ڕەنگی نیشتگ

دواین نوێکردنەوە: 2026-04-08


لاپەڕەی 112

شاخ

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (کۆساوا). شاخێکی سەختە، دەکەوێتە نێوان شاخی ملەپانک و گوندی (کۆساوا). بەزۆری بەردەڵانە. بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان نزمدەبێتەوە. ئاژەڵی کەڵەکێوی تێدایە. بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە، بەرد و تاوێرەکانی زیاتر ڕەش باون. بەهەمان ناو، ئەشکەوتێکی تێدایە. قەبارەکەی زیاتر لە ١٠٠ مەتر چوارگۆشە دەبێت.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عینایەت حەمەساڵح ئەحمەد)ی ئەنجومەنی گوندی (کۆساوا)، لەدایکبوو: ١٩٥١، لە ١ى ٣ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (نەریمان عینایەت حەمەساڵح ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٨١، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١ى ٣ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی/ گوندی کۆساوا

2

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

وارنوەر

کەوتووەتە نێو سەنتەری شارۆچکەی (بیارە) و دەڕوانێت بەسەریدا. لە باکوری خۆرهەڵاتی شارۆچکەکە هەڵکەوتووە. بەرزترین لوتکەی (١٢١٢م)ە. بەرانبەر شاخی (کڵاوەی ئاشوور)ە. بە هەردووکیانەوە دۆڵێکی فراوان و قوڵیان پێکهێناوە، کە پێیدەوترێت (دەرەی تەکیە) و (چەمی بیارە). جۆگەی (وەراوەر) بە ناوەڕاستیدا تێپەڕدەبێت، پشتی جۆگەگە دەبێتە ئێران و بەردەمی کەوتووەتە سنوری هەرێمی کوردستانەوە. لەسەر لوتکەکەی قەڵایەکی کۆنی تێدایە پێیدەوترێت قەڵای (وەرانوەر). چڕوپڕە و داری سروشتی و باخاتی زۆری تێدایە. چەندین تولەڕێگەی کۆڵبەری و قاچاخی لێیە و دەڕواتەوە نێو گوندی (هانە گەرمڵە).

وەچەلان

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (کۆساوا) لە سەروو شاخەکانی ملەکەوە و گاماڵ لە نێوان هەردوو گوندی بۆین و کۆساوا. شاخێکی پڕدارە و بەڕوو و قەزوانی زۆری تیایە. لە بەرزترین لوتکەیدا بنکەی پاسەوانی سنوری تێدایە و دەڕوانێت بەسەر زۆربەی ناوچەکاندا. دەربارەی ناوەکەی بەهۆی ئەوەی چەند شاخێکی دیکە لەم شاخە دەبێتەوە ئەو ناوەی لێنراوە.

وەرەتاو هانەی

کەوتووەتە سنوری گوندی (هانەیدن). لە هانە هەنجیلانەوە درێژ دەبێتەوە، تا دەگاتە شاخی ڕایی سوور و دواتر دەلکێتەوە بە شاخی شرام. نزیکەی ٥٠٠٠ پێ بەرزە. بەرانبەری شاخی نسارە و دۆڵی شەڵواندڕ بە نێوانیاندا دەڕوات.

وەزڵی

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی شارەدێی (تەوێڵە). بە دیوی عێرقدا دەڕوانێت بەسەر گوندەکانی: سۆسەکان، بەڵخە، پاڵانیا، هاوار. بە گیا خۆرسکە بەهارییەکان دەوڵەمەندە. چەند باخیکی تەوێڵەیی و کانی و ئەستێرێکی تێدایە. لە بەشی ئەودیوی گوندەکانی نەوسود و شۆشمێ وەزڵی ئێران و چەند گوندێکی تری لێیە. ڕێگەی کۆڵبەرەکانە. لە ملەگای ویسوورە و پشتی گەڕەکی وەراوەرەوە بۆی دەچێت. (وەزڵیە)یشی پێدەوترێت.

قوتی مەیدان

کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ). زاڵە بەسەر گوندەکانی (گڵێجاڵ و سەعداوا) و هەموو دەشتی گڵێجاڵدا دەڕوانێت. (١٠٩٥م) لەئاسـتی ڕووی دەریاوە بەرزە.

قوچ

کەوتووەتە سنوری گوندی (بەردەبەل) و دەڕوانێت بەسەریدا. بە قوچی بەردەبەلیش ناودەبرێت. جگە لە شاخی سورێن دەڕوانێت بەسەر هەموو شاخەکانی دیکەی ناوچەکەدا. دیوی پشتەوەی چاڵێکی گەورەی لێیە، کە بە نزارە ڕەش ناودەبرێت و وەک لەوەڕگایەکی سروشتی بەکاردێت.