شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

شوێنی سروشتی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.

ناوەڕۆک

4 بابەت

ئەحماوا و زەڵم

گوندی (زەڵم) و (ئەحمەدئاوا) بە دووریی نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە سەنتەری ‌ناحیەی (خورماڵ) و (٢١کم) لە شاری هەڵەبجەوە دوورن. کەوتوونەتە‌ دۆڵێکی سەوز و جوان. دار و درەختی جۆراوجۆر ناوچەکەی داپۆشیوە. سەرچاوەکەی ئاوی (زەڵم)ـە، کە لە شێوەی تاڤگە دێتە خوارەوه.‌ دیمەنێکی سەرسوڕهێنەری پێداوە. لە هەموولایەکەوە بەشاخ دەورەدراوە، ڕووپۆشێکی سەوزایی زۆری هەیە، وەک (دارستانی سروشتی و دەستکرد)‌. خاوەنی چەندین خزمەتگوزاری گەشتیارییە وەکو مۆتێل و کابینەی گەشتیاری و کەپر و خانوی گەشتیاری و فرۆشگا و خواردنگە و گەراج... هد. ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە کوردستان و پارێزگاکانی عێراق و دەرەوە ڕووی لێدەکەن. لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە، لەقەڵای خان ئەحمەد خانەوە، چەندین قادرمە دروستکراوه،‌ بۆ ئەوەی گەشتیاران ئاسانتر بتوانن بچنە ناو قەڵاکەوە و سەربکەون، هەروەها دەروازە و کۆشکێک بۆ قەڵاکە کراوە.

زیاتر بزانە
هاوینەهەوار

باسک

بە بەرزاییەکانی سەر دۆڵی نزارە ڕەش دەوترێت باسک و هاوینەهەواری هاوینەی گوندی (چنار) بووە. لە مانگی پێنج تا مانگی دە لەوێ ماونەتەوە و ناوچەیەکی بێ ئاو بووە بەڵام فێنک بووە و ژنان بە زۆری لە کانیەکانی گەچینە و کانیە کوێر و کانی چنار و چاوگەوە ئاویان بە کونە بۆ بردووە. ڕێگەی هاتنی خەڵکی گوندەکان بووە بۆ هەڵەبجە و بە بارخاسکەرەیش ناودەبرێت، چونکە ئەگەر خەڵکی گوندەکان بەرەو هەڵەبجە ڕۆشتبن یان بەپێچەوانەوە لە هەڵەبجەوە گەڕابنەوە، کاتێک گەیشتوونەتە باسک، لەوێ بارەکانیان چاککردووە.

زیاتر بزانە
هاوینەهەوار

عیسا بەگ

هاوینەهەوارێکی دیاری گوندی ڕێشاوە. دەکەویتە سەر قەدپاڵەکانی شنروێ و بەفری میری. خەڵکی گوندی ڕێشاو و بنەماڵەی تەشاریەکانی گوندی کۆساوا لە ھاویندا کۆچیانکردوە بۆ ئەو ناوچەیە. کانی و ئاوی خۆی هەیە. لەوەڕگایەکی سروشتیی دەوڵەمەندە. لە کۆندا زیاتر مەڕدارەکان بەکاریانهێناوە و دەواریان تێداهەڵداوە. لە ئێستادا زیاتر وەک سەیرانگایەک بەکاردێت. لەسەر زاری ناوچەکە بە عیساوەگ ناودەبرێت.

زیاتر بزانە
هاوینەهەوار

گەڵامۆرد

هاوینەهەوارێکی دیاری شاخی هەرمێلەیە لە سنوری گوندی بۆین و دەڕوانێت بەسەریدا. ڕەوەندەکانی گوندەکە ساڵانە گەرمیان و کوێستانیان کردووە و لە پایزدا هەواریان لەم شوێنەدا هەڵداوە. داری مۆردی تێدایە و بەو ناوە ناونراوە.

زیاتر بزانە
هاوینەهەوار