بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
گوندی دەرەتوێ بە کۆمەڵێک شاخی بەرز و سەخت دەورەدراوە. لە کەلی وێشەڵان تێپەڕبوویت لە پشت ڕێگەی گوند چەندین شاخ لە زنجیرەیەکدا دەستپێدەکەن، کە هەریەکەیان ناوێکی هەیە. گرنگترینیان بریتییە لە کوێچەی خۆرەتاوێ، کە شاخێکی بەرزە. پاشان پێیدەوترێت جۆجارێ. لەپاش ئەمە تەپی تەمەرخان دێت، کە لوتکەیەکی هەیە لە هەمان ئاستی جۆجارێدایە، پاشان لوتکەی دارەلارێ دێت. پاشان دۆڵ یان گڵوی دارەلارێ دێت، کە ئەمانە دەکەونە بەشی خۆرئاوا. لە بەشی خۆرهەڵاتیش لە سوورەهەراڵەکەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە تەبەنه، که شاخێکی بەرزە و لەوێوە دەڕواتەوە کەلی زەردی، پاشان دەگاتە لاسەری هەرمێلە و پێیدەوترێت: کەلی گەچێنە. بەشی باشوری خۆرهەڵات، له کەلی گاکوژە دەستپێدەکات، کە ناوبانگێکی زۆری هەیە و سنوری خۆرهەڵات و باشوری کوردستان پێکدێنن، پاشان دەگاتە شاخی ئاوەزنێ، کە زنجیرەیەکە هەریەکە لە شاخەکانی قەڵاتێی خەسرەو، مەڕی سەرنەیجەی ناڵەپانان، کە کۆتا لوتکەیە بەرامبەر بە ئێرانە لەگەڵ بەشی باشوری لە نزاری سەیفەڵەوە دەستپێدەکات، تا دەگاتە مای باوەجان و تەپەچەرموو، ئەمانە دەڕوانن بەسەر گوندی هاوارەکۆندا و هـەمـوو ئەم شاخانە دەڕوانن بەسەر گوندی (دەرەتوێ)دا، کـە لـەنـاو دۆڵێکـدایـە.