دەبێت. هەروەها زەویی نا_کشتوکاڵی نزیکەی یەک دۆنم و ١٣ ئۆلک و باخی بەراو زیاتر لە ٢٣ دۆنم و دارستانی سروشتی ١٤ دۆنم و لەوەڕگەی سروشتی ١٤ دۆنم لە کۆی گشتی ڕووبەری زەوییەکانی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٤٣ی گوڵپ

لە باکوری ناحیەی خورماڵ و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجەیە. لەڕووی تۆبۆگرافیاوە لە بناری ناوچە شاخاوییەکان و پێدەشتەکانیان هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (٧٤٠م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات بڕوات زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەگاتە نزیکەی (٩٨٠م) لە بەرزیی ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی گوندی گوڵپ بە تەنها دەگرێتەوە. تەنها (٤ خێزان و ٢٦ کەس لەم کەرتە نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٦٥٧ لە ٧ى ٧ى ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٤٥٢٦ دۆنم و ١٧ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، زیاتر لە ١٨٤٠ دۆنم بۆ میری و تەنها ٨٨٦ دۆنم وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو زیاتر لە ٢٥٤ دۆنم و زەویی پشتاو یان دێم زیاتر لە (١٦٦٧) دۆنم و بەردەڵان ٨٢ دۆنم و جێ_گوند زیاتر لە ٢٢ دۆنم دەبێت. هەروەها زەوی نا_کشتوکاڵی نزیکەی ١٩ دۆنم و ١٧ ئۆلک و باخی بەراو زیاتر لە ٥٦ دۆنم و باخی پشتاو ٣٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٩٦ دۆنم لە کۆی گشتی ڕووبەری زەوییەکانی پێکدەهێنێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٤٤ی خەرپانی

کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی بیارە و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچە پێدەشتەکانەوە دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی بناری چیاکان و چیا نزمەکان بەرەو خۆرهەڵات دەڕوات. بەرزییەکەی لە (٨٠٠م) دەستپێدەکات تاکو دەگاتە (١٤٠٠م) لە بەرزیی ئاستی ڕووی دەریا. لە ڕووی جوگرافییەوە سنوری گوندی (خەرپانی) دەگرێتەوە، کە تەنها حەوت خێزان و ٣٠ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤٠٠٦ لە ١٢ى ٥ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٥٣٦٨ دۆنم و ٢٣ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٤٠٤٥ دۆنم بۆ میری و تەنها ١٣٢١ دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. سەبارەت بە جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتە، زەویی بەراو ٢٥٠ دۆنم و ١٥ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم (١٢٨٨) دۆنم و ١٧ ئۆلکە. زەوی گاکێڵ کە کەوتووەتە ناوچە شاخاوییەکان ٢٥٠ دۆنمە جێ_گوند نۆ دۆنم و ١٥ ئۆلکە. ڕووبەری زەوی نا_کشتوکاڵی ١٢ دۆنم و ١٨ ئۆلکە. باخی بەراو ٢٣٠ دۆنم و ١١ ئۆلکە. باخی پشتاو ٣٠ دۆنم و ١٩ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٢٠٠ دۆنمه،‌ لەوەڕگای سروشتی ٣٠ دۆنم دەبێت.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی

کەرتی ٤٥ی تاوێرە

کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی نیمچەشاخاوی و شاخاوییەکاندا هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (٩٨٠م) لە ئاستی ڕووی دەریا دەستپێدەکات و بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەگاتە نزیک بە(١٤٣٠م). سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی(تاوێرە) و(سەرکەن) دەگرێتەوە. بە هەمیشەیی هیچ خێزانێکی تێدا نامێنێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٣٨ لە ٨ى ٥ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٥٣٢١ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، زیاتر لە ٥٠١٣ دۆنم و ٢١ ئۆلک بۆ میری و ٣٠٧ دۆنم و ١٦ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٥٨ دۆنم و ٤ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ١٨٠ دۆنم و ١٤ ئۆلکە. زەویی گاکێڵ ٢٠٠ دۆنمە زەویی بەردەڵان ٥٣٠ دۆنمە. زەویی ڕێگاوبان ٤٥ دۆنم و جێ_گوند حەوت دۆنم و ١٧ ئۆلکە. زەوی نا_کشتوکاڵی نۆ دۆنم و ١٤ ئۆلک و باخی بەراو ٣٦ دۆنم و ١٣ ئۆلکە. باخی پشتاو حەوت دۆنم و ١٧ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٥٠٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٤٣٨ دۆنمی کۆی گشتیی ڕووبەری ئەم کەرتە دەگرێتەوە.

زیاتر بزانە
کەرتی کشتوکاڵی
پێشتر 1 2 3 4 5 دواتر