بەرگی چوارەم
شوێنی دەستکرد (گوند و شار)
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
بەرگی چوارەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
تیشک خستنە سەر پێکهاتەی شار و گوندەکانی هەڵەبجە، تەلارسازی، و شوێنە دەستکردەکان کە دەستی مرۆڤ نەخشی کردوون.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت هەڵکەوتووە بەرزییەکەی لە (١٦٧٥م) دەستپێدەکات و بە باشور نزمتر دەبێتەوە هەتا دەگاتە (٨٥٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. تەنها سنوری گوندی (ڕێشاو) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥٢ لە ٢ى ٦ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٣٩٣٣ دۆنم و ١٨ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی ٣٣٨٦ دۆنم و نۆ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٤٧ دۆنم و نۆ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراوی کەمە، تەنها ١٦ دۆنم و چوار ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٢٦ دۆنم و شەش ئۆلکە، هەروەها زەویی بەردەڵانی زیاتر لە ١٠٥ دۆنمە و ڕێگاوبان ١٥ دۆنم و نۆ ئۆلک و جێ_گوند چوار دۆنم و ١١ ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٦٠ دۆنم و باخی بەراو ٢٤ دۆنم و ١٩ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٣٢٥٤ دۆنم و چوار ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی بیارە و خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی قەد پاڵی چیاکان و دۆڵەکان. لە بەرزیی (٨٥٠ بۆ ١٠٤٥م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە گوندی (دەرەقەیسەر) دەگرێتەوە. دوو خێزان و ١٠ کەس تێیدا نیشتەجێن. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥١ لە ٢٦ى ٥ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. لە ڕووی ڕووبەرەوە بچوکترین کەرتی ناحیەکە و پارێزگای هەڵەبجەیە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٦٤ دۆنم و ١٤ ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٣١٤ دۆنم و ١٤ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٥٠ دۆنم و هەشت ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٢١ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم چوار دۆنم و شەش ئۆلکە. زەویی بەردەڵان ٢٤٥ دۆنم و یەک ئۆلک و جێ_گوند چوار دۆنم و شەش ئۆلکە. ٢٣ دۆنم و سێ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی سێ ئۆلکە. باخی بەراو ٦٨ دۆنم و ١٥ ئۆلک و باخی پشتاو ١٣ دۆنم و ١٢ ئۆلکە. دارستانی سروشتی ١٠٠ دۆنمە لەوەڕگای سروشتی شەش دۆنم و ٢٤ ئۆلک دەبێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی ناحیەی بیارە و پارێزگای هەڵەبجە. بەشێکی سنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە کەوتووەتە ناوچەی چیاکان. لە بەرزیی (٨٦٠م بۆ ١٢٠٠م)ە لە ئاستی ڕووی دەریا. سنوری جوگرافیی ئەم کەرتە سەنتەری ناحیەی (بیارە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٣٣٥ لە ١٥ى ١ى ١٩٥٩ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. ڕووبەری گشتیی ئەم کەرتە ٣٣٢٨ دۆنم و هەشت ئۆلکە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی: ٢٧٢٤ دۆنم و ١٢ ئۆلک بۆ میری و تەنها ٦٠٣ دۆنم و ١٩ ئۆلک وەک موڵک بۆ جوتیاران تۆمارکراوە. زەویی بەراو ٣٥ دۆنم و ١١ ئۆلکە. زەویی پشتاو دێم ٥٦ دۆنم و یەک ئۆلکە. زەویی گاکێڵ ٦٥ دۆنم و زەویی بەردەڵان (١٥٥٧) دۆنم و یەک ئۆلک و ڕێگاوبان چوار دۆنم و حەوت ئۆلکە. جێ_گوند ١٣٢ دۆنم و ٢٢ ئۆلکە. ڕووبەری زەویی نا_کشتوکاڵی ٧٨ دۆنم و پێنج ئۆلکە. باخی بەراو ٦٦٨ دۆنم و ١٣ ئۆلک و باخی پشتاو ٢٢ دۆنم و شەش ئۆلکە. دارستانی سروشتی ٦٥٠ دۆنم و دارستانی دەستکرد شەش دۆنمە. لەوەڕگای سروشتی ٤٣٠ دۆنم و چوار ئۆلک دەبێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت و ڕک هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (١٦٥٠م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان بڕوات نزم و لێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە (٨٠٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. بەشێک لەسنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندی (بۆین) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥٨ لە ١٦ى ٦ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی (٧٩٦٠) دۆنم و شەش ئۆلکە و یەکێکە لە گەورەترین کەرتەکانی شارۆچکەی سیروان. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراو و زەویی پشتاو دێمی نییە، بەڵام زەویی بەردەڵانی زیاتر لە ٥٠٠ دۆنم و دوو ئۆلکە و ڕێگاوبان ٧٢ دۆنم و ٢٢ ئۆلک و جێ_گوند ١٢ دۆنم و ٢٢ ئۆلک و باخی بەراو چوار دۆنم و ١٢ ئۆلک و دارستانی سروشتی زۆرترین ڕووبەر ٦٠٠٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ١٣٠٠ دۆنم و ١٤ ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت و ڕک هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (١١٤٠م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان بڕوات نزم و لێژ دەبێتەوە، هەتا دەگاتە (٧٥٠م) لە بەرزیی ئاستی دەریا. بەشێک لەسنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندی (لمە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤٠٩٩ لە ١٠ى ٢ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ١٦٦٨ دۆنم و شەش ئۆلکە و یەکێکە لە بچوکترین کەرتەکانی شارۆچکەی سیروان. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم ٨٧ دۆنم و ١٩ ئۆلکە. زەویی بەردەڵانی زیاتر لە چوار دۆنم و ١٧ ئۆلکە و جێ_گوند سێ دۆنم و سێ ئۆلک و باخی بەراو ٢٩ دۆنم و حەوت ئۆلک و و دارستانی سروشتی زۆرترین ڕووبەر ١٢٣٢ دۆنم و ٢٤ ئۆلک و لەوەڕگای سروشتی ٣١٣ دۆنم و چوار ئۆلک لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاویی سەخت و ڕک هەڵکەوتووە بەرزییەکەی لە (٩٠٠م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان بڕوات نزم و لێژ دەبێتەوە هەتا دەگاتە (٧٢٥م) لە بەرزی ئاستی دەریا. بەشێک لەسنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندی (پێگە) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٦٢ لە ٢٣ى ٦ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٦٦٣ دۆنم و هەشت ئۆلکە و یەکێکە لە بچوکترین کەرتەکانی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم تەنها چوار دۆنمە. زەویی بەردەڵانی زیاتر لە ١٨٢ دۆنم و ١٢ ئۆلکە و جێ_گوند پێنج دۆنم و حەوت ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ١٦ دۆنم و دوو ئۆلک و دارستانی سروشتی ١٥٠ دۆنم و لەوەڕگای سروشتی ٢٥٠ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.
کەوتووەتە ئەوپەڕی باشوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. لە ڕووی تۆبۆگرافیاوە لە ناوچەی شاخاوی و بناری شاخەکان هەڵکەوتووە. بەرزییەکەی لە (٦٧٥م) دەستپێدەکات و هەتا بە ئاڕاستەی ڕووباری سیروان بڕوات نزم و لێژ دەبێتەوە هەتا دەگاتە (٧٢٥م) لە بەرزی ئاستی دەریا. بەشێک لەسنوری نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت. تەنها سنوری گوندی (قوڵی متکان) دەگرێتەوە. بڕیاری تەسوییەکردنی بە ژمارە ٤١٥١ لە ٢٦ى ٥ى ١٩٥٨ لە ڕۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوکراوەتەوە. کۆی گشتیی ڕووبەرەکەی ٦٣٣ دۆنم و هەشت ئۆلکە و یەکێکە لە بچوکترین کەرتەکانی شارۆچکەی سیروان و پارێزگای هەڵەبجە. خاوەندارێتیی زەوییەکانی بەتەواوەتی بۆ میری تۆمارکراوە. زەویی بەراوی نییە، بەڵام زەویی پشتاو دێم تەنها ٣٤ دۆنم و ١٣ ئۆلکە. زەوی و جێ_گوند شەش دۆنم و حەوت ئۆلک و نا_کشتوکاڵی ٢٩ دۆنم و ١١ ئۆلک و دارستانی سروشتی ٥٤٣ دۆنم لە ڕووبەری گشتی پێکدەهێنێت.