دلێنێ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-12


لاپەڕەی 108

بان

کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (یاڵانپێ) و باکوری بانە گەورێ، بەهەمان شێوەی بانە گەورێ وەک سنور وایە لە نێوان زەوییەکانی هەردوو گوندی (یاڵانپێ و بانیشار). لەڕووی جوگرافیاوە بەم شوێنانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (دۆڵی مەڕە، سۆرۆیی، لوتکەی زەردی سەرناوەشۆر، دەرەو تەوەنە بەلێ، چاڵە سەوزە، لوتکەی ماسناوەکێ، کەمەرە قوڵە، پلەکێ دارانگەلی، تاقو مایگەلێ، ئەشکەوتی مەڕەوداڵی). لە باشوەرەوە: (دۆڵی لەگ لەکان، ئەشکەوتی حەیدەر، دۆڵی وەرنەوەزان، ئەشکەوتی مەڕدێیەکان). لە خۆرهەڵاتەوە:(کانی ڕێزینە ودۆڵەکانی قۆلانچە، هاژگا، تەوەنە قایمێ، ڕاگا پڵنگ، درزو کاوەترا، لەتکەی حاجی تایب، گڵوەوچنورێ)، لە خۆرئاواشەوە:(دۆڵی بانەگەورێ وگوندەکانی بانیشار وعامورەیە)، ڕووبەرەکەی(٠,٤٥کم٢) و (١٢٠٠ - ١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکه، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (محەممەد حەمەکەریم یەڵانپێی)، لە ١ی ٣ی ٢٠٢٣.
  3. بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro, arc map arc GIS V١٠.٨).

ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا

3

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هێڵەگەمە

کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنە) و (باخەکۆن). ڕووبەرەکەی (٠,٠٧کم٢) و(١٢٠٠ بۆ ١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم بانە هەوارگەی دانیشتوانی گەچێنە و باخەکۆن بووە وبۆ ئاژەڵداریش سودیانلێوەرگرتووە.

یاڵەکە

بە دووریی (٥٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (گەچێنەی زێڕوون)ی سەر بە قەزای (خورماڵ). حکومەتی بەعس سەربازگەیەکی گەورەی لێدروستکردبوو، فڕۆکەی سەربازی لێنیشتووەتەوە. ڕووبەرەکەی لە دۆنمێک زیاترە.

کەسرەتە

کەوتووەتە سنوری گوندی (ڕێشاو). لە بەرزایی (٥٠٠م) لەسەرووی چیای کەسرەتە. دەڕوانێت بەسەر چەم و دەشتی سازان و شاخی کورتەیەرە. زەوییەکانی بە گاجووت کێڵراوە. لەوەڕگایەکی دەوڵەمەندیشە. خاوەنداریەتیی بۆ حاجی تۆفیقی سازانی ئەگەڕێتەوە.

کونەتاریکە

به ‌دووریی سێ کیلۆمەتر کەوتووەتە‌ باکوری خۆرئاوای گوندی (میری سوور)ی سەر به ‌ناحیەی (خورماڵ). ڕووبەرەکەی نزیکەی ٤٠ دۆنم دەبێت. وەک لەوەرگای سروشتی بەکاردێت. نزیکەی (١٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە بەهاراندا خەڵکی بۆ گیا بەهارییەکان و سەیران سەردانیدەکەن.

کونەسەرد

کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ). ڕووبەرەکەی(٠.٠٦کم٢) و(٩٠٠-١٦٠٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم بانە شوێنێکی گرنگ بووە بۆ لایەنی بەرگری لە ناوچەکەدا، هەروەها وەکو لەوەڕگایەکی سروشتی سوودی لێوەرگیراوە، جگەلەوەی دەوڵەمەندە بە ڕووەکی سروشتی و گژوگیای بەهارە.

کۆرەگەچان

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (ڕێشاو)، دەڕوانێت بەسەر چەمی گەچ و گوندی (ڕێشاو) و دەشتەی سازاندا، نزیکە لە سەنتەری گوندەکەوە، بانێکی تەختە و وەک لەوەڕگا بەکارهاتووە. لە ئێستادا خەڵکی گوندەکە وەک سەیرانگایەک بەکاریدەهێنن و بەهاران تێیدا دادەنیشن.