شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

شوێنی سروشتی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.

ناوەڕۆک

5 بابەت

تەپەڕيقنە

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (گڵێجاڵ)ی سەر بە ناحیە‌ی (بەمۆ). ڕووبەرێکی بچووک و خاکێکی ڕەشی هەیە. (٧٥٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

دارەلار

کەوتووەتە دامێنى (چياى خۆشک)ی سەر بە ناحیە‌ی (بەمۆ)‌. (٧٣٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ڕووبەرێکی بچووکی هەیە‌ و خاکەکەى گەنم ڕەنگه و نزیکەی (٢%) مادەى ئەندامى تێدایە‌. ڕادەى بەرهەمی لە‌سەر بڕى دابارين وەستاوە.

دارى حەمەچاوەش

کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى (گڵێجاڵ) لەدامێنى (چياى خۆشک). ڕووبەرێکی بچووکی هەیە‌. بەرزيیەکەى لەئاستى ڕووى دەرياوە دەگاتە (٧٠١م). خاکەکەى مەیلە‌و قاوەييە، مادەى ئەندامى تێيدا دەگاتە (٢-٢. ٥%).

کەپرگه

پێدەشتە. ڕووبەرێکی بچووکی هەیە‌. کەوتووەتە دامێنى چياى (خۆشک). (٧١٠م) لەئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە، خاکەکەى قاوەيى بەرەو ڕەشى تێکەڵ بەخاکى دامێنى چياکانە، ڕێژەى مادەى ئەندامى تێيدا دەگاتە(٢%).

ناوهاڵ

پێدەشتە. کەوتووەتە‌ (گوندى سەعداوە). پێدەشتێکى بە پیته و نيمچە تەختە، ئاڕاستە‌ى لێژييەکەى خۆرهەڵات -خۆرئاوايە، مادەى ئەندامى تێدا زۆرە و دەگاته ‌(٥.٢%).