بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی زياتر لە ١٠٠٠ دۆنم دەبێت. لە خۆرهەڵاتەوە بە ئاڕاستەى سنورى گوندى (گوڵپ) دەڕوات و لە باکور لەگەڵ سنورى گوندى (هانەیدن) و باکورى خۆرئاوا گوندى (ئەحمەدئاوا) درێژ بووەتەوە. ساڵانە سەدان جوتیارى سنورەکە کاردەکەن.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای هاوینەهەواری ئاوێسەر. (٢٠٥١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە چیای تەتە و لە باشورەوە دۆڵی ئاوێسەر و دەرەتاریک و کەمەرسپی و لە خۆرهەڵاتەوە شنگەدۆڵ و هەوارو حەپسێ و ئاوێسەر و لە خۆرئاواوە لوتکەی کەمەرە بەلێ و سەرچاڵ و چیای هەوارە بەرزە دەورەیانداوە. شوێنێکی دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ڕێگایەکی خۆڵ بە تەنیشتیدا دەڕواتەوە بۆ ناوچەی گەشتوگوزاریی ئاوێسەر لە شارەدێی (تەوێڵە).
کەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی گوندی گەچێنە و هەمزەیی. لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا درێژدەبێتەوە، لە دوای چیای قۆڵی بلچ دەستپێدەکات و درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە گوندی گەچێنە. درێژیی چیاکە (٠,٩٣کم) دەبێت، لە باکورەوە چیای شرام و لە باشورەوە چیای کەمەرە سور و لە خۆرهەڵاتەوە چیای قۆڵی بلچ و لە خۆرئاواوە چیای گەچێنە. چەندین لوتکە چیای لەخۆگرتووە، لەوانە وەکو (لوتکەی مەڕەو شابازی و دەرەوکێڵا). چەندین دۆڵی لەخۆگرتووە لەوانە وەکو (دۆڵی دەرەوکێڵاو نسارە سور و خۆرەتاوە گەورە). بەسەر گوندی گەچێنە و باخەکۆن و سروشتی جوانی ناوچەکەدا دەڕوانێت و ئەمە وایکردووە وەک هاوینەهەوار و ناوچەیەکی گەشتیاری سەردانیبکرێت، بە تایبەتی لە وەرزی بەهاردا. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی وەک دارستانی سروشتی، بەڕوو گۆیژ و ترش و هەنجیرە کێوی و هەرمێلە کێوی. لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارەی وەک گیلاغە و ڕوسقە و کنگر و بنەسوورە و بەڕەزا و پسڵ و سوورەبنە سەردانیدەکەن. بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی وەک کەروێشک و پۆڕ و کەو ڕێوی کەمتیار و سوچەڕ و ژیژک و کەنەسمە و سوێسکە و داڵ و خشۆکەکان دەوڵەمەندە. چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بووەتە لانکەی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان وەکو ئەشکەوتی شابازی، بەڵام مەخابن هەندێک شوێنی تاوەکو ئێستاش بەدەست هەبوونی مینەوە گیرۆدەن. ئەمەش کێشەی بۆ خەڵکی دروستکردووە و چەندین کەسی دوچاری مەرگ و کەمئەندامی کردووەتەوە.
کەوتوووتە باکوری گوندی (یاڵانپێ) و بەسەر دەشتی شارەزووردا دەڕوانێت. ٢٥٠٠م لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کانییەکی لێیه، کە بە (وەهار هانە) واتە (بەهارە کانی) ناسراوە. بە ڕێگەیەکی سەختدا بۆی سەردەکەویت. بۆ هاتوچۆی نێوان گوندی (دزڵی) و گوندی (یاڵانپێ) بەکارهاتووە و بووە بە ڕێی بازرگانیی شمەک و کاڵای قاچاخ بەکارهاتووە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (دەرەیمەڕ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی (٠،٤٧کم٢) و (١٢٠٠-١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم بانە هەوارگەی دانیشتوانی دەرەیمەڕ بووە و بۆ ئاژەڵداریش سوودیانلێوەرگرتووە. جگەلەوەی لە وەرزی بەهاردا سەوزپۆش دەبێت و خەڵکی بۆ گەشت وسەیران سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (یاڵانپێ) و باکوری بانە گەورێ، بەهەمان شێوەی بانە گەورێ وەک سنور وایە لە نێوان زەوییەکانی هەردوو گوندی (یاڵانپێ و بانیشار). لەڕووی جوگرافیاوە بەم شوێنانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (دۆڵی مەڕە، سۆرۆیی، لوتکەی زەردی سەرناوەشۆر، دەرەو تەوەنە بەلێ، چاڵە سەوزە، لوتکەی ماسناوەکێ، کەمەرە قوڵە، پلەکێ دارانگەلی، تاقو مایگەلێ، ئەشکەوتی مەڕەوداڵی). لە باشوەرەوە: (دۆڵی لەگ لەکان، ئەشکەوتی حەیدەر، دۆڵی وەرنەوەزان، ئەشکەوتی مەڕدێیەکان). لە خۆرهەڵاتەوە:(کانی ڕێزینە ودۆڵەکانی قۆلانچە، هاژگا، تەوەنە قایمێ، ڕاگا پڵنگ، درزو کاوەترا، لەتکەی حاجی تایب، گڵوەوچنورێ)، لە خۆرئاواشەوە:(دۆڵی بانەگەورێ وگوندەکانی بانیشار وعامورەیە)، ڕووبەرەکەی(٠,٤٥کم٢) و (١٢٠٠ - ١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە پشت ئەشکەوتی (هەیان) لە چیای (سورێن). کانییەکی بەناوبانگە، لوتکەیەکی بەرزیشە، کە دەڕوانێت بەسەر دیوی خۆرهەڵاتی کوردستاندا. ڕێگەی (کەلەبەرەتەنگە)، کە لە پشت ئەشکەوتەکانی هەیانەوە دەستپێدەکات و بە تەنیشت ئەم یاڵەدا دەڕواتەوە (دزڵی) بۆ کوردستانی خۆرهەڵات. وڵاخدار و کۆڵبەر، پشوویان لەسەر داوە.
کەوتووەتە سنوری گوندى (دوانزەئيمامى سەروو). تاکە شوێنی ناسراوی گوندەکەیە و گردێکی بچوکە و لە ئێستادا وەک تەپۆڵکەیەک زیاتر نیە. چەمی بەکراوا و سەرچاوەی ئاوی کوڵەڕەش بەتەنیشتیدا تێپەڕدەبێت. یەکەم جار ماڵی حاجی ساڵحی ئیمام بەسەر ئەو گردەوە بووە، هەتا داگرتنی لادێکان و گواستنەوەیان بۆ کۆمەڵگە زۆرەملێکان، خەریکی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری بوون. ئێستەش لە ئەو گردە بچوکە، یەکێک لە کوڕەکانی حاجی ساڵح کردویەتی بەخانو و ئاوەدانیکردوەتەوە. بەرزیەکەی کەمە و(٣٣م) لەئاستی زەوییەکانی دەرووبەری بەرزترە.
کەوتووەتە بەردەم گوندی بانیبنۆک و دەڕوانێت بەسەر گوندی نەوێدا. شاخی سورێن لە بەشی سەرەوەی هەڵکەوتووە. لە تاوێرە بەردیی زۆر گەورە پێکهاتووە. چەندین ئەشکەوتەی تێدایە بەناوبانگترینیان ئەشکەوتی دوورە بنەیە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). بەسەر خورماڵدا دەڕوانێت. لەکۆتاییەکەیدا گۆڕستانی دێرینی (سێداران - سەرودارا) هەیە. ناولێنانەکەی بۆ بوونی ئەو (چاڵە دەگەڕێتەوه، کە لەناو تاشە بەردەکانیدا هەیە و لە کاتی بارانباریدا پڕ دەبن لە ئاو). لەوەڕگایەکی بەپیتە.
بە دووری دوو کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بۆین) لەنێوان دۆڵی گۆڕفات و سەنتەری گوندی (بۆین) هەڵکەوتووە. شاخێکی نیمچە بەرزە، دۆڵ و قەدپاڵەکانی دارستانێکی چڕی هەمیشە سەوزن، دارەکانی هەمەجۆرن و لە داربەڕوو، قەزوان، کێکف و شێن پێکدێن. هەر بەو هۆیەوە بووەتە شاخی بنێشتکردن، دارقەزوانەکانی بۆ کۆچەڵەلێدان زامدارکراون.
کەوتووەتە سنوری گوندی (عەبابەیلێ) لەنێوان (گوندەکە و سەرکەن)ە. لوتکەکەی پێیدەوترێت (ملەی دۆڵە سورێن) و بەڕووی گوندەکەدا هەڵکەوتووە. بەهۆی سووریی پێکهاتەی خاکەکەیەوه، ئەو ناوەی لێنراوە. ئەشکەوتی (بەردە هەنگەکە) کەوتووەتە ناو دۆڵەکەوە. هاوسنوری دۆڵی(بەردی کەڕ و کەلە بێژن)ـە و لەوەڕگایەکی باشی سنورەکەن.
کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ). (٢٠٢٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی زەڵم و ئەحمەدئاوا و یاڵانپێ و بانیشار و بناری چیای سورێن و دەشتی شارەزوور. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین.
کەوتووەتە دامێنی چیای داڵانی. لوتکەی دۆڵی سەختە، ناوەکەشی هەورامیە و بە واتای ڕێگای دەوارنشینان دێت. دیارە لەم ڕێگایەوە لە سەردەمانی پێشودا دەوارنشینەکان هاتوچۆیانکردووە. (١٨٣٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. شوێنێکی تەواو سەخت و دژوارە و کەسی بە توانا و شارەزای دەوێت پێیدا تێپەڕ بێت. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ) و باکوری گوندی زەڵم و سنوری هەورامانی دیوی عێراق و هەورامانی خۆرهەڵات، دیوی وڵاتی ئێران پێکدەهێنێت. (٢٠٤٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین.
بە دووریی حەوت کیلۆمەتر کەوتووەتە گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ). شاخێکی سەخته و داربەروو و دارقەزوان و گیابەهارەى تێدایە. ئەم شاخە لە گوندەکەوە نزیکەى هەزار مەتر بەرزە و دەروانێت بەسەر خورماڵ و دەشتى شارەزووردا.
کەوتووەتە نێوان هەردوو دیوی کوردستانی خۆرهەڵات و باشور، لەسەر سنوری (عێراق - ئێران). سەر بە شارۆچکەی(خورماڵ)ـە. لە گوندەکانی(زەڵم، هانەی قوڵ و یاڵانپێ)وە نزیکە. (٢٥٠٠م) لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. شاخی (مڵەخورد، قەڵاوێ و بەرزەڵنگ)ی لەتەنیشتەوەیە. کانیەکی لێیه، کە بە کانییەکەی (ڕەنگین) بەناوبانگە. لەوەڕگەیەکی باشە و جگە لە بوونی گژوگیای بەهارە، ئاژەڵی کێویشی لێیە. زستانان بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (کۆساوا). شاخێکی سەختە، دەکەوێتە نێوان شاخی ملەپانک و گوندی (کۆساوا). بەزۆری بەردەڵانە. بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان نزمدەبێتەوە. ئاژەڵی کەڵەکێوی تێدایە. بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە، بەرد و تاوێرەکانی زیاتر ڕەش باون. بەهەمان ناو، ئەشکەوتێکی تێدایە. قەبارەکەی زیاتر لە ١٠٠ مەتر چوارگۆشە دەبێت.
کەوتووەتە باکوری گوندی یاڵانپێ و سنوری گوندەکە لەگەڵ چیای سورێن و وڵاتی ئێران یان هەورامانی خۆرهەڵات پێکدەهێنێت. (٢٢٨٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی هەردوو هەورامانی دیوی عێراق و ئێران، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ساڵانە ڕێژەیەکی باش باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی کانییەکانی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین و بە هۆی سەختی و زۆریی بەرزییەکەیەوە، هەموو کەس ناتوانێت سەردانیبکات، بۆیە گەشتن بەم لوتکەیە پێویستی بە شارەزایی و لێهاتوویی جەستەیی هەیە، بەڵام لە دیوی وڵاتی ئێرانەوە ڕێگای تێکەڵە ڕێژکراو نزیک دەبێتەوە و تەنها (٦٤٠م) دوورە لێیەوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (هاوار)ەوە. لەسەرووی باخی (چاڵە خەڵوزێ) و لە تەنیشت باخی (دۆڵە هەنجیر)ە. ژمارەیەکی زۆر لە داربەڕوو و قەزوان و چوالەی تێدایە. بۆ بنێشتکردن لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە سوود لەم دارانە وەرگیراوە. ناوەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ڕووی بە خۆری ئێوارە بووە و تاوی گەرما لێیداوە. بۆیە ناونراوە لا(ڕووتاوا). لەبەرانبەری (شاخی حەمالیان) هەڵکەوتووە. دەڕوانێت بەسەر چەمی (زەهۆرێ). (١٣٦٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.