بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە هەردوو شارۆچکەی سیروان و خورماڵ جیادەکاتەوە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان ٤٩٠ بۆ (٥٣٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندەکانی (گردیگۆ، کوڵکنیی خواروو، تەپەتۆڵەکە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٣٨١ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١١٤٠ دۆنم و ٢٠ ئۆلک و زەویی کەنار ڕووبار ٢٥ دۆنم و ١٧ ئۆلک و زەویی پشتاو دێمی نیە. زەویی بۆ ڕێگاوبان ٤٢ دۆنم و پێنج ئۆلک و جێ_گوند ٣٣ دۆنم و ١٢ ئۆلک و پڕۆژەی ماسی دوو دۆنم و باخی بەراو ٢٣ دۆنم و ٢٢ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٧٠ دۆنم و ١٢ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و بەشی باکوری پارێزگای هەڵەبجە. لەڕووی جوگرافییەوە کەوتووەتە ناوچە دەشتاییەکانی دەشتی شارەزوور. لەڕووی تۆپۆگرافیەوە بەرزییەکەی لە نێوان (٥٢٠ بۆ ٥٦٥م)ی ئاستی دەریاوەیە. سنوری گوندەکانی (شەشکی سەروو، شەشکی خواروو) دەگرێتەوە، کە تەنها پێنج خێزان و ٢٣ کەس لەم کەرتە نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٢٢ لە ٨ى ٩ى١٩٤٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لەڕووی ڕووبەرەوە بچوکترین کەرتی ناحیەی خورماڵ و سێەمین بچوکترین کەرتەکانی پارێزگای هەڵەبجەیە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی تەنها ٥٠٧ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. دەربارەی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٤٥٥ دۆنمی بۆ میری و تەنها ٤٠ دۆنمی بۆ موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. ٤٨٦ دۆنمی بەراو، لەوەڕگای سروشتی تەنها حەوت دۆنم و ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی تەنها ١١ دۆنم و باخی بەراو زیاتر لە دوو دۆنمە.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری ناحیەکە لەگەڵ خورماڵ جیادەکاتەوە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان(٤٩٠ بۆ ٥١٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندەکانی (شاوەیس، باوەیس) دەگرێتەوە، کە لە ئێستادا چۆڵن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٩٤٤ دۆنم و ١٨ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٦٥٢ دۆنم و ١٨ ئۆلک بۆ میری و ٢٩٢ دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٧٧١ دۆنم و ١٧ ئۆلک و زەویی ژێرئاوکەوتوو ٨٢ دۆنم و زەویی پشتاو دێمی نیە. زەویی جێ_گوند دوو دۆنم و ١٤ ئۆلک و باخی بەراو دوو دۆنم و پێنج ئۆلک و دارستانی سروشتی ٨٦ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی خورماڵ. لە ڕووی جوگرافییەوە لە دەشتی شارەزوور هەڵکەوتووە. تۆبۆگرافیای نزم و تەختە و لە (٥٢٣ بۆ ٥٥٨م) تێپەڕناکات. سنوری گوندەکانی (کوڵکنیی فەقێ کەرەم، کوڵکنیی ئیسماعیل، تەپی سەفای خواروو، شەکرالی، ئاواییی حەمەی مرواری) دەگرێتەوە، کە ١٣٣ خێزان و ٥٥٥ کەس نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٦٧ لە ٥ى ١ى ١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٥٢٩ دۆنم و ١٦ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەشی زۆری بۆ میری بە ڕووبەری ٣٢٦٢ دۆنم و تەنها ٢٦٧ دۆنم وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. لەڕووی جۆری زەوییەکانی بەشی زۆری زەوییەکانی (بەراو)ە، کە بریتییە لە ٢٩٨٣ دۆنم و زەوی دێم یان پشتاوی نیە. هەروەها ٢٩١ دۆنم لەوەڕگای سروشتی و ٢٠٤ دۆنم زەویی نا_کشتوکاڵی و تەنها ٥٠ دۆنم باخی بەراوی هەیە.
کەوتووەتە بەشی خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و لە نزیک ناوەندی شارۆچکەکەیە. بەشێکی بووەتە زەویی شارەوانی و گۆڕانکاری تێداکراوە. لەڕووی جوگرافیەوە لە دەشتی شارەزوورە و تۆبۆگرافیاکەی لە (٥٦٠م) تێپەڕناکات. کەرتێکی درێژ و تەسکە و پانییەکەی تەنها (٦٨٠م)ە. سنوری هەردوو گوندی (تازەدێ، تەپی سەفای سەروو) دەگرێتەوە. لەم کەرتە ٤٤ خێزان و ١٩٢ کەس نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٤٦ لە ١٠ى ١١ی ١٩٤٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەری ئەم کەرتە ١٥٧٦ دۆنم و ١٤ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، زیاتر لە ١١٠٦ دۆنم بۆ میری و ٤٦٩ دۆنم وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. جۆری زەوییەکانی ئەم کەرتە: ١٤٤٧ دۆنم زەویی بەراو و هیچ زەوییەکی دێم یان پشتاوی نیە، بەڵام ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی زیاتر لە ١١٠ دۆنم باخی بەراو ١٩ دۆنم و هیچ لەوەڕگایەکی سروشتی و دەستکردی تێدا نیە.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و باکوری خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی جیادەکاتەوە. بەشێک لە ڕووبەرەکەی دەریاچەی دەربەندیخان دایپۆشیوە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان (٤٦٠م بۆ ٥١٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندەکانی (دوانزە ئیمامی سەروو، دوانزە ئیمامی خواروو، دێی حسین) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٥٣٦ لە ١٣ى ١٠ی ١٩٤٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٢٩٨٥ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی جگە لە ٥٠ دۆنم، کە وەک موڵک بۆ جوتیارانە، تەواوی ڕوبەرەکەی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١١٦٤ دۆنم و ١٢ ئۆلک و بەراو بە ترومپا ٢٨ دۆنم و زەویی ژێرئاوکەوتوو ١٥٢٠ دۆنم و ١٧ ئۆلک و زەویی پشتاو دێم تەنها ٧٠ دۆنم و ٢٤ ئۆلکە. ڕێگاوبان ٨١ دۆنم و شەش ئۆلک و زەویی جێ_گوند ١٥ دۆنم و پێنج ئۆلک و باخی بەراو چوار دۆنم و ١١ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگای سلێمانی جیادەکاتەوە. بەشێک لە ڕووبەرەکەی دەریاچەی دەربەندیخان دایپۆشیوە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان (٤٧٠ بۆ ٥٥٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندەکانی (ئیمامی زامن، گورگەچیا، کارێز، قۆرتاس و غوڵامی خواروو) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٨٧٧ لە ١٤ى ٩ى١٩٥٠ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٤٦٢٧ دۆنم و ٢٣ ئۆلکە. خاوەندارێتیی تەواوی ڕوبەرەکەی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم ٣٠٦٢ دۆنم و زەوی ژێرئاوکەوتوو ٣٦٩ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. بەردەڵان ٣٢٢ دۆنم و ١٦ ئۆلک و ڕێگاوبان ٢١ دۆنم و زەویی جێ_گوند ٧٦ دۆنم و شەش ئۆلک زەویی نا_کشتوکاڵی نزیکەی ٤٥ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١١٥ دۆنم و شەش ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
لە باکوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و پارێزگای هەڵەبجەیە. بەشێک لە ناحیەکە لە قەزای (سەیدسادق) لە پارێزگای سلێمانی جیادەکاتەوە. بەشێکی کەمی لە (پێدەشتەکان)ە و کەوتووەتە بناری چیای سورێن. تۆپۆگرافیای لە (٥٤٢م هەتا ١٢٣٠م)ە لە ئاستی دەریا دەڕوات. بەتەنها سنوری جوگرافیی گوندی (نەوێ) دەگرێتەوە. لەم کەرتەدا ٧٥ خێزان و ٣٠٠ کەس نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٩٩٣٦ لە ٤ى ٢ى ١٩٥٧ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە زیاتر لە ٤٢٠٨ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی زیاتر لە ١٥٧١ دۆنمی بۆ میری و ١٤٤ دۆنمی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١٢١٩ دۆنم و زەویی پشتاو دێم زیاتر لە ١٤٣٩ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١٥٠٦ دۆنم و ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی ١٤ دۆنم و زەویی گاکێڵ ٢٧ دۆنم لە کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە بەرزییەکەی لە نێوان(٥٣٠ بۆ ٦١٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندی (بێژاوا) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٠١٠ لە ٧ی ٨ی ١٩٥١ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. یەکێکە لە کەرتە بچوکەکانی پارێزگاکە و کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٩٦٧ دۆنم و نۆ ئۆلکە. خاوەندارێتی تەواوی ڕوبەرەکەی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٤٥ دۆنم و سێ ئۆلکە زەویی پشتاو دێم ٧٣٦ دۆنم و هەشت ئۆلکە و ڕێگاوبان حەوت دۆنم و شەش ئۆلک و زەویی جێ_گوند دوو دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١٧٦ دۆنم و هەشت ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باکوری ناحیەی خورماڵ و پارێزگای هەڵەبجە. لە خۆرهەڵات سنوری ئێران و لە خۆرئاواش سنوری پارێزگای سلێمانی جیادەکاتەوە. درێژیەکەی نزیکەی (٩)کم دەبێت. لە بەرزیی (٥٥٣م بۆ ٢١٠٠م)ی ئاستی دەریادایە. بەشێکی کەمی لە پێدەشتەکانە و زۆربەی لە بناری چیا و ناوچە شاخاوییەکانی (سورێن)ە. سنوری هەردوو گوندی (کانی ئاسکان و چنارە) دەگرێتەوە، کە ٥٤ خێزان و ٢٣٢ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٨١٢ لە ٢٥ى ٦ى ١٩٥٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٦٨٦٤ دۆنم و حەوت ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٤٢٨٠ دۆنم بۆ میری و ٢٨٥٣ دۆنم وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ١١٦٢ دۆنم و زەویی پشتاو ١٢٧٩ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی زۆرترینە، بە ڕووبەری ٤٢٤٤ دۆنم و زەویی نا_کشتوکاڵی ٥٦ دۆنم و باخی بەراو ٣٠ دۆنم و دارستانی سروشتی هەشت دۆنم پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای شارۆچکەی سیروان و خۆرئاوای پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە. بەڵام بەشی باشوری خۆرهەڵاتی لە دۆڵ و بان و پێکهاتووە. بەرزییەکەی لە نێوان (٤٧٥ بۆ ٩٧٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریاوە. سنوری گوندەکانی (پریسی سەروو، کانی توو) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٣١٧ لە ٢ى ١١ى ١٩٥٣ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٤٩٩٨ دۆنم و ٢٤ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٤٢٥٤ دۆنم و سێ ئۆلک بۆ میری و ٤٤ دۆنم و ٢١ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٥١١ دۆنم و دوو ئۆلک و زەویی پشتاو دێم ٢٠٠٧ دۆنم و یەک ئۆلک. زەویی بەردەڵان ٨١٧ دۆنم و شەش ئۆلک و ڕێگاوبان ٤١ دۆنم و حەوت ئۆلک و زەویی جێ_گوند ١٦ دۆنم و نۆ ئۆلک و باخی بەراو ٦٨ دۆنم و شەش ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ١٥٧ دۆنم و ١٠ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی ناحیەی خورماڵ و پارێزگای هەڵەبجە. تاکو سنوری ئێران درێژدەبێتەوە. بەتەواوەتی کەوتووەتە ناوچە شاخاوییەکان و بناری چیاکانەوە. لە (٩٨٠م بۆ ٢١٠٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریایە و تاکو بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات بڕوات، زیاتر بەرز دەبێتەوە. سنوری گوندی (گەچێنەی بانیبنۆک) دەگرێتەوە. لەم کەرتە تەنها ٣ خێزان و ١٢ کەس نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٨٤١ لە ٨ى ٩ى ١٩٥٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٢٦٨٥ دۆنم و شەش ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەزۆری بۆ میری بە ڕووبەری ٢٦٦٠ دۆنم و بەشێکی کەمی وەک موڵکی جوتیاران تۆمارکراوە، کە تەنها ٢٤ دۆنمە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی، ئەم کەرتە زەویی بەراو و پشتاوی نییە، بەڵام لەوەڕگای سروشتی زۆربەی ڕووبەرەکەی داگیردەکات، کە ٢٦٥٠ دۆنمە، هەروەها زەویی نا_کشتوکاڵی تەنها چوار دۆنم و ١٣ ئۆلکە و باخی بەراو زیاتر لە ٣٠ دۆنم و زەوی گاکێڵ زیاتر لە ٢٧ دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی خورماڵ و پارێزگای هەڵەبجە. لەبەشی خۆرهەڵاتەوە تاکو سەر سنوری ئێران درێژدەبێتەوە و لەناوچەی شاخاوی و بناری چیاکانە و بەشێکی کەمی لە پێدەشتەکانە. بەرزییەکەی لە (٥٨٠م) دەستپێدەکات و هەتا بەرەو باکوری خۆرهەڵات بڕوات زیاتر بەرز دەبێتەوە، هەتا دەگاتە (٢١٠٠م) لە بەرزی ئاستی دەریا. ئەم کەرتە سنوری جوگرافیی گوندی (بانیشار) بەتەنها دەگرێتەوە. ١٣٠ خێزان و ٥١١ کەس تێیدا نیشتەجێیە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٥٩٥ لە (١١، ٣، ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە نزیکەی ٤٥٢٠ دۆنمە. هەمووی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی و باخی بەراوی نیە. پشتاو تەنها ٦٨٦ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی زۆرترین ڕووبەر ٣٤٥٠ دۆنم و زەویی نا_کشتوکاڵی ١٢٣ دۆنم و زەویی بەردەڵان ٢٦٠ دۆنم پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و ناوەڕاستی پارێزگای هەڵەبجە. لەڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی نیمچەشاخاوی و پێدەشتی بنار و چیاکان. بەرزییەکەی لە نێوان (٧١٠م بۆ ١٢٠٠م)ە لە بەرزی ئاستی ڕووی دەریاوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٨٦٦ لە ٣١ى ٧ى ١٩٥٠) لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٣٩٢٦ دۆنم و ١٤ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٣٨٥٣ دۆنم و پێنج ئۆلک بۆ میری و ٧٣ دۆنم و نۆ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو (٣٩٥ دۆنم و زەویی پشتاو دێم ٨١٩ دۆنم و یەک ئۆلک. زەویی بەردەڵان ١٤٨ دۆنم و چوار ئۆلک و باخی بەراو ٤٨ دۆنم و ١٨ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٣٨٢ دۆنم) لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شارۆچکەی خورماڵ و باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە سنوری ناحیەکە لەگەڵ ئێران لە خۆرهەڵاتەوە جیادەکاتەوە. ئەم کەرتە لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچە چیاییە سەختەکان و بنارەکاندایە و درێژدەبێتەوە بە ئاڕاستەی پێدەشتەکان. بەرزییەکەی لە (٥٦٠م هەتا ٢١٥٠م)ی بەرزی ئاستی دەریایە. هەتا بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات و باکوری خۆرهەڵات بڕوات بەرزتر دەبێتەوە. سنوری گوندەکانی (یاڵانپێ، هانەی قوڵ، ناوباخان) دەگرێتەوە. لەم کەرتە ٢١ خێزان و ٩٤ کەس نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٩٢٧ لە ٢٣ى ١ى ١٩٥١ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لەڕووی ڕووبەرەوە گەورەترین کەرتی ناحیەی خورماڵە و لە پاش کەرتی (پشتە و عەبابەیلێ) سێیەم گەورەترین کەرتی پارێزگای هەڵەبجەیە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٦١٤٠ دۆنمە. تەواوی زەوییەکانی بە موڵکی میری تۆمارکراوە. لە ڕووی جۆری زەوییەکانەوە، زەویی بەراو ١٩٠٧ دۆنم زەویی پشتاو ٢٤٩٨ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی زۆرترین ڕووبەری هەیە، کە دەکاتە ١١٣٠٩ دۆنم. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی زیاتر لە ٧٩ دۆنم و باخی بەراو ٥٠ دۆنم و باخی دێم شەش دۆنم و دارستانی دەستکرد چوار دۆنم پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە ناوەڕاستی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. بەشێک لە تۆبۆگرافیاکەی تەختە و لە دەشتی شارەزوورە. لە بەرزیی (٦٧٠م)ە، بەڵام بە ئاڕاستەی باشوری خۆرهەڵات درێژ و تەسک دەبێتەوە و دەگاتە ناوچە شاخاوییەکان لە بەرزیی (١٢٠٠م) لە ئاستی دەریا. سنوری گوندەکانی (تریفە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٠٠٩ لە ١٦ى ١١ى ١٩٥٤ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٥٠٥٠ دۆنمە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٢١٤٥ دۆنم و پێنج ئۆلک بۆ میری و ٢٨٣٩ دۆنم و ١١ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢٥٧ دۆنم و ١١ ئۆلک و زەویی پشتاو دێم ١٦٥٩ دۆنم و دوو ئۆلک و گاکێڵ ١٠٩٦ دۆنم و زەویی بەردەڵان ٢٣ دۆنم و ١٩ ئۆلک و ڕێگاوبان ١٢ دۆنم و نۆ ئۆلک و باخی بەراو ٣٥ دۆنم و سێ ئۆلک و باخی پشتاو دوو دۆنم و ١٢ ئۆلک و دارستانی سروشتی ٢٣٣٩ دۆنم و دارستانی دەستکرد ١٢ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٠١١ دۆنم و ١٩ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شارۆچکەی خورماڵ. لە ناوچەی شاخاویی بناری چیاکاندا هەڵکەوتووە. سنوری جوگرافیی گوندی (ئەحمەدئاوا) پێکدەهێنێت. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە (٦٣٠ بۆ ٨٥٠م)ی بەرزیی ئاستی دەریا هەڵکەوتووە. لەم کەرتە ٢٤٦ خێزان و ٩٤٧ کەس نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣١٤٢ لە ٨ی ٤ی ١٩٥٢ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لەڕووی ڕووبەرەوە دووەم بچوکترین کەرتی ناحیەی خورماڵە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی تەنها ٧١٦ دۆنم و ٢٠ ئۆلک دەبێت. خاوەندارێتیی زەوییەکان بۆ میری ٥٢٤ دۆنم و موڵکی جوتیاران ١٩٣ دۆنم تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢٩٧ دۆنم و زەویی پشتاو یان دێم ٩٥ دۆنم و زەویی نا_کشتوکاڵی ٢٩٠ دۆنم و باخی بەراو ٥٧ دۆنم و دارستانی دەستکرد ٣٠ دۆنم پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی سیروان و شاری هەڵەبجە. لەڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچە چیاییەکان و بە ئاڕاستەی دۆڵەکان بەرە و شاری هەڵەبجە درێژدەبێتەوە. بەرزییەکەی لەنێوان (٧٢٠ بۆ ١٣٢٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری گوندەکانی (باوەکۆچەک، گوڵان، چاوگ) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٥٨٤ لە ٢٤ی ٣ی ١٩٥٥ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. سێیەم گەورە کەرتی شارۆچکەی سیروانە و کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٨٥٠٤ دۆنمە خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٧٩١٤ دۆنم و هەشت ئۆلک بۆ میری و ٥٨٧ دۆنم و ١٦ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم ١٤٨٢ دۆنم و دوو ئۆلک و زەویی بەردەڵان ٩٤٤ دۆنم و جێ_گوند ١٢٢ دۆنم و ١٧ ئۆلک و زەویی نا_کشتوکاڵی ٢٤ دۆنم و باخی بەراو ٣٥٤١ دۆنم و سێ ئۆلک و باخی پشتاو نۆ دۆنم و دوو ئۆلک و دارستانی دەستکرد ٤١٨ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٥٠٨ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای ناحیەی خورماڵ و باکوری پارێزگای هەڵەبجە. لەناوچەی دەشتی شارەزوور هەڵکەوتووە و تۆبۆگرافیاکەی تەختە. بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریا لە (٦٠٠م) تێپەڕ ناکات. سنوری جوگرافیی گوندەکانی خێڵی حەمە، گۆمەلار دەگرێتەوە. ١٣٣ خێزان و ٦٨٨ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٢٦٦٣ لە ٢٧ى ٩ى١٩٤٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٢٨٥٥ دۆنمە دەربارەی دابەشبوونی جۆری خاوەندارێتیی زەوییەکانی تەواوی بۆ میری تۆمارکراوە. دەربارەی جۆری زەوییەکانی، زۆربەی زەویی بەراوە، کە بریتییە لە ٢٨١٥ دۆنمە و زەویی پشتاو دێم و لەوەڕگا و دارستانی سروشتی و دەستکردی تێدانییە. ڕووبەری گشتیی زەویی نا_کشتوکاڵی لەم کەرتەدا زیاتر لە ٣٥ دۆنمە و باخی بەراو زیاتر لە دوو دۆنم دەبێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی ناحیەی بیارە و ناوەڕاستی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچە پێدەشتەکان. لە بەرزیی (٦٠٠م بۆ ٨٥٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی گوندی (خارگێڵان) دەگرێتەوە. ١٦ خێزان و ١٢٣ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٨٨١ لە ١١ى ١٠ی ١٩٥٦ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. بە گەورەترین کەرتی ناحیەکە دادەنرێت. ڕووبەری گشتییەکەی ٨١٤٢ دۆنم و ٤ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی، ٣٧٠٦ دۆنم و ١٠ ئۆلک بۆ میری و ٤١٣٧ دۆنم و ١٩ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. سەبارەت بە جۆر و ڕەگەزی زەوییەکانی ئەم کەرتە: زەویی بەراو ٢٧٠٩ دۆنم و یەک ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٥٣٢٠ دۆنم و ١١ ئۆلکە. ڕێگاوبان ١٢ دۆنمە جێ_گوند ٤٦ دۆنم و ١٨ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی حەوت دۆنم و سێ ئۆلکە. باخی بەراو ٣٦ دۆنم و ١٥ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی دۆنم و ١٥ ئۆلک دەبێت.