شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

شوێنی سروشتی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.

ناوەڕۆک

1 بابەت

نەيجەڵە

کەوتووەتە‌ بەشى باشورى شارى هەڵەبجە لە نێوان گوندى (چنار) و(قولى متکان). تەنها گوندى نەيجەڵە لە خۆ دەگرێت و دەوڵەمەندە بە گژوگيا و دارستانى جۆرى بەروو، هەربۆيە ژمارەيەک ئاژەڵدارى گوندى نەيجەڵە سەرقاڵى بەخێوکردنى مەڕو ماڵاتن لەو شيوە، لەبەرزترين خاڵى لە چيايى باڵامبۆوە لەبەرزى (١٣٧٤م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە کە لەم شوێنە بەرزە خاڵى پاسەوانانى سنورى عێراقە(نقطە حرس حدود) لێژدەبێتەوە بە ئاڕاستە‌ى باشور هەتاوەکو ڕوبارى سيروان لەبەرزى (٤٩٦م).